Archive for شوبات, 2010
موسه‌وى داوا له ئه‌ندامانى ده‌كات خۆپیشاندان ساز بكه‌ن
ئـــاژانـــسه کـــان:موسه‌وى سه‌رۆكى به‌ره‌ى ئۆپۆزسسیۆنى ئێرانى داوا له لایه‌نگران و ئه‌ندامانى ده‌كات خۆیشاندان له شارى ته‌هران دژى حكومه‌ت سازبكه‌ن بۆ سه‌لماندنى ئه‌گه‌ر پاڵپشتى كردنى بزوتنه‌وه‌ى سه‌وزى ئۆپۆزسیۆن له نێو هوڵاتیانى ئێرانى وه هه ر وه ها گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ مه‌هدى كه‌روبى گه‌وره پیاوى ئاینى ئۆپۆزسیۆن كردووه و داوامان لىَ كردووه كه رێگه بدات به لایه‌نگرانى خۆى بێنه نێو به‌ره‌ى ئێمه‌وه بۆ دژایه‌تى كردنى حكومه‌ت له رێگه‌ى خۆپیشاندان كه زۆربه‌ى لایه‌نگرانى مه‌هدى كه‌روبى حه‌زده‌كه‌ن بێنه نێو رێزه‌كانى ئێمه‌وه .موسه‌وى وتیشى : (زیاتر…)
دوو شانه‌ی چه‌كداری په‌كه‌كه له‌ئه‌وروپا ده‌ستگیركران
ئــه‌ودوو شــانــه چــه‌كــداره مــه‌شــقیان بــه‌گــه‌نــجان ده کــرد
هاوڵاتی:سه‌ربازگه‌كانی مه‌شقی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ئه‌وروپا ئاشكراكران، پاشئه‌وه‌ی له‌ئیتاڵیا دوو شانه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستگیركران كه مه‌شقیان به‌گه‌نجانی كورد ده‌كرد.كه‌ناڵی یۆرۆنیوزی ئه‌وروپی بلاویكرده‌وه كه له‌ولاتی ئیتاڵیا ئه‌و دوو شانه چه‌كداره ده‌ستگیركران كه ئیشیان مه‌شقكردن بووه به‌گه‌نجانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پاڵ چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه. (زیاتر…)
كۆماری ئیسلامی داوای گه‌رانه‌وه‌ی كورده‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌كات
زۆربــه‌ی كــورده‌كــانــی ئێــران لــه ولاتــی ســوئــید نــیشته‌جــێــن
به‌یان:كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌راندنه‌وه‌ی كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خاته ناو به‌رنامه‌ی كاری خۆیه‌وه‌و له‌و په‌یوه‌ندیه‌شدا پارێزگاری كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كی باش له گه‌ڵ كورده‌كانی ده‌ره‌وه ببه‌سترێت‌و دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاینیان هاند بدرێن بۆ سه‌رمایه‌دانان له بواری ئابوری له وڵات‌دا. (زیاتر…)
ژاڵە لەسەر ئەوەی رازی نەبوو سەربەهەوێ شوو بكات گیانی خۆی كردە قوربانی
منداڵانی باخچەی ساوایانی ئیشق هەموو بەیانییەك چاوەڕێی هاتنە ژورەوەی مامۆستا ژاڵەن
سڤیل/هێمن مامەند:مامۆستایەكی باخچەی ساوایانی ئیشق لەسەر ئەوەی رازی نەبوو شوو بەكەسێك بكات كە ژنێكی دیكەشی هەبوو، بەدوو رۆژ بەر لەجەژنی ڤالانتاین، لەماڵەكەی خۆیان لەگەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر لەلایەن دەسگیرانەكەی بەگوللەیەك كۆتایی بەژیانی دەهێنرێت. (زیاتر…)
تاڵه‌بانی زه‌وییه‌ك له‌سلێمانی ده‌داته پاسه‌وانێكی عه‌بدولمه‌هدی
به بڕیاریكی ره‌سمی جه‌لال تاڵه‌بانی پارچه زه‌ویه‌ك بۆ پاسه‌وانێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی له شاری سلێمانی ته‌رخان ده‌كرێت.
له نوسرواێكی تایبه‌تدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی،به ژماره 1 له‌سه‌ر 40 له‌سه‌ر 499 ی رێكه‌وتی 13/7/2008 مۆر و ئیمزای به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقی له‌سه‌ره، هاتوه: “له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز مام جه‌لال بفه‌رمون به دابینكردنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی بۆ حامد علیوی كه‌ریم كه یه‌كێكه له پاسه‌وانه‌كانی به‌رێز عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق”. (زیاتر…)
هــــــــه‌ڕه‌شــــــــه‌ی مــــیلــــیشــــیایــــی
عه‌بدوڵامه‌حمود:سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌چواچێوه‌ی وتارێکدا له‌کۆنگره‌ی یه‌کێتی قوتابیان له هه‌ولێر، به حه‌ماسه‌تێکی زۆره‌وه که‌وته هه‌ره‌شه‌کردنێکی ئاشکرا له‌وکه‌سانه‌ی که پێشمه‌رگه به میلیشیا ناوده‌به‌ن و وتی ئه‌م که‌سانه له‌کوردستان جێگایان نابێته‌وه‌و ….هیچ کۆسپێکیش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئێمه نابێت بۆ ئه‌وه‌ێ هه‌رچی پێمان بکرێت بۆ ته‌مێکردنی ئه‌و که‌سانه بیکه‌ین…. دیاره ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له‌هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که فۆرمۆلبه‌ندی و ده‌ربڕینه‌کانی حزبه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته میلیشیایه‌کان، به‌ڕه‌سمی ناناسن هاوکات هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاشکراشه له‌لیستی گۆڕان و عه‌دنان عوسمان ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیستی گۆڕان. (زیاتر…)
سه‌رۆك و هێزی پێشمه‌رگه
شه‌وی 24/25 له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆسه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمم بینی به توڕه‌ییه‌وه باسی له‌وه ده‌كرد كه په‌رله‌مانتارێك پێشمه‌رگه‌ی به میلشیا ناوبردوه.گریمان ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵه‌یه‌كی كردبێت، هه‌رگیز ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی بێت له بری دادگا بڕیار بدات و بڵێ ئه‌م جۆره كه‌سانه له‌م ولاَته‌دا جێگه‌یان نابێته‌وه و ده‌بێ ته‌مبێ بكرێن.لێره‌وه ده‌مه‌وێ پرسیار بكه‌م: ئایا بڕینی نانی پێشمه‌رگه كردارێكی ناشیرینه یان به‌كار هێنانی وشه‌ی میلیشیا؟. (زیاتر…)
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ موزایه‌ده به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ن،
ســی ســاڵــی تــه‌مــه‌نــیان بــه خــــیانــه‌تــــكــردن بــــردووه‌تــــه‌ســــه‌ر
نه‌وشیروان مسته‌فا:سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند؛ “ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ موزایه‌ده به‌سه‌ر ناوی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێكیان سی ساڵی ته‌مه‌نیان به خیانه‌تكردن له میلله‌ته‌كه‌یان بردوه‌ته‌سه‌ر”.پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان مسته‌فا له وته‌یه‌كیدا له گردی كۆمپانیای وشه له شاری سلێمانی، بۆ ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی شاری كه‌لار وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی دایه‌وه كه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی لیستی گۆڕان‌و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه پێشه‌رگه‌ی به میلیشیان ناوبردووه. (زیاتر…)
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان دژایه‌تی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان دژایه‌تی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات‌و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان به‌دژی په‌یڕه‌وی ناوخۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نوسان‌و مافی رۆژنامه‌نوسی له‌كوردستان كه سه‌ر به‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه رێگری له روماڵكردنی چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانه‌وه. (زیاتر…)
ئــێران لــه‌باره‌ی بــڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبێك ره‌خنــه لــه‌هه‌رێم ده‌گــرێت
ئاژانسه‌كان:ئێران له‌هه‌مبه‌ر چاپکردنی کتێبی ئایاتی شه‌یتانی به‌زمانی کوردی و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌گۆڤاری خه‌ڵکدا ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.ماڵپه‌ری تابناک که ما‌ڵپه‌رێکی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێرانه، له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگێڕانی کتێبی ئایاتی شه‌یتانی كه دانراوی سه‌لمان روشدیه و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی له‌گۆڤاری “خه‌ڵک” له‌سلێمانی، ره‌خنه‌ی له‌یه‌کێتی نیشتمانی كوردستان و ده‌زگای راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه گرت. (زیاتر…)
ئــــــایــــــه‌تــــــه‌كـــانـــی شـــــــــه‌یـــــــــتـــان
«تـــلـــك الـــغرانـــقة الـــعُلـــَـى، وإن شـــفـاعـــتـهـــنّ لـــتُرْجـــَى»
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین:هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر به ته‌واوی قورئان بخوێنێته‌وه و باش لێی تێبگات، ئه‌وه به دڵنیایی باوڕ به ئیسڵام دێنێت، ئه‌مه قسه‌ی زۆربه‌ی موسلمانه‌كانه، كه‌چی ئه‌و زۆربه موسلمانانه خۆیان نه قورئانیان خوێندۆته‌وه و نه لێی تێگه‌یشتون، ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان شتێكیان له قورئان خوێنده‌وه و گومانیان لا دروست بوو، ئه‌وا ئه‌یخه‌نه ملی شه‌یتان و ترس وایان لێئه‌كات كه ئه‌م ئایه‌ته له‌بیر خۆیان ببه‌نه‌وه و خۆیان له هه‌موو ته‌فسیره‌كانی بدزێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌مانه ئایه‌تی قورئانین بۆ نابێت لێیان ورد ببینه‌وه؟ بۆ لێیان تێنه‌گه‌ین؟ (زیاتر…)
شــارێــک پــڕ لــه بــه‌ڵــێن و خــــاڵــــی لــــه مــــــاف
پــشتیوانــی لــه‌مــانــگرتــووانــی زانــکۆ و پــه‌یــمانــگاکــانــی هــــه‌ڵــــه‌بــــجــه
چه‌ند ڕۆژێکه (220 ) خوێندکار له ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان به مانگرتن کردووه بۆ دامه‌زراندن،ئه‌م خوێندکارانه چه‌ندین ڕێگایان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی خۆیان به‌هره‌مه‌ندببن،به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ک هه‌میشه وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگاکانیان فریودان و ده‌ستی ده‌ستی پێکردن بووه ، (زیاتر…)
كۆمسیۆن: (26) ملیۆن كارتی ده‌نگدان له وڵاتی چین چاپكراوه و به‌م زوانه ده‌گاته عێراق
(6) مـــلـــیۆن كــــــارتـــی ده‌نـــگـــدان زیــــــاده چــــــاپــــــكـــراوه
عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: هه‌مو كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێگه‌یشتوه و هه‌ندێكی ماوه به‌ده‌ستمان بگات، ئه‌وه‌ی كه ماوه ته‌نها كارتی ده‌نگدانه ئه‌ویش به‌م زوانه ده‌گاته عێراق. (زیاتر…)
نه‌وشیروان مسته‌فا:لــه‌زیــــاده ده‌ژیــــم و بــاكــــم لــه‌مــــردن نــییه!
ئێمه كه له‌یه‌كێتی هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه،ده‌ستمان له‌پۆست و پاره‌و ئیمتیازات هه‌ڵگرتووه
ئاماده‌كردنی: سۆران عومه‌ر
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین:كه‌ئێستا سه‌رۆكایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كه‌بووه خاوه‌نی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و داخوازی شه‌قامی كوردستان له‌زاخۆوه تاكو مه‌نده‌لی، وه‌ك خۆی وتی ئێمه له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و كه‌سانه‌ین كه‌ده‌ستمان له‌دونیاویستی هه‌ڵگرتووه‌و من ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نم ماومه، به‌زیادی ده‌زانم و له‌زیاده‌ش ماومه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌دونیا هه‌ڵگرێت، هه‌موو شتێكی پێده‌كرێت، چونكه ئێمه كه له‌یه‌كێتی هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه، ده‌ستمان له‌پۆست و پاره‌و ئیمتیازات هه‌ڵگرتووه. (زیاتر…)
قه‌زافی داوا ده‌كات جیهاد له دژی سویسرا رابگه‌یه‌ندرێت
سه‌رۆكی لیبیا “موعه‌مه‌ر قه‌زافی” سویسرای به‌ده‌وڵه‌تێكی كافر ناوزه‌ند كرد و هه‌روه‌ها داوای له‌موسڵمانانی جیهان كرد جیهاد دژی ئه‌م وڵاته بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته رێگری له دانانی بڵند گۆكان ده‌كات مزگه‌وته‌كان ده‌روخێنێت. ئه‌م لێدوانانه‌ی قه‌زافی له “به‌نغاز”ی له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا هات به‌بۆنه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری پێرۆز و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك وڵات و وه‌زیری وڵاتانای ئیسلامی، كه رایگه‌یاندووه، سویسرا وڵاتێكی كافر و بێ ره‌وشته، چونكه ماڵی خوا وێران ده‌كات، بۆیه پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك جیهادی له‌دژ رابگه‌یه‌ندرێت. (زیاتر…)
فه‌رهاد سه‌نگاوی:ئه‌و كاسێته ڤیدێۆیانه‌كۆنه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵوێستی ئێستامه‌وه نییه
سه‌نگاوی:له‌لێدوانێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌ساێته ڤیدێۆیانه‌ی كه‌ئه‌مرۆ هه‌ینی كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویانكرده‌وه به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند ئه‌و كاسێتانه كۆنه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵوێستی ئێستای ئه‌وه‌وه نییه.
فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌لێدوانێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌ساێته ڤیدێۆیانه‌ی كه‌ئه‌مرۆ هه‌ینی كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویانكرده‌وه به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند ئه‌و كاسێتانه كۆنه‌و په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵوێستی ئێستای ئه‌وه‌وه نییه. (زیاتر…)
نوری مالكی فه‌رمانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای عێراق ده‌ركرد
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رۆژی دوێنێ بۆ درێژه‌دان به خزمه‌تی سه‌ربازی، فه‌رمانی گه‌ڕانده‌نه‌وه‌ی بۆ ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای عێراق ده‌ركرد. لیوا محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به ئاژانسی هه‌واڵی “فرانس پرێس”ی راگه‌یاند كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارێكی بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سوپای پێشوو ده‌ركردووه كه داوایانكردووه له ریزی سوپای نوێ‌دا خزمه‌ت بكه‌ن”، روونیشیكرده‌وه كه ژماره‌یان 20 هه‌زار ئه‌فسه‌ره. (زیاتر…)
یـــه‌كێـــتی هـــێزێـــكی زۆر ده‌خـــاتـــه ئـــامـــاده‌بـــاشـــییه‌وه
بورهان قادر:دوای ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان هه‌واداران‌و لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی، كه تێیدا به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه چه‌ند كه‌سێك برینداربوون، به‌پێ ئه‌و زاینارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی یه‌كێتی، له‌شاری سلێمانی خراوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، شه‌وانی بانگه‌شه‌ی لیسته ركابه‌ره‌كان له‌سلێمانی ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه بینی، (زیاتر…)
موتڵه‌گ:بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ده کات
سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی ساڵح موتڵه‌گ رایگه‌یاند كه ته‌نها به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوكدا ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی رێگرت له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هیـــچ هێـــزێـــك ركـــــه‌بـــه‌ریــــی پـــارتـــی پـــــێــناكــــرێــــت
ئه‌دهه‌م بارزانی:من هه‌میشه به‌ڕاشكاوی قسه ده‌كه‌م خاكی بوونی نه‌وشیروان، خالێكی به‌رچاوه‌و ده‌بینرێت
شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی:ئامۆزای‌سه‌رۆكی پارتی‌دیموكراتی‌كوردستان‌و په‌رله‌مانتاری پێشووی كوردستان له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌داهه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌لیستی گۆڕان‌و نه‌وشیروان مسته‌فا‌و نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تاڵه‌بانی راده‌گه‌یه‌نێت.
*ئایا پێشبینی ده‌كه‌یت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هاوكێشه‌و سیسته‌می سیاسی كوردستان بگۆڕێت؟ (زیاتر…)
كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی‌دێرین:ئه‌وه‌ی به‌وردی گوێی له‌قسه‌كانی عه‌دنان عوسمان گرتبێ،بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌ك هه‌ر مه‌به‌ستی سوكایه‌تی كردن به‌پێشمه‌رگه‌نه‌بوه،به‌ڵكو به‌رگری‌له‌مافه‌كانی پێشمه‌رگه كردوه
ناوی 87 که س له كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێرین وسیاستمدارو نوسه رو رۆشنبێر له م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه
له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ژێر ناونیشانی (هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوهێنانی پێشمه‌رگه به‌ملیشیا) كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێرین رایانگه‌یاندوه كه عه‌دنان عوسمان به پێشمه‌رگه‌ی به میلیشیا نه‌هێناوه، هاوكات داوا ده‌كه‌نكه پێشمه‌رگه نه‌كررێته كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن. (زیاتر…)
به‌رگری له‌که‌رکوک‌و ناوچه‌دابڕاوه‌کان یان شه‌ڕی ده‌نگپچڕین!
(سه‌باره‌ت به‌په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ناوچه‌دابڕاوه‌کان)
حه‌مه‌غفور:ڕۆژی 22شوبات2010 نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆکی گۆڕان په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌ده‌رباره‌ی پرسی که‌رکوک‌و ناوچه‌جێناکۆکیه‌کانی تر، که‌به‌شێوه‌یه‌کی توند ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان کرد‌و سه‌رجه‌می گرفت‌و ناکۆکی‌و جیاوزی‌و پشتگوێخرانه‌کان‌و هه‌ڵواسراوی مه‌سه‌له‌چاره‌نووسسازه‌کان‌و ته‌نانه‌ت فه‌شه‌ل‌و شکستی ماده‌ی 140و ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچه‌که‌شی خسته‌ئه‌ستۆی یه‌کێتی‌و پارتی‌و ئیداره‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. (زیاتر…)
په‌خشان عه‌زيزی ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن
بـــه‌نـــدیـــخانـــه:په‌خشان خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد، ته‌مه‌ن 24 ساڵه و خوێندکاری به‌شی”مددکاری اجتماعی” له زانکۆی تارانه.ناوبراو سێ مانگ به‌رله ئێستا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تيیه‌کان له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، که له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زه‌خت و گوشارانه که به سه‌ریداسپاوه ده‌ستی دايه مانگرتن له خواردن.به پێ ئه‌و راپۆرتانه‌ی که به ده‌ستمان گه‌يشتووه، په‌خشان عه‌زیزی له چه‌ند رۆژ به‌رله ئێستاوه له ژووری قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئه‌وین راگیراوه. (زیاتر…)
عه‌دنان عوسمان داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت
عه‌دنان عوسمان:په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان ، ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه باسله‌وه ده‌كه‌ن سوكایه‌تی به‌پێشمه‌رگه كردبێ و به میلیشیا ناوی هێنابێت.
له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا عه‌دنان عوسمان داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنن بۆ ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان بۆ رای گشتی كوردستان.
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه:
به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
رێز و سڵاو
وه‌ك ئاگادارن چه‌ند رۆژێكه راگه‌یاندنی لایه‌نێكی سیاسی بێهیچ بنه‌ماو به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ستی كردۆته دروست كردنی بوختان و قسه‌ی ناڕه‌وا دژمان كه گوایه ئێمه بێرێزیمان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه كردوه. (زیاتر…)
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه ده‌كات عه‌دنان عوسمان داوای یاسایی تۆمارده‌كات
ماوه‌یه‌كه میدیاكانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌تۆمه‌تی “سوكایه‌تیكردن به‌پێشمه‌رگه” حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی له‌عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان بسه‌نرێته‌وه، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش مه‌سعود بارزانی به‌توندی هاته سه‌رخه‌ت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش پێیوایه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی ئه‌وه.پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، له‌شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌ی سلێمانی گرژی كه‌وته‌وه‌و هێرشكرایه سه‌ر لایه‌نگرانی گۆڕان، عه‌دنان عوسمان په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه كراوه. (زیاتر…)
هه‌مووتان له پارتی كۆمۆنیستی ژاپۆنه‌وه فێری شه‌فافی بودجه‌ی حیزب بن
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د:ئه‌مڕۆ كێشه‌ی بودجه‌ی پارت و لایه‌ن و قه‌واره سیاسیه‌كان,مانه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه له تاریكی سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی زۆری ئینشقاق و كه‌رتبونه‌كانه,ئه‌ندام و هه‌وادار و لایه‌نگرو تێكۆشه‌رانی پارت مافی خۆیانه ئاگایان له سه‌رچاوه‌ی داهاتی پارته‌كه‌یان و چۆنییه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و داهاته بێت.هه‌موو پارت و لایه‌نێكی سیاسی به‌رپرسی ئابووری و ژمێریاری خۆی هه‌یه,ئه‌گه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه زۆر پرسیار بڕه‌وێنێته‌وه,باشه پارته سیاسییه‌كان بۆ ئه‌مه ناكه‌ن و ڕێگای وازهێنان و كه‌رت بوون ده‌گرنه به‌ر؟. (زیاتر…)
پــــــــــاره‌ی میــــــلــله‌ت بــــــــــه‌هــــــــــه‌ده‌ر ده‌ڕوات
بودجه‌ی هه‌رێم، بۆ خزمه‌تی تاڵه‌بانی‌و بارزانی‌و حیزب‌و ته‌كیه…ته‌رخانكراوه
دڵشاد ئه‌نوه‌ر:به‌پێی پرۆژه بودجه‌ی ئاماده‌كراو بۆ پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مساڵ، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و پرۆژانه ته‌رخانكراوه، كه سودمه‌ندی یه‌كه‌م لێی حیزب‌و سه‌ركرده‌كانیانه، هاوكات بودجه‌یه‌كی زۆر بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه ته‌رخانكراوه، كه به‌وته‌ی شاره‌زایان ناپێویست‌و بێ كه‌ڵكن.له‌پرۆژه بودجه‌ی ئاماده‌كراو بۆ پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مساڵ، (زیاتر…)
ئه‌گه‌ر په‌رلمان وه یان كابینه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نیوه‌شی ژن بێت، كێشه‌ی ژنان چاره‌سه‌ر نابێت!
گفتوگۆ له‌گه‌ل ئالافه‌ره‌ج له‌باره‌ی هه‌لبژاردن و پرسی ژنان
ئۆكتۆبه‌ر: پێت وایه كێشه‌ی ژنان له‌ڕێگه‌ی زیادبونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟
ئالا فه‌ره‌ج: با له‌سه‌ره‌تاوه وه‌لامی پرسیاره‌كه‌تان بده‌مه‌وه پاشان ده‌چمه سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی وه‌لامه‌كه‌ی خۆم. به‌بڕوای من نه‌خێر بونی ژنان یان زیاد بونی ڕێژه‌كه‌ی كێشه‌ی ژنان چاره‌سه‌ر ناكات. ئه‌گه‌ر چی من بوونی ژنانم له په‌رله‌ماندا پێ‌ی باشتره له نه‌بوونی. (زیاتر…)
چاودێری ژیانی که‌سێتی و بنه‌ماڵه‌ییم بکه‌ن و لێی بکۆڵنه‌وه گه‌ر گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که شایسته‌م ئه‌و کات ده‌نگم بده‌نێ
ئاماده‌کردنی ( هیوا موحه‌مه‌د )
له‌سه‌رتای ساڵی 1990 له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکی غه‌م و په‌ژاره و ڕه‌ش پۆشی و ماته‌مینی دووه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی قاره‌مان ، له دووری هه‌زاران کیلومه‌تر له وولاته‌وه و له شاری کوه‌یته‌ی پاکستان ، چاوم که‌وت به به‌ڕێز ( ئه‌بو به‌کر موسته‌فا حسین ) ناسراو به بابه‌کر دڕه‌یی ، سه‌ره‌تای یه‌کتر ناسینمان به ئاڵ‌و گۆڕی بار‌و دۆخی په‌نابه‌ران له‌و شاره ده‌ستی پێ کرد و دواتر خۆ ئاماده کردن بۆ یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ، (زیاتر…)
ه‌یامی پشتیوانی له‌خۆپیشاندانی په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراو له‌سلێمانی.
په‌نابه‌رانی قوربانی ساتوسه‌ودای حکومه‌تی هه‌رێم و ووڵاتانی ئه‌وروپا.
ساڵانێکه‌ئێوه‌و هاوچاره‌نوسه‌کانتان که‌وتونه‌ته‌به‌رده‌م لێشاوی هێرش و په‌لاماره‌کانی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا. ساڵانیکه‌ئێوه‌به‌شێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی کوردستان و عێراق ڕووبه‌ڕووی تاڵترین هه‌لومه‌رج و ڕۆژگار بونه‌ته‌وه. ئێوه‌که‌له‌کوردستانه‌وه‌به‌ناچاری و به‌دوای ژیانێکی ئاسوده‌و ئارام‌دا ڕووتان له‌ووڵاتانی ئه‌وروپاکرد به‌دڵی لێواولێو ئومێده‌وه‌هاتن. (زیاتر…)
ئه‌وه مه‌دره‌سه‌ی موشاغیبینه یان مه‌دره‌سه‌ی گؤڕانه!
یاشێخ:چه‌پڵه‌ڕێزانو گه‌ڕه‌لاوژه‌که‌ی ئه‌ندامانی لیستی گۆران مه‌دره‌سه‌موشاغیبینه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام و رۆمانی ته‌نه‌که‌و ئسلوبی ده‌رکردنی مامۆستاکه‌ی دێکه‌م وه‌بیر که‌وته‌وه. که له‌هه‌ردو کاره هونه‌ریه‌که‌دا ئسلوبی ناشازو نا حه‌زاری لایه‌نێک ده‌رده‌خات.ئه‌وکرداره‌ی سیاسه‌تمه‌داره،په‌ڕله‌مانتاره‌کانی لیستی گۆڕان خۆی له‌خۆیدا نیشانه‌ی بێده‌سه‌ڵاتیانه، ئه‌گه‌رنا با ڕێگای موناقه‌شه‌بگرنه به‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ئیمکان نیه با له‌په‌ڕله‌مان بکشێنه‌وه‌و رێگا‌و شێوازی تری حه‌زاری بگرنه به‌ر بۆخه‌بات. به‌ڕاستی ئه‌و ره‌فتاره‌یان وه‌ک دۆڕاوی ناو که‌یه‌یه‌ک وایه که‌له‌داخی دۆڕاندنی ده‌یکاته کۆسته‌وڵه‌و یاریه‌که تیک ده‌دات. (زیاتر…)
ئەوانەی قسە لە سەر پێشمەرگە دەکەن لە کوردستان جـــێگایـــان نـــابـــێتەوە
بارزانی ناوهێنانی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك میـــلیـــشیا به‌وه وه‌سف كرد كه له‌هه‌موو خه‌تێكی سوور سووتره
سه‌رۆكی كوردستان:ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ جورئه‌ت به‌خۆیان ده‌ده‌ن سووكایه‌تی به‌پێشمه‌رگه بكه‌ن، (زیاتر…)
عه‌دنان عوسمان ده‌بێت داوای لێبوردن بكات
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌بار یاوه‌ر ،وته‌بێژی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری هه‌رێمی كوردستان ،له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه له ته‌لاَری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو ،سه‌باره‌ت به لێدوانی په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان كه پێشمه‌رگه‌ی به میلیشا ناوه‌زد كردبوو، یاوه‌ر گوتی به پێ‌ی ده‌ستوری عێراق پێشمه‌رگه هێزێكی نیزامیی‌و یاساییه له كوردستان. (زیاتر…)
من نه‌ك گۆڕان به‌ڵكو خـــاكـــی بـــه‌رپـــێی كاك نه‌وشیروانم
جه‌لال تاڵه‌بانی منی كرده جاسوس و موسته‌شار نه‌ك خۆڕسك من موسته‌شار بم
هه‌ر كه‌سێك ئه‌مجاره ناوی من به ئه‌نفالچی به‌رێت له‌بنی ده‌هێنم
شێخ خالید محمود ئه‌حمه‌د غه‌واره – سه‌رۆكی عه‌شره‌تی غه‌واره له عیراق و ئیران-ئه‌م نامه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و ناحه‌زانه‌یه كه چاویان هه‌ڵنایه به‌وه‌ی كه عه‌شره‌تی غه‌واره و سه‌رۆك عه‌شره‌ته‌كه‌ی پشت و په‌نا و ده‌نگ و ره‌نگ و هێزو بازووی گۆڕانن، (زیاتر…)
سێ منداڵ و دایكیان ماوه‌ی هه‌شت مانگه زیندانی كراون له یۆنان
كوردستان عه‌بدولخالق:په‌رژین ناسر محه‌مه‌د و سێ منداڵه‌كه‌ی له 18/4/2009 له شاری سیڤا كه‌یه‌كێكه له شاره‌كانی یونان ده‌ستگیركراون به‌وته‌ی كوری ئه‌و ژنه دایكی سێ جار هه‌وڵی خۆكوشتنیداوه .دیاری سواره كوری ئه‌و ژنه ده‌ستگیر كراوه پێ راگه‌یاندین له مانگی ئاداری 2009وه باوكیان توشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌بوه به‌وهۆیه‌وه ته‌واوی كه‌لو په‌لی ماڵه‌كیان فرۆشتوه له‌رێگایی قاچاخچیه‌وه گه‌یشتونه به یونان له‌كاتی گه‌شتنیان به یه‌كێك له شاره‌كانی یونان پۆلیسی ئه‌و شاره دایكی و دووبراكه‌ی و خوشكه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن (زیاتر…)
شۆڕش حاجی،هەڵسوڕاوی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان:گروپی رەهەند پشتیوانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن و ئێمەش پرس و راوێژیان پێدەكەین
ئێمە وەك كیانێكی سیاسی بەیەك چاو سەیری پارتی و یەكێتی دەكەین
180 كانديدمان هەیە
شۆڕش حاجی:هەڵسوڕاوی باڵا و كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان لەشاری هەولێر، لەم دیمانەیدا تیشك دەخاتە سەر هەلومەرجی هەڵبژاردن و ئەو كۆسپ و تەگەرانەی بۆیان دروست دەبێت، ئەوەش دەخاتەڕوو لەئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پاڵپشتیكردنی تاڵەبانی هیچ بڕیارێكی نییە، لەكاتی هەڵبژاردنەوەی بەسەرۆك كۆماری عێراق. (زیاتر…)
راگه‌یاندنی پارتی وروونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر”په‌یامه‌كه‌ی!” نه‌وشیروان مسته‌فا
راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
له گه‌رمه‌ی هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌كه‌یدا رۆژی 22/2/2010 “په‌یامێكی!” بڵاوكرده‌وه و سنووره‌كانی كاری حزبایه‌تی و مافی هاوڵاتیان و ده‌سكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مانی به‌زاند، بۆیه به پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بده‌ینه هاوڵاتیانی كوردستان. (زیاتر…)
لێکچوونێک له نێوان سه‌رۆکی گۆڕان له‌لایه‌ک وه جۆرج بۆش ، بوتین وه نازمگزار له‌لایه‌کی تره‌وه!
یاشێخ:ئه‌مرۆ نه‌وشیروان مسته‌فا که وه‌ک دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆکو به‌رپرسی یه‌که‌م و ئه‌خیری بزووتنه‌وه‌ی-گۆڕان- ناسراوه. بێگومان پێشتریش له‌ناو یه‌کێتیدا وه‌ک که‌سی یه‌که‌م و به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی ناسراوه‌و بکوژو ببڕ هه‌ر خۆی بوه. هه‌موانیش ده‌زانین گه‌ر خۆمانی لێ گێل نه‌که‌ین که چه‌ندین هینچمانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوه بۆڕاپێچکردن، (کیدناپکردن)ی تاوانبار‌و بێ‌تاوان(به‌پێی فه‌رهه‌نگی خۆیان)، بۆحه‌شارگه‌نادیارو بێچاره‌نووسه‌کان. (زیاتر…)
مه‌راسیمێکی شکۆدار بۆ ماته‌مینی‌و ڕێزلێنان له هاوڕێی ئازیز قادر مه‌جید عارف له‌شاری ئه‌مستردام
حه‌مه غفور:ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 21شوبات 2010 ده‌مژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ، له هۆڵی یانه‌ی کوردی میدیا له شاری ئه‌مستردام، بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێی گیانبه‌ختکردوو (قادر مه‌جید) چنگیانی، که‌سایه‌تی ناسراو، وه خۆشه‌ویستی کرێکاران‌و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌و هه‌ڵسوڕاوی سه‌نته‌ری به‌گری له مافه‌کانی مناڵان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڕێیان‌و دۆستان‌و کوردانی دانیشتوی هۆڵه‌ندا، مه‌راسیمێکی ماته‌مینی‌و ڕێزلێنانی شکۆدار بۆ مه‌رگی ئه‌م مرۆڤه ڕاوه‌ستاوو کۆمۆنیسته‌و بۆ یادی ئه‌م شۆڕشگێڕه ماندوویی نه‌ناسه سازکرد. (زیاتر…)
ئــــیسلامی ســــیاســــی له نێوان توندڕه ویی و میان ه وییدا
فوئاد مه جید میسری:تیرۆر كه له م رۆژگاره دا بووه ته دیارده یه كی سه رتاسه ری وھه موو جیھانی گرتۆته وه و گه لانی دونیا رووب هڕووی بوونه ته وهدیارده یه كی نوێ نیی ه، ئه وه ی تیرۆری ئ هم سه رده مهجیاده كاته وه ئه وه یه كه ئۆرگانه كانی ئیسلامی سیاسی و با هئوسو ییه كان به ناوی (جیھاد)ه وه كردوویانه ته به رنامه و كاری له سه ر ده كه ن، چ همكی تیرۆر له بنه ڕه تدا یانی
خو قاندنی فه زایه ك ل هترس و بیم له به رامبه ر نه یاری سیاسی‌دا. له به رئه وه تیرۆر به ته ن‌ھا كوشتن و غاف كوژی (زیاتر…)
سه‌رۆكى گروپه چه‌كداره سوونییه‌كان له‌لایه‌ن ئێران ده‌ستگیرده‌كرێت
ئـــاژانـــسه کـــان:ئه‌مرِۆئێران ئاشكرئ کرد که سه‌رۆكى گروپه چه‌كداره‌كانى باڵى سوونه‌كانیان ده‌ستگیركردووه.له‌لایه‌ن گرۆپینهێنى ئیمام مه‌هدى ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه‌و (عه‌بدولمه‌لیك ریگى) سه‌رۆكى گروپه چه‌كداره‌كانى (جوندولڵا) ى سوونه‌یان ده‌ستگیركردووه له‌ناوچه‌ى بلوجیستان.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى هه‌واڵ تیشكى خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ئێواره‌ى دوێنێ (زیاتر…)
په‌رله‌مانتارانی‌گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت
دوو هه واڵ!لیستی هاوپه‌یمان ده‌یانه‌وێت دوور له‌چاوی كامێرا بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێم په‌سه‌ند بكه‌ن، (رێگه‌یان نه‌دا میدیاكان بچێته ژۆره وه).
به دوای ئه وه ی که دوێنی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان شه‌ڕی بودجه‌ی ده‌ستپێكرد و ئه‌و شه‌ڕه‌ش له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه گواسترایه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وه‌ش بوه هۆی پشتیوانی زیاتری هاوڵاتیان بۆ گۆڕان و له هه‌مان كاتدا توڕه‌بون و نیگه‌رانیی لیستی ده‌سه‌ڵات و نه‌یانزانی به چ جۆرێك ئه‌و چالاكییه‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان شكسته‌كه‌ی خۆیان بشارنه‌وه، به‌ڵام له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا كه ته‌واوكه‌ری دانیشته‌كه‌ی دوێنێیه، (زیاتر…)
ئـــیسرائـــیل گـــه‌وره‌ترین فـــڕۆكـــه‌ی بـــێفڕۆكـــه‌وانـــی دروستـــكرد
فـــڕۆكـــه کـــه بـــه ئـــاســـانـــی ده‌تــــــوانــــــێت بــــــگاتـــه ئــــــێران
فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی Eitan ده‌توانێت له هه‌ر گه‌شتێكدا زیاتر له 20 كاتژمێر بفڕێت و باری قورس‌تر و ئامێری پێشكه‌وتووتر له جۆره‌كانی دیكه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هه‌ڵبگرێت.فڕۆکه‌که توانای هه‌ڵگرتنی 1000 کیلۆ هه یه. (زیاتر…)
فیلم:بۆ یه که م جــــار شــــه ڕ که وتــــه نــــێو پــــارلــــمان کوردستان
فراكسیۆنی گۆڕان شه‌ڕی بــــودجــــه‌ی ده‌ستپــــێكرد 22 201002
به سه شاردنه وه ی بوجه
پەرلەمانتارێكی گۆڕان پەسەندكردنی پرۆژە بودجەی 2010 بە خیانەت دادەنێت. سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانیش دەڵێ لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆی ئامادەكردووەو، دوای لەبەرچاوگرتنی راپۆرتەكە پرۆژەی بودجەی 2010 پەسەند دەكرێ. (زیاتر…)
داوا له‌كورده فه‌یلیه‌كانی پارێزگای ئیلام ده‌كرێت ده‌نگ به لیستی شیعه‌كانی عێراق بده‌ن
له‌ئیلام 5 هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كه‌ن
هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق هاوكات له‌پارێزگاى ئیلامى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش به‌ڕێوه ده‌چێ و زیاتر له5 هه‌زار هاووڵاتى عێراقى نیشته‌جێ له‌و پارێزگایه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كانی به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی پارێزگای ئیلام، زیاتر له 5هه‌زار هاووڵاتی كوردی فه‌یلی باشووری كوردستان كه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی به‌عسی روخاو ئاواره‌ی ئێران بوون، ئیستا له شار‌و شارۆچكه‌كانی پارێزگای ئێلام ده‌ژین. (زیاتر…)
ه‌ته‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی هه‌رگیز ناتوانن دیموکراسیخواز بن!
سیروان ئه‌مین:به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌ر مایکرفۆنێکیان به‌ر ده‌که‌وێت و ده‌که‌ونه باسی ئازدای و دیموکراتی، ئه‌گه‌ر که‌سێک له نزیکه‌وه نه‌یان ناسێ لێی تێک ده‌چێ و وا ده‌زنێ ئه‌مانه دڵسۆزترین قوتابیه‌کانی ڕۆسۆ و غاندین، له دونیادا و له زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا هه‌ندێک له ئازادی هه‌یه ته‌نها کۆماره‌که‌ی تاڵه‌بانی نه‌بێت که “ئازادی تێیدا بێ سنور” ئه‌و کۆماره‌ی که ڕۆژ نیه ڕۆژنامه‌نوسێک ئازار و ئه‌شکه‌نجه نه‌درێ، ژنێک نه‌کوژرێ، ئه‌ندامانی حیزبێکی سیاسی ڕاپێچی زیندانه‌کانی موخابرات و ئه‌من نه‌کرێن. (زیاتر…)
ئەم هەڵبژاردنەو ئەنجامەکەى پێچەوانەیە بەبەرژەوەندى یەکانى کرێکاران و زەحمەتکێشان..بەشدارى تێدامەکەن و دەنگی خۆتان بەفیڕۆ مەدەن!
بایکۆت پاشکۆی ئۆکتۆبه‌ر تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژرادن
کرته لێره بکه ژماره 1
لێکچوونه‌کانی مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا
عامر سابیر1.تا ئێستا خه‌ڵکی کوردستان ژنه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی نه‌بینییوه و نازانرێ ڕه‌نگی چۆنه و ناوی چییه، ته‌نانه‌ت بۆ تاقه جارێکیش چییه پێکه‌وه ده‌ست له‌ناوده‌ست ده‌رنه‌که‌وتوون، هه‌روه‌ها نه‌وشیروانی کۆنه‌په‌رستیش به‌چه‌شنی مه‌سعودی سه‌رۆک خێڵ فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووی عه‌شایه‌ری به‌سه‌ر بیر و مێشکیدا زاڵه و هه‌رگیز نه‌بینراوه و پیشاننه‌دراوه له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا ده‌ست له‌ناوده‌ست و پێکه‌وه. (زیاتر…)
چـــوار پــێشمه‌رگه لـــه‌لایه‌ن ئـیتلاعـاتــه‌وه له سه‌رده‌شت كـــــوژران
له راگه‌یاندراوێكدا كه له سه‌ر ماڵپه‌ره‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی بڵاویانكردۆته‌وه، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ده‌ڵێ: 4 پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به كۆمه‌ڵه كه له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت كه‌وتبوونه كه‌مین هێزه‌كانیان، گیانیان له ده‌ستداوه.وه‌زاه‌ره‌تی ئیتلاعات ده ڵیت، ئه‌و چوار كه‌سه له رۆژی 5ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا 3 كه‌س له هێزه ئینتزامییه‌كانیان كوشتووه. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)