جــــــــیهاد چــــــــی یــــــــە؟

2011/07/06 at 8:38 PM لێدوانێک بنووسە

 له نوسێنی:نوسەرێ  بەریتانی لۆرنس پوتەر
وەرگێر لە ئینگلیزی یەوە: مستەفا رابەر – لەندەن
لۆرنس پوتەر نوسەرێکی ناوداری بەریتانی یە ، ئێستا ماموستای ماتماتیکە لە زانکۆیەکی باشوری لەندەن ، بەر لە 5 ساڵ کتێبێکی بەناوی ( ئەمە رەنگە یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی لە جیهان بگەیت ) بەچاپ گەیاندووە ، بەتێرو تەسەلی وەلامی 57پرسیاری داوەتەوە دەربارەی گیرو گرفتەکانی ئەم جیهانەی ئێمەی تیا دەژی” لەبابەتی پرسیاری ” جیهاد چی یە ؟ ”گرفتی عەلاگەی نایلۆن”سەددام چی بە کوردەکان کرد؟ ”جیاوازی نێوان سونەو شیعە چی یە؟” بارو دۆخی ئێستای کوردەکان چۆنە؟ ” بۆچی فەلەستینیەکان خۆبەخۆ وەشەڕ دێن؟ ” ئایا بەراست جۆرج بۆش پیاوێکی دەبەنگە؟ ” بەوەلامی پرسیاری ” ئیران بەتەمای چی یە؟ ” کۆتایی بە وەلامەکانی دێنیت ، هەرچەند ئەم کتێبە لە ساڵی 2007 چاپ کراوە بەلام هێشتا وەکو خۆی دەلێ کتێبی لەکاتی گونجاوە واتە (حازر بەدەستە ) بۆ ئەوانەی سەریان لێتێکدەچی و شپرزە دەبن لە تێگەیشتنی کێشەکانی دونیای تەژی لەگیروگرفت .وەگێڕانی دەقادەقی ئەم بابەتەش سەرنجێکی سەرپێی یە لە بیرو بۆچونی بڕیک لە ڕوشنبیرە بیانیە ئایین جیاوازەکان ، کە چۆن لە هەندێ چەمک و هزری ئیسلام گەیشتون.
جیهادی مەزن ئەوەیە زاڵ بیت بەسەر خود (نەفس) دا
فەرمودەیەکی حەزرەتی موحەمەدە
جیهاد یەکێکە لەو ووشانەی بە ڕێژەیەکی باش لە رۆژنامەکانی رۆژئاوا بلاوکراوەتەوە و لیکۆلینەوەی لەسەر کراوە ، رۆژنامەنوسەکان وای بۆدەچن کە ئێمە لە چەمکەکە (مفهوم) گەیشتوین ،هەروا ئێمە خۆشمان بە پەرۆشەوە وادەزانین بەتەواوەتی تێی گەیشتوین . ئێستا ئەگەر تۆ لەمن بپرسیت بە دڵنیایەوە پێت دەڵیم کە جیهاد هاو واتای جەنگی پیرۆزە .ئەوی راستیش بیت ماناکەی زۆر لەوە ئالۆزو قوڵترە ، دەتوانی زۆر مانای بۆ لێکبدەیتەوە ، وەسفی چەندین چالاکی جۆراوجۆری پێبکەیت ، ووشەی جیهاد بەمانا حەرفیەکەی خەبات و تێکۆشان دەگەیەنێ کۆنترین سەچاوەشی قورئان و حەدیسەکانی موحەمەدە کە بەدرەنگەوەش دوای کۆچی دوایی ئەو نوسراونەتەوە .مەبەست لەو حەدیسانەی پێوەندیان بە بڕیار و هەلس و کەوتی شەڕو شۆڕەوە هەیە یان پێوەندیان بە شەڕی بەرگری و بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەو پەلامارەکانی دژی کۆمەلگای ئیسلامی و یان ئەوانەی دەربارەی شەڕی فرەوانکردنی قەڵەمڕەو و دەستەلاتەوە ووتراوە .

موسولمانەکانی سەردەمی زوو بە شێوەیەکی ڕون و ئاشکرا لە بەجێهینانی ئەم ئەرکو فەرمانەدا جەربەزەو لێوەشاوە بوون دیارە هەتا ئاخرو ئۆخری سەدەی شازدە توانیان ئاینەکەی خۆیان لە میانەی هەموو شوێنەکانی رۆژەلاتی ناوەراست و ئەفریقاو ئەوروپاو هیندو باشوری رۆژەلاتی ئاسیا بلاو بکەنەوە.. . لەڕۆژگاری نوێش ووشەی جیهاد بە زۆر مانا مەبەست لێکدراوەتەوە ، بێگومان دەتوانرێ بەو شەڕە بلێی جیهاد کە بەرگری لە کۆمەلگای ئیسلام دژی دەستدرێژی دەرەکی بکات لەو بارو دۆخەدا ئەرکی موسولمانەکانە کە بەرگری لە بیرەباوەڕی خۆیان بکەن هەروەها مشتومڕیکی زۆریش لەسەر ئەگەری چاوپۆشی و خۆبواردن لە شەرو پەلامار کراوە.

بۆچونی توندڕەو ئەوەیە کە پێی وایە ئەرکی موسولمانەکانە پەلاماری هەر کۆمەلگایەک بدات کە پێڕەوی بنەماو داب و نەریتی ئیسلام ناکات بەلام بانگەواز بۆ ئەم جۆرە جیهادە گشتیە هەرگیز لە لایەن زۆرینەی موسولمانەکان رێزی لێنەگیراوە

لەسەرەتای جەنگی یەکەمی جیهانیدا ئیمپراتۆرەتی عوسمانی بانگەوازی جیهادی دژی شانشینی یەکگرتوو ، فەرانسە ، رۆسیا و هاوپەیمانەکانیان ڕایانگەیاند کە بەئەرک واجبی هەموو موسولمانەکانی دانا جەختی لەسەر ئەوە کرد هەر تاکێکی موسولمان فەرزە بەشداری جیهاد بکات ، بەلام ئەو بانگەوازەی جیهاد بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن خەلک جگە لە دەستوپێوەند و هەندێ لەهاونیشتمانی خۆی نەبیت فەرامۆشکرا.

بەشێوەیەکی گشتی زۆرینەی خەلکی موسولمان بڕوایان وایە و دەڵین ئەوکاتە جەنگ ڕەواو دروستە ئەگەر بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا هەڕەشە لە کۆمەلگای ئیسلام بکرێت چ بە هێزی ماددی چ بە شێوەیەک لە شێوەکانی پەکخستنی توانای کۆمەلگای ئیسلامی لە بەجێهینان و گرتنەبەری ڕێبازو ڕاسپاردەکانی ئاینەکەی خۆیان.

جگەلەمەش زۆر یاساو ڕێسای توکمەو تووند بۆ رێکخستن و بەڕێوەبردنی شەڕ دانراوە یەک لەو یاسایانەی بەکردەوە سوود مەندو عەمەلیە ئەوەیە کەدەڵێ پێویست ناکات شەڕی دوژمنێک بکەیت هێزەکانی دوو ئەوەندە لە هێزەکانی تۆ زیاتر بیت ، باشترە وایە دووبارە هێزەکانت ڕێکبخەیتەوە ژمارەیان زیاتر بکەیت لەشکر لەوەی دوو چاری کۆمەلکوژیان بکەیت ، لە رووی داب و ڕەوشتەوە دروست نیە کەسێک بکوژیت کە بەشداری جەنگ نەبیت ، هەروەها نابی موسولمان شەری موسولمانەکان بکات

ئەگەر جیهاد یەکێک لە مەرجەکانی کەم بیت ، ئیتر ئەو شەڕە بە جیهاد ناژمێردرێت و دەستەلاتی ئاینی پەسندی ناکات پاشان پێویستە ئەو ڕاستیەش لە بەر چاو بگریت کە لەگەل ڕێنماو هەل و مەرجی باری ئاینی هەست و دەرونی خەلک بگوونجێت بەتایبەتی ئەو کەسانەی لە میانەی جیهاد گیان لەدەست ئەدەن بەتەمای هەموو پاداشتێکن لە رۆژی قیامەت لە کاتێکدا ئەوانەی لە شەڕێکی نارەوای ڕێپێنەدراو گیان لە دەست ئەدەن دەبێ چاوەڕێی سزای قوڕس بکەن.

کۆمەلگای ئیسلامی بە گشتی کردەوەی خۆکوژی ریسواو سەرکۆنە دەکات بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان لەناو خەلکی لا شەڕ دەقێننەوە چونکە بنەماو یاساکانی جیهاد پێشێل دەکەن کە دەبی گیانی ئەو کەسانەی بەشدار نین لە شەڕ پارێزراو بیت.

ئەو گروپانەی لە شەڕو ململانەدا دەبنە هۆی کوشتنی موسولمانان بە زۆرەملێ و پەرۆشەوە هەول ئەدەن قوربانیەکان تاوانبار بکەن کوشتنیان بەڕەوا بزانن چ بەبیانوی ئەوەی گوایە شازشیان لە سەر بیرو باوڕی ئیسلام کردووە ئەویش بەلێکدانەوەی چەوت و نەشیاو بۆ ڕێنمایەکانی ئایین ، یان تاوانبار کردنیان بەهاوپەیمانی بەستن لە گەل ئەو هێزانەی ڕوون و ئاشکرا دژی ئیسلامن.

هەروەها جیهاد زۆر چالاکی دەرەوەی گۆڕەپانی شەڕیش لە خۆ دەگریت ، وەک ئەو هەول و کۆشەشانەی لەکاتی ئاشتیدا بۆ بنیاتنانی جیهانێکی باشتر ، داد پەروەرانە تر ئەنجام ئەدرێن ، بەپێی ئەو بۆچونە ماموستایەک لە پۆلدا کە دژی ناعەدالەتی خەبات دەکات یان سیاسەتمەدارێک کە کەمکردنەوەی ئاستی هەژاری لە کۆمەلگا دەکاتە ئامانج دەکرێ بەهەردولایان بلێین بەشدارن لە جیهاد.

زۆرجار جیهاد بە خەباتی تاکەکەسیش دەووتریت وەکوو دژایەتی کردنی هەواو وەسوەسەو ئارەزوەکانی دونیایی. .مرۆڤایەتی بەردەوامە لە شەڕی دژی هەژمونی گەندەلی ناوەو دەرەوە لە پێناو مسۆگەرکردنی رەوشتی بەرزو بێگەرد . ئەوی راستی بیت زورینەی موسولمانەکان لایەنگیری ئەو بۆچونەن کە جیهاد هەموو روخسارەکانی ژیان دەگرێتەوە جیهاد لە پێناو ئەوەی کە موسولمان دەبی بەپێی ڕێوڕەسم و داب و نەریتی ئیسلام بژێت و ڕەفتار بکات ، موسولمانەکان شێوەکانی بەشداریکردنی جیهادیان فرەوانکردوە جیهاد تەنیا بەشداری کردن لە شەڕو شۆڕ نیە .

سیاسەتمەدارەکان وەکوو ڕەفتاری هەمیشەیان بۆ فریودان هەول ئەدەن لێدوان و کارو هەلسو کەوتیان لێڵ و تەمو مژاوی بیت یاسر عەرەفات بۆ ڕزگار کردنی ئۆرشەلیم (مەبەستی قودسە- وەرگێڕ ) لەساڵی 1994 جاڕی جیهادی دا. بەم کارەش ویستی لەلایەک گروپە تووند ڕەوەکان دڵخۆش بکات کە ئەو بانگەوازەیان بەمەبەستی جەنگی عەمەلی لێکدایەوە لەهەمانکاتدا هەولی ئەدا ترس و دڵەڕاوکیی هاوپەیمانەکانی لەپرۆسەی ئاشتی بڕەوێنێتەوە بیانووشی ئەوەبوو کە ئەو مەبەستی تووندو تیژی نیە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکەیە

Entry filed under: مستەفا رابەر – لەندەن, بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان.

سوریا:له‌ شاری‌”حه‌ما”نـزیـكه‌ی‌ 50 كـه‌س كـــوژران و بـــریندار بـوون كوڕى پێشمه‌رگه‌یه‌ك‌و ژنى پێشمه‌رگه‌یه‌كى حدكا خۆیان ده‌كوژن

لێدوانێک بنووسە

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 813,750 hits