كوڕى پێشمه‌رگه‌یه‌ك‌و ژنى پێشمه‌رگه‌یه‌كى حدكا خۆیان ده‌كوژن
2011/07/07 at 4:33 PM لێدوانێک بنووسە
سێ کەس لە ناو ریزەکانی حدکا دا گیانیان لە دەست دا
له مێدیاکانه وه:لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دا، چەند کەس لە ناو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی جۆراوجۆر گیانیان لە دەست داوه. بە پێی زانیارییه‌كان رۆژی پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو، كه‌ریم ئه‌مینی پێشمه‌رگه‌ی ئەو حیزبە “به هۆی رووداوێكی دڵته‌زێنه‌وه” گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌مینى خەڵکی گوندی سیسێری ناوچەی رەبەت بوو. هه‌روه‌ها كوڕه پێشمه‌رگه‌یه‌كى ئه‌و حیزبه به ناوى (ف) كه ته‌مه‌نى 14 ساڵ بوو، به هۆکارێکی ناروون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هه روه ها مه ڵپه ری رۆژهه‌ڵات تایمز بڵاوی کرده وه که ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌كى ئه‌و حیزبه‌ش به ناوى (خ) كه دایكى سێ منداڵ بووه، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە بابەت ئەو دوو رووداوەی دوایی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هیچ هەواڵێکی بڵاو نەکردووه‌تەوە.رۆژهه‌ڵات تایمز
Entry filed under: هه ر دوو به شی حزب دمکرات کردستان.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed