پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان رەخنە لە رێبەرییەکەیان دەگرن
2011/07/17 at 5:00 PM لێدوانێک بنووسە
له مێدیاکانه وه:رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە، ٢٢و ٢٣ی پووشپەڕ کۆبوونەوەیەکی بەرین لە لایەن رێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە بۆ کادیر و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە لە بنکەی سەرەکی حیزبەکە لە باشووری کوردستان پێکهات. لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامانی ئاشکرای ئەو رێکخراوە بە توندی رێبەری و سیاسەت و هەڵسوکەوتەکانی حیزبەکەیان دایە بەر رەخنە. ئەم سمینارە دوو رۆژی خایاند و تێیدا باس لە کێشەو گرفتەکانی تەشکیلات کراو سەرکردایەتی و رێبەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کەوتە بەر رەخنەی توندی بەشداربووانی سمینارەکە تا جێگایەک کە هەندێک لە ئەندامانی رێبەری کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون ئەوانیش رەخنەی توندیان لە حیزبەکەو بە تایبەتی عۆمەر ئیلخانی زادە سکرتێری حیزب گرت.
لەو سمینارەدا رەخنە لە سیاسەتی حیزب بەرانبەر بە لایەنەکانی دیکەو ناشەفافی ماڵی و بێ بایەخ کردنی پێشمەرگەو بنەماڵەکانیان گیرا و هەروەها نەبوونی متمانە بە رێبەری ئێستا لە قسەی بەشداران دا خۆی دەنواند.
پرسی چەک داماڵین لە پێشمەرگەکانی حیزبەکە لە لایەن حکومەتی هەرێم یەکێکی دیکە لە باسەکانی ئەو سیمینارە بوو.
هەر لەم پێوەندیەدا و دوو رۆژ دوای کۆتایی سمینار، پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبە بە ناوی کاروان، خەڵکی شاری سنە کە خاوەن ژن و مناڵە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێشتا ماوەیەکی زۆر بە سەر خۆکوژیی حەبیب فەتحی لە ناو ریزەکانی ئەو رێکخراوەدا تێپەڕ نەبووە.
سه ر چاوه:رۆژهەڵات تایمز
Entry filed under: باله كان كۆمهڵهی زهحمهتكێشان.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed