نه‌وشیروان مسته‌فا”تێپه‌ڕبونی كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نیه”
2011/07/17 at 10:04 PM لێدوانێک بنووسە
یه‌كێتى وپارتى دووساڵه ئیعلانى شه‌ریان به‌رامبه‌ر به‌گۆران و دولایه‌نه‌كه‌ى تری ئۆپۆزسیۆن رِاگه‌یاندوه
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كات ده‌كوژن و ده‌بوایه پێش روداوه‌كان بكه‌وتنایه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه چاكسازیی ریشه‌یی به ته‌نها خواستی ئۆپۆزسیۆن نیه به‌ڵكو خواستی ده‌سه‌ڵاتیشه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌م جۆره‌ی ئێستا لاساری و كه‌له‌ره‌قی و پێداگری بكات له‌وه‌ی كه هیچ چاكسازییه‌كی ریشه‌یی نه‌كه‌ن، ئه‌وا بێگومان خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و گه‌وره‌تریش روبداته‌وه.
له‌میانی به‌رنامه‌ی (روبه‌ڕو)ی كه‌ناڵی KNNدا، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن هیچ ئامانجێك و ده‌سكه‌وتێكی حیزبی و سیاسیمان نه‌بوه له‌پرۆژه‌كانماندا كه داومانه به ده‌سه‌ڵات، پێمان وایه ئێستا كورد ئاماده‌یه و ده‌توانێت بچێته قۆناغێكی پێشكه‌وتوی سیاسییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ بكرێت، بنچینه‌یه‌كی قانونی و ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بۆ داموده‌زگاكانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
له‌باره‌ی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، نه‌وشیروان مسته‌فا وتی: به‌گشتی ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت داواكارییه‌كانی ئێمه پوچه‌ڵ بكاته‌وه له‌رێی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه خستویه‌تیه‌ڕو.
وتیشی: یه‌كێتی و پارتی گه‌مه‌ی كات كوشتن ده‌كه‌ن، به‌ڵام تێپه‌ڕبونی كات له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا نیه، ده‌بوایه ده‌سه‌ڵات پێش روداوه‌كان بكه‌وتایه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا، ئێمه پێمان باش نیه كێشه‌كان بكرێنه كێشه‌ی ئه‌شخاس، ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسی و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمدا هه‌یه، پێمان وایه ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی كه ئێستا له كوردستاندا هه‌یه دیكتاتۆریه‌ت دروست ده‌كات و كارێكی باش نیه. رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، چاكسازی ریشه‌یی له‌وه ده‌رچوه كه ته‌نها خواستی ئۆپۆزسیۆن بێت، به‌ڵكو ئێستا بوه به خواستی قاعیده‌ی هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ش، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی چاكسازی ریشه‌یی نه‌كه‌ن ئه‌وا ناڕه‌زایی خه‌ڵك به‌رده‌وام و زیاتر ده‌بێت.
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان له كوردستان، نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: خۆپیشاندان مافێكی سروشتی خه‌ڵكه ره‌نگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نه‌بێت، جاری وا هه‌یه خۆپیشاندان بۆ خواستێكی تایبه‌تی پیشه‌ییه، جاری واش هه‌یه بۆ خواستێكی سیاسی گه‌وره‌یه، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌م جۆره‌ی ئێستا لاساری و كه‌له‌ره‌قی و پێداگری بكه‌ن له‌وه‌ی كه هیچ ئاڵوگۆڕێك له هه‌لومه‌رجی سیاسی‌دا نه‌كه‌ن و هیچ چاكسازییه‌كی ریشه‌یی نه‌كه‌ن، بێگومان خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و گه‌وره‌تریش روبداته‌وه.
له‌باره‌ی رۆڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌ی رابردودا وه‌ك ئۆپۆزسیۆن، نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: پێم وایه له ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا توانیومانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دو هه‌نگاوی گه‌وره بنێین، یه‌كه‌میان بریتییه له‌وه كه توانیومانه ئاستی هۆشیاری سیاسی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به رادده‌یه‌كی باش بۆ پێشه‌وه به‌رین، دوه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه ئێستا پێم وایه هه‌رچی هه‌نگاوێك كه حكومه‌ت ده‌یگرێته‌به‌ر، حساب بۆ خه‌ڵك ده‌كات كه پێشتر سڵی له هیچ شتێك نه‌ده‌كرده‌وه.
Entry filed under: نه‌وشیروان مسته‌فا.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed