سێ چەكدار لەهەولێر لەبەرچاوی دەزگیرانەكەی دەستدرێژی دەكەنە سەر كچێك

2011/07/11 at 12:43 PM لێدوانێک بنووسە

دووانیان گیراون و یاساناسێك دەڵێت سزاكەیان لە سێدارەدانە

له مێدیاکانه وه:رووداو-هەولێر/بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد كە سێ چەكدار بەناوی ئاسایشەوە گێچەڵیان بە كچ و كوڕێكی دەزگیراندار كردووە، ئەو كوڕ و كچە بۆ گەشتكردن لە روومادییەوە هاتبوونە كوردستان و دواتر سێ چەكدارەكە بە بەرچاوی كوڕەكەوە دەستدرێژییان كردووەتە سەر كچەكە “ئێستا دوو لە چەكدارەكان گیراون و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە”.
ئەو كچ و كوڕە كە سەردانی هاوینە هەواری شەقڵاوەیان كردووە بە مەبەستی گەشتكردن، لە كاتی گەڕانەوەیان ئێوارەی 28/6/2011 لە سەر رێگای هەولێر-پیرمام لە نزیك كۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لایانداوە، هەر لەوێ لەلایەن سێ چەكدارەوە براون بۆ نێو كێڵگەیەك و لەوێ دەستدرێژی كراوەتە سەر كچەكە.
عەمید عەبدوخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وردەكاری ئەو رووداوەی بۆ (رووداو) ئاشكرا كردو گوتی “كچ و كوڕەكە لە كاتی نانخواردندا، كە هیچ شتێكی نایاساییان نەكردووە، سێ چەكدار بەناوی ئاسایش و پۆلیسەوە دەچنە لایان و لێیان دەپرسن چی دەكەن لێرە؟ دواتر پێیان دەڵێن كە ئەفسەرەكەیان داوای ئێوەی كردووە، بەو بیانووە دەیانبەنە ناو كێڵگەیەك لە نزیك شوێنەكەو هەرسێكیان دەستدرێژی دەكەنە سەر كچەكە”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئامادەنەبوو شوێنی دەوامی ئەو چەكدارانە ئاشكرا بكات، بەڵام ئاماژەی بەوەدا كە دوو لەو چەكدارانە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەسەریان بەرداوەمە.
عەمید عەبدولخالق باسی لە ئیفادەی دوو چەكدارەكە كردو گوتی “ئەوان گوتیان وەكو ئاسایش خۆمان بەوان ناساندو بە بیانووی ئەوەی كە حكومەت داوایان دەكەن ئەوانمان بردە ناو كێڵگەیەكی نزیك مەلا ئۆمەر و دەستدرێژیمان كردە سەر كچەكە”.
ئاشتی مەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی گشتی هەرێمی كوردستان-هەولێر رەتیكردەوە كە تاوانباران ئاسایش بووبن “ئەوانە ئاسایش نین، بەڵام لەبەرئەوەی مەنسەبی ئاسایشیان بەكارهێناوە بۆ ئەنجامدانی تاوانێك، داوای یاساییمان لەسەریان تۆماركردووە، بەپێی یاسا دەبێ لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێ”.
سەبارەت بە سزای ئەو سێ كەسە، ئەگەر تۆمەتەكەیان لەسەر ساخ بووەوە، پارێزەر عەبدولڕەحمان زێباری، گوتی “بەپێی مادەی 393 لە یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێن، ئەگەر تاوانەكەیان لە شەودا كردبێ، ئەوە (ڤرف مشددە)یە، سزاكەیان لە سێدارەدانە، ئەگەر بە رۆژیش ئەو كارەیان كردبێ مادام لە دوو كەس زیاترن و چەكداریش بوونە، دیسان بە (ڤرف مشددە) بۆیان حیساب دەكرێ و سزاكەیان لە سێدارەدانە”.
(رووداو) پەیوەندی بە دەزگیرانی كچەكەوە كرد لە رومادی، بەڵام ئامادە نەبوو لەبارەی رووداوەكەوە هیچ بڵێت.

له‌ ژماره‌ 170ى رۆژنامه‌ى رووداو چاپى كوردستان لاپه‌ڕه‌ 2 راپۆرتێك بخوێنه‌وه‌.

Entry filed under: ــکــــــــۆمــــــــه‌ڵایــــــــه‌تــــــــی.

بـــەبـــێ چـــاكسازیی،هـــەڵبـــژاردنی پارێزگاكان مـــانـــای نیـــه‌ ئـــۆپۆزیسیۆن بـــه‌شداری‌ كـــۆبـــونـــه‌وه‌كانی‌ ده‌ســـه‌ڵات نـــاكـــات

لێدوانێک بنووسە

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 813,767 hits