حكومه‌تی هه‌رێم زیــــاتر له یــــه‌ك ملیۆن دۆنــــم زه‌وی بــــه پــــژاك داوه
2011/07/11 at 4:00 PM لێدوانێک بنووسە
هه‌واڵنێرییه ناوخۆكانی ئێران له زاری “به‌رپرسێكی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان”ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیۆن‌و 200 هه‌زار دۆنم زه‌وی به هێزه‌كانی پژاك داوه.ئاژانسه‌كان، ئاوێنه: هه‌ردوو هه‌واڵنێری (ایسنا)و (مهر) كه سه‌ربه حكومه‌تی ئێرانه، له زاری به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی ئێران كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكات ئاشكرای ده‌كات كه “به‌رپرسان‌و به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” له ناوچه‌ی سنوری دالامیرداغ تا سنوری به‌رامبه‌ر قه‌ڵادزێ له ناوخاكی عێراق به درێژایی 150 كم‌و به قوڵایی 20 كم، زه‌وییه‌كی به پانتایی سێسه‌د هه‌زار هێكتار (ملیۆنێك‌و 200 هه‌زار دۆنم) به هێزه‌كانی پارتی ئازادی ژیانی كوردستان (پژاك) داوه، به بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی لێی ئاگادار بێت.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه كه پژاك به نیازه ئه‌م زه‌وییه‌ی كه وه‌ریگرتووه بۆ دروستكردنی دامه‌زراوه‌یه‌كی راهێنان‌و ئیداریی‌و لۆجستی، به مه‌به‌ستی “كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژی میلله‌تی ئێران” به كار بێنێت.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا‌و ئیسراییل به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه پشتگیری له پژاك ده‌كه‌ن‌و رایده‌گه‌یه‌نێت “ئه‌وه مافی خۆمانه تا ناوه‌نده تیرۆریستییه‌كان له‌و ناوچه سنورییانه بكه‌ینه ئامانج‌و سه‌ركوت‌و نابودیان بكه‌ین”.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا به‌ده‌یان جار سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تۆپباران كراوه‌و زیانێكی زۆر به ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه.
له ئاوێنه وه رگێراوه
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed