له‌ترسی خۆپیشاندەرانی سبه‌ینێ،مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی 1ی سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌ك وه‌کو ئاگاداری بڵاوده‌کاته‌وه
2011/07/14 at 5:56 PM لێدوانێک بنووسە
گه‌نجان و لاوان و کاسبکاران و به‌گشتی خه‌ڵکی سلێمانی به‌شداری خۆپیشاندان مه‌که‌ن و خۆتان له ئاژاوه‌گێڕان لابده‌ن و به‌قسه‌یان مه‌که‌ن
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا، که کۆپییه‌کی له سه ر توڕ فه یسبووک خۆپیشاندەرانی خۆڕسک بڵاو کراوه ته وه،مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی 1ی سلێمانی سه‌ربه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، له‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان، به‌تایبه‌تی له‌سبه‌ینێدا، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌کاته‌و…ه.به‌یاننامه‌که، که ئاراسته‌ی گه‌نجان و لاوان و کاسبکاران و به‌گشتی خه‌ڵکی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری کراوه، تێیدا هاتووه که به‌شداری خۆپیشاندان مه‌که‌ن و خۆتان له ئاژاوه‌گێڕان لابده‌ن و به‌قسه‌یان مه‌که‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه که ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه و ئاسایشی هه‌رێم تێکبده‌ن، ده‌ستی ده‌ره‌کییان له‌پشته.
شایانی باسه، پاش به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی گفتوگۆکانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، دۆخه‌که له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه‌یه و تاکو دێت، شه‌قام به‌ره‌و هه‌ژاندن و ڕقئه‌ستوورتر ده‌ڕوات.
Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed