فه‌توایه‌ك بۆ حه‌رامكردنی شووكردن به پیاوی جگه‌ره‌كێش!
2011/07/14 at 5:54 PM لێدوانێک بنووسە
به‌ڵگه ی دوو ئایه‌تی قورئانی كه ده ڵیت:(ولا تقتلوا انفسكم ان الله كان بكم رحیما)،(ولا تلقوا بایدیكم الى التهلكه واحسنوا ان الله یحب المحسنین)
پیاوێكی ئایینی جه‌زائیری له‌فه‌توایه‌كیدا شووكردنی كچانی به‌كوڕانی جگه‌ره‌كێش حه‌رام كرد.له‌مباره‌یه‌وه شێخ ئه‌بو عه‌بدولسه‌لام له‌فه‌تواكه‌یدا رایگه‌یاند كه جگه‌ره‌كێشان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌و له‌ڕووی شه‌رعیشه‌وه حه‌رامه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی به دوو ئایه‌تی قورئانی پیرۆز هێنایه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (ولا تقتلوا انفسكم ان الله كان بكم رحیما)، (ولا تلقوا بایدیكم الى التهلكه واحسنوا ان الله یحب المحسنین).
شێخ ئه‌بو عه‌بدولسه‌لام له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی الشروق-ی جه‌زائیری كاریگه‌رییه سلبییه‌كانی جگه‌ره‌كێشانی روونكردۆته‌وه كه زیانده‌گه‌یه‌نێت به خودی جگه‌ره‌كێشه‌كه‌و هه‌روه‌ها به‌كه‌سانی ده‌وروبه‌رو ته‌نانه‌ت هه‌واش پیسده‌كات.
فه‌توای ئه‌م شێخه ئایینیه دوای پرسیاری كچێك هات كه‌له‌سه‌روبه‌ندی شووكردندا بوو به‌گه‌نجێكی جگه‌ره‌كێش و داوای كردووه بزانێت له‌م حاڵه‌ته‌دا شووكردنه‌كه‌ی دروسته یان نا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك له پیاوانی ئایینی ئه‌م فه‌توایه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و دووپاتیانكرده‌وه كه شووكردن به جگه‌ره كێش كارێكی دروسته‌و جگه‌ره‌كێشانیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حه‌رامكردن و حه‌لاڵكردنی شووكردن و ژنهێنانه‌وه نییه، چونكه جگه‌ره‌كێشان مه‌رجێك نییه له‌په‌یوه‌ستنامه‌ی ژنهێنان و شووكردن.
له‌مڕووه‌وه شێخ یوسف بن حه‌لیمه پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگه‌وتی (العربی التبسی) له‌جه‌زائیر دووپاتیكرده‌وه كه نابێت شووكردن و ژنهێنان حه‌رام بكرێت به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر وابێت پێویسته شووكردن به مه‌یخۆرانیش حه‌رام بكرێت، له‌باره‌ی فه‌تواكه‌شه‌وه وتی: ئه‌م فه‌توایه بۆ ترساندنی خه‌ڵكه له‌به‌لای جگه‌ره‌كێشان.
سه ر چاوه کوردستانی نۆی
Entry filed under: بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed