هێزێكی زۆر چه‌كدار له‌ده‌ورووبه‌ری شار له‌سلێمانی،له ئاماده‌باشدایه
2011/07/13 at 12:19 AIM: لێدوانێک بنووسە
ڵه مێدیاکانه وه:به‌بۆنه‌ی دروستبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییه‌وه له‌شاری سلێمانی، حكومه‌ت هێزێكی زۆریی چه‌كداریی خستووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌و هێزه زۆره‌ش له‌چوارده‌وری شار جێگیركراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان به‌خێرایی به‌ناو شار‌و به‌تایبه‌ت له‌سه‌رای ئازادی‌دا بلاَو بكرێته‌وه.سه‌ربازێك له‌هیزه‌كانی ناوخۆ به‌لڤین پرێسی راگه‌یاند، كه‌وا له (9) سه‌ر له‌به‌یانی هێزێكی زۆری چه‌كدار له‌چوارده‌وری شاری سلێمانی جێگیركراون‌و له‌كاتی پێویستدا به‌خێرایی ده‌ڕژێنه ناو شار، بۆ ترساندن‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران.
بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه چه‌كرداره زۆره له‌كاتێكدایه كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له (15/7)دا خۆپیشاندان ده‌ستپێبكاته‌وه‌و بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیش له‌لایه‌ن هه‌ر سێ هێزی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه زیاتر ده‌سه‌لاَتی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
لڤین
Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed