مه‌راسیمێکی تایبه‌ت و شکۆدار بۆ یادی گیانبه‌ختکردووانی کاره‌ساتی 14.7.2000
2011/07/12 at 11:54 PM لێدوانێک بنووسە
کۆمیته‌ی سلێمانی:له یادی 11 هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی پێنج کادری کۆمۆنیست‌دا به ده‌ستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، مه‌راسیمێکی شکۆدار ساز ئه‌که‌ین. له‌م یاده‌دا بێجگه له ڕێزلێنان له خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و هاوڕێیانه و گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری له‌گه‌ڵیاندا، هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌که و دوا هه‌ڵوێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌سه‌ر تاوانبارانی ڕووداوه‌که ئه‌خاته ڕوو.
بانگه‌وازی ته‌واوی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئه‌که‌ین که بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و ڕیپۆرتاژ له‌م مه‌راسیمه‌دا ئاماده بن.
بانگه‌وازی که‌سوکار و دۆستانی هاوڕێیانی گیانبه‌خکردوو و ته‌واوی خه‌ڵکی ئازادیخواز ئه‌که‌ین له‌م مه‌راسیمه‌دا به‌شدار بن.
کات: ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 16.7.2011، کاتژمێر 6 بۆ 7
شوێن: هۆڵی سۆلیداریتی له عه‌قاری، سلێمانی
به‌شداربوونتان نیشانه‌ی ڕێزلێنانه له ژیان و خه‌باتی ئه‌و هاوڕێیانه له پێناو ئازادی و یه‌کسانی و ئینسانیه‌تدا.
هاتن بۆ هه‌مووانه
کۆمیته‌ی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ژماره ته‌له‌فونی 07701598052، یان 07710243118
Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed