ماڵپه‌ری 17ی شوبات كه‌وته‌كار

2011/07/13 at 12:18 PM لێدوانێک بنووسە

لەراگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی كوردستان دامەزراندنی سایتێكی ئینتەرنێتی بەناوی 17ی شوبات راگەیاند

سایتی 17 شوبات بە ناونیشانی www.17shwbat.com لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەستی كرد بە بڵاوكردنەوەی بابەتەكانی خۆی.ئامانجەكانی ئەم سایتە بە پلەی یەكەم بەرزراگرتنی ئەو ئیرادە بەهێزە جەماوەریەیە كە لە 17 شوباتدا بە بێوێنەترین شێوە خۆی نمایش كرد‌و رۆژانی دواتریش بۆ ماوەیەی زیاتر لە دوو مانگ درێژەی بە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی خۆی دا.ئەم سایتە بە پلەی یەكەم گرنگی بەو باس‌و خواسانە دەداتە، كە لەبارەی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی كوردستان‌و پرسی خۆپیشاندان‌و داواكارییەكانەوە سەریان هەڵداوە‌و سەر هەڵدەدەن، هەر بۆیە ئەم سایتە كاردەكات بۆ زیندوو راگرتنی ئیرادەی شەقام‌و قسەكردن لەسەر خاڵە لاواز‌و بەهێزەكانی ئەو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەی لە كوردستاندا هەیە، ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی كە نە بزووتنەوەی ناڕەزایەتی‌و نە خۆپیشاندانەكان كۆتاییان نەهاتووە‌و، نە هیچ یەكێك لە خواستە سەرەكییەكانی خەڵك هاتۆتە دی‌و داواكارییەكان بەهەمان شێوەی خۆیان رەوایەتییان ماوە‌و دەبێت بێنە دی.
سایتی 17 ی شوبات سەرباری ئەوەی لە رووی بەڕێوەبردنەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی كوردستان، بەڵام لەرووی سیاسەتی كاركردنەوە سنوردار نابێت بە ئەنجومەنەوە‌و دەبێتە مەكۆیەك بۆ سەرجەم ئەو كەس‌و دەستەو گروپانەی بەهێزكردنی دەنگی شەقام وەك پێویستییەكی سەرەكی بۆ سەركەوتنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی كوردستان دەزانن، لەم لایەنەوە بانگەوازی سەرجەم قەڵەم بەدەستە ئازادیخوازەكان‌و هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەكان دەكەین ئەم سایتە بكەنە وێستگەی بەیەكگەیشتنی خۆیان‌و هاوكاریمان بكەن تا لەم لایەنەوە هاودڵی‌و هاوڕاییەكی زیاتر لە بزووتنەوەی شەقامی كوردستاندا دروست بكەین.
ستاڤی بەڕێوەبەری سایتی 17 شوبات

11/7/2011
سایتی ئەنجومەنی ئازادی كوردستان www.17shwbat.com
بۆ پەیوەندی بە سایتی 17 شوبات shwbat@yahoo.com
بۆ پەیوەندی بە ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی كوردستان aanjwman@yahoo.com

Entry filed under: هاوپۆلنه‌كراو.

هێزێكی‌ زۆر چه‌كدار‌ له‌ده‌ورووبه‌ری‌ شار له‌سلێمانی‌،له ئاماده‌باشدایه ئێــــران داوا لــــه‌حــــكومــــه‌تــــی‌ هــــه‌رێــــم ده‌كــــات پــــارتــــه‌كــــانــــی‌ رۆژهــــه‌ڵاتــــی‌ كــــوردســــتان چــــه‌ك بـكــــات

لێدوانێک بنووسە

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 813,752 hits