وەڵامێکی سەرپێیی بۆ بەڕێز حەمەڕەشید هەرەس

2011/07/14 at 11:48 AIM: لێدوانێک بنووسە

 لە پەراوێزی مهاتەراتەکانی لەدژی شەماڵ عەلی

مه‌حمود ئه‌حمه‌د:کاکە حەمەڕەشید لەجیاتی ڕەخنەی لۆژیکی لە باسەکەی هاوڕێ شەماڵ عەلی سەبارەت بە ”  کوردایەتی کۆنەپەرسترین جوڵانەوەی نەتەوەیی” یە ، دوور لە هەر پرەنسیبێک وئیتیکێکی  نوسین ، بەشێوەیەکی هیستریکی کەوتۆتە بۆمباران کردنی کۆمۆنیزم و کۆمۆنیستەکان .. دیارە بەڕێزی هەروەک ئەو ووشە گەلەی کە بەکاری هێناوە کە چەندە لەئاستێکی نزم و بازاڕیدایە ، کەسایەتی جەنابیان دەخاتەڕوو .. من بە داخەوەم کە بەناو ڕۆشنبیرو هونەرمەندێکی ناسراوی وەک ئەو هێندە ئاستی بیرو مەعریفەی ئەوەندە نزم و لەخوارەوەدا بێت کە بێت و  بە زبانێکینامۆراڵانە ، دوور لەهەر بەهایەکی مرۆڤ دۆستانە ڕستەکانی ڕیز بکات و بە حسابی خۆی وەڵامێک بۆ ڕای گستی بداتەوە.. ئەگەر کەسێک لەشارەکەی ئەوو لەو ووڵاتەی کە تێیدا ئەژی
ئەم جۆرە گوفتارانەی لەدژی ئەو بەکار بهێنایە ، بێگومان حەواڵەی دادگای ئەکرد
،  بەڵام دیوی ڕاستەقینەی ئەم جۆرە لە دەربڕین
لەدژی کۆمۆنیزم لای کاکە هەرەس ڕووی ڕاستەقینەی و مەنتقی ناسیونالیزمە کە ئەو
شانازی پێوە ئەکات ..ئەگەر کاکە هەرەس هێزی چەکداری بەدەستەوە بوایە یەکێک ئەبوو لەفاشسترین
پیاوەکانی نەتەوە پەرستەکان .. ئەو ناهەقی نیە کە وا بیر ئەکاتەوەو مافی خۆشیەتی کەنەتەوە
پەرست بێت ، بەڵام با زەحمەت بکێشێت سەدان لاپەڕەی مێژووی ناسیونالیزمی کورد
” کوردایەتی ” یانی مەدرەسە فکری یەکەی خۆی باش باش بخوێنێتەوە کە چۆن لەلایەن
شێخ و ئاغاو دەرەبەگ و مەلاکانەوە لەژێر ناوی بزووتنەوەی ڕزگاری گەلی کورددا گەورەترین
تراژیدیایان بەسەر خەڵکی کوردستاندا هێناوە .. بابڕوات ئەو مێژووەی کوردایەتی بخوێنێتەوە
کە بەدرێژایی مێژوو، وە هەتا ئێستاش پارتەکانی هەمیشە لەباوەشی دەوڵەتانی ناوچەکەو
جیهاندا بێ ئابڕووانە ئەتکی خەڵکی کوردستان ئەکەن ، دەوڵەتانی ناوچەکە بە” دۆستی
دێرینی گەلی کورد” ئەناسێنن ، دەستگیرۆیی تاوانکارترین دەوڵەتانی ناوچەکە ئەکەن
….چونکە خۆیان بەشێکن لەسەرکوتی خەڵکی کوردستان،،.کاکە هەرەس ئەوەندە ئاستی ڕۆشنبیری
لەخوارەوەیە ناتوانێت خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان و مافەکانیان لەخودی خێڵی ناسیونالیزمی
کوردی و پارتەکانی جیا بکاتەوە،، ئاخر بەڕاستی ئەمە چ لۆژیکێکە خەڵکی بێ دەرەتان و
موحتاج بۆ نانی ئێوارە ، خەڵکی ئاوارەو بێ سەرپەنا ، خەڵکی بێ کارو بێ پارە ، کرێکاران
، ئازادی خوازان..و تاد ، لەگەڵ سەرمایەدارو کاربەدەست و شێخە ووردو درشتەکانی دەسەڵاتداری
کورستان  ، .. بەیەک چاو سەیر بکات و بخاتە
ناو یەک زەرفەوە و بەخەڵکی کوردستانی بناسێتەوە ؟! ئەوە ڕاستە کە بەیەک زمان قسە ئەکەن
، بەڵام ئەگەر کاکە هەرەس ویژدان و هۆشی نەفرۆشتبێت ناتوانێت جیاوازی نەکات لە نێوان
ئەو دوو چینەدا کە دوو هێڵی تەریبن و هەتا ئاواش بیر بکاتەوە هەرگیز بەیەک ناگەن
… بەڵام پێم باشە ئەوە بە بیری کاکە هەرەسدا بهێنمەوە کە خەڵکی ئازادی خوازو کرێکاران
و بەشمەینەتانی کوردستان ئەو ڕۆژە قاچیان خستە ناو مێژووی ڕاستەقینەی خۆیانەوە کە
بەدەیان هەزار کەسەوە بۆ سەردەشت عوسمان هاتنە مەیدان و لە ١٧ ی شوباتیشدا بەبەرچاوی
ناسیونالیساتەی جەنابیانەوە مۆری ڕاستەقینەی خۆیان نا بەو مێژووەوەو ئەو دەسەڵاتە
خۆماڵیەی کاکە هەرەسیان بە مافیا ناوزەند ئەکرد …..
.

 

Entry filed under: مەحمود ئەحمەد.

رۆژی هـــەینی ٧/١٥ کاتژمێر ٥:٠٠ لـــە مـەیدانەکانی ئـــازادی دەبـــین مه‌سرو بارزانی:بارەگاکانی پـــارتـی بـــه‌رگــریــان لــه‌ خــۆیان كردوه‌ ‌

لێدوانێک بنووسە

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 813,760 hits