رۆژی هـــەینی ٧/١٥ کاتژمێر ٥:٠٠ لـــە مـەیدانەکانی ئـــازادی دەبـــین

2011/07/14 at 2:39 AIM: لێدوانێک بنووسە

پەیامی گروپەکانی خۆرسک:هەموو لایەک ئاگادار دەکەین رۆژی هەینی ٧/١٥ کاتژمێر ٥:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ لە مەیدانەکانی ئازادی دەبین تا کۆبونەوەی جەماوەری بەرفراوان دەبێت و کاتژمێری ٦:٠٠ دەست دەکەین بە ئەنجامدانی چالاکی .بۆ ئەو مەبەستە، داواکارین لە تەواوی خەلکی کوردستان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان بەشداری بکەن و لە مەیدانەکانی ئازادی بە بەردەوامی کۆببنەوە.
داواکارین لە تەواوی خەلکی کوردستان لە دەوری داواکاری خۆیان کۆ ببنەوە ڕوو لە بەرژەوەندی گشتی بکەن بە هەوادارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆنەوە ، خۆپیشاندان و ناڕەزایی نەبەستنەوە حیزبایەتی و هەموو لایەک بەشداری تێدا بکات .
داواکارین لە هەوادارانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و پارتەکانی تر چیتر چاوەڕێی ئیعازی سەرکردەکانیان نەکەن و بێنە مەیدانەکان و پشتگیری هاوڵآتیان بکەن.
داواکارین لە سەرجەمی ئەندام پەرلەمانەکان کە ئەوان بەهۆی دەنگی هاوڵاتییانەوە گەشتونەتە ئەو پلەیە و ئێستا وەک هاوڵاتییەک بەشدار بن لە خۆپیشاندانەکان و چاویان لە وتار دان نەبێت و پشتگیری خەلکی بکەن.
هەموو لایەک ئاگادار دەکەین مەبەستی سەرەکی خۆپیشاندانی ئەمجارە شکاندنی ئەو بێدەنگیەیە کە بەهۆی هێزەوە سەپێندراوە و کۆڵ نادەین تا ئەو بەربەستە نەشکینین و تا دوا داواکاری جەماوەری ناڕازی بەدی دەهینرێت .
ئاگاداری هەموو لایەک دەکەین زۆربەی رێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان و باڵێۆز و نوینەرایەتی وڵاتانمان ئاگادار کردووەتەوە لە زوڵم زۆری دەسەڵات و داوامان لیکردوون چاوێری خۆپیشاندانەکان بکەن .
بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایشی هەرێمیش داواکارین
 هێزە نیشتیمان پەروەرەکان، ئەو هێزانەی کە لەلایەن دەسەڵاتەوە هەرچی مافو ئازادیە لێتان فەرامۆش کراوە ، ئەی ئەو هێزانەی لەلایەن دەسەڵاتەوە لەپێناو بڕێکی کەم لە مووچە بەکارتان دەهێنن بۆ کوشتنی براو خوشک و کەسو هاونیشتمانیانتان. داواتان لێ دەکەین لەکاتی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکا…ندا جارێکی تر گوێڕایەڵی فەرمانی ئەو کەسانە نەبن کە تەنیا بۆ مانەوەی دەسەڵتی خۆیان بەکارتان دەهێنن لە دژی میللەتی ناڕازی لە دەسەڵات ، ئێوە نەوەی ئەم میللەتەن ئێوەن کە دەتوانن مێژویەکی سپی بۆ ئەم میللەتە تۆمار بکەن ، داواتان لێ دەکەین چیدی لوولەی تفەنگەکانتان ڕووبەڕوی براو کەسەکانی خۆتان بەرز نەکەنەوە ، وە داوادەکەین کە سەروەری بۆ خۆتان و کەسووکارتان تۆمار بکەن و هەرگیز گوێ بۆ هیچ فەرمانێک نەگرن کە پێتان بڵی تەقەیان لێ بکەن
گروپەکانی خۆرسکی خۆپیشاندان

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

سه‌رنجێک له‌سه‌ر گفت‌و گۆی نوچه‌ نێت له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و سایه‌دا وەڵامێکی سەرپێیی بۆ بەڕێز حەمەڕەشید هەرەس

لێدوانێک بنووسە

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 813,767 hits