خــــۆپیشاندان و کــــۆبونەوەی جــــەماوەری بــــەردەوام پــــێدەدەیــــن

2011/07/16 at 1:11 AIM: لێدوانێک بنووسە

خۆرسک:هەموو لایەک ئاگادار دەکەین دوای ڕوداوەکانی ئەمرۆو ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەران ، خۆپیشاندان و کۆبونەوەی جەماوەری درێژە پێدەدەین بۆیە داواکارین لە سەرجەمی هاوڵاتیان سبەینێ شەممە بەرواری ١٦-٧-٢٠١١ کاتژمێر ٥:٠٠ لە مەیدانەکانی ئازادی بەردەوام بن لە چالاکی و تەنها بە وەستانیان لە مەیدانەکان بەسە بۆ سوربونیان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.داواکارین بە زوترین کات سەرجەم گیراوەکان ئازاد بکرێن بی هیچ لیکۆلینەوەو درست کردنی کەیسیک بۆیان.

داواکارین لە هێزەکان خۆیان بە دوور بگرن لە توندوو تیژی و ئاگاداری فەرماندەکانیان دەکەینەوە لە ئەگەری بەردەوامی ئازاردانی هاوڵاتیان ئیمەش دەست دەکەین بە دروستکردنی لیستی رەش بۆیان تا بەهیچ شێوەیەک لێخۆش بوون نەیان گرێتەوە لەلایەن جەماوەری کوردستانەوە رۆژیک دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەل بکرێت .

داواکارین لە ئەندام پەلەمانەکانی کوردستان و عێڕاق هەموو فراکسیۆنەکان رێگە بگرن لە بەکار هینانی هێزو لەبری ئەوە ئەندام پەرلەمانەکان بین بۆ چاودیری و گوێ گرتن لە داواکاری خۆپیشاندەران.

داواکارین لە ئەندام پەرلەمانەکان بە زوترین کات بەدەم گیراوەکانەوە بجن و هەوڵی ئازاد کردنیان بدەن.

داواکارین لە سەرجەمی ڕاگەیاندنەکان کە ئەم پەیامە دەبینن بڵاوی بکەنەوەو سانسۆر نەخەنە سەر بڵاو کراوەکانمان.

گروپەکانی خۆپیشاندەرانی خۆرسک

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

وتوێژی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات،ئــــاسنــــی‌ ســــارد كــــوتــــانــــه‌ له‌خۆپێشاندانه ‌گه‌وره‌كه‌ى دوێنێى سوریا 32 كه‌س كوژراون

لێدوانێک بنووسە

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 813,754 hits