ده‌ست له‌ سه‌رکوتکردنی جه‌ماوه‌ری ناڕازی هه‌ڵگرن!

2011/07/17 at 9:41 AM Leave a comment

دکۆمیته‌ی سلێمانی:وای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک گه‌نج له‌ ژێر ناوی خۆپیشاندانی خۆڕسکدا له‌ ڕێی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک و دواتریش هه‌ندێ بڵاوکراوه‌کانه‌وه‌ ڕایانگه‌یاند که‌ 15.7 خۆپیشاندان ئه‌که‌ن له‌ مه‌یدانه‌کانی ئازادی، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رای ئازادی شاری سلێمانی گه‌نجان و هاووڵاتیانێکی زۆر کۆبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی خۆپیشاندان. به‌ڵام هه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ هێزێکی زۆر له‌ ئاسایش و پۆلیس و هێزی چالاکیه‌ مه‌ده‌نیه‌کان له‌ ناوشاردا بڵاوه‌یان پێکرا به‌ مه‌به‌ستی ترساندن و هێرش کردن و سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران.
دوای ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێ له‌ خۆپیشانده‌ران که‌وتنه‌ ووتنه‌وه‌ی شیعاری “ئازادی ئازادی” هێزه‌ ئه‌منیه‌کان بێ بەزەیانە که‌وتنه‌ لێدان به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ و ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌ دوکانه‌کانی ئه‌و ناوه‌یان به‌کارهێنا بۆ لێدان و سه‌رکوتکردنی ئه‌و گه‌نجانه‌. ئه‌مه‌ و هه‌واڵه‌کانیش وا ڕائه‌گه‌یه‌نن که‌ چه‌ند که‌سێک دیار نه‌ماون و ڕفێندراون.
ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و هێزه‌ ئه‌منیه‌کانیان درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رکوتگه‌رییه‌ بۆ پاراستنی دەسەڵاتی میلیشاییان که‌ له‌ 19 ی نیسانه‌وه‌ بۆ خه‌فه‌ کردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک ده‌ستیان پێکرد و به‌ دواشیدا چه‌ندین که‌سیان له‌ هه‌ڵسوڕاوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دوایی ڕفاند و ده‌ستگیریان کردن. سیاسه‌تی سه‌رکوت و زیندانیکردن و ئەشکەنجەو ڕفاندن له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تیه‌وه‌ مایه‌ی ریسوایی و نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی هه‌موو جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و نارازی و ڕاپه‌ڕیوە . ئێمه‌ ته‌واوی هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان ریسواو مه‌حکوم ئه‌که‌ین، ئەوە ڕائه‌گه‌یه‌نین که‌ باشتر وایه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ست له‌م سه‌رکوتگه‌رییه‌ هه‌ڵگرێ و دەست بەجێ وەلام بە خواستەکانی خەڵک بداتەوە، بە ئامرازی ترس و سەرکوت نەک ناتوانی دەسەلاتەکەی تاسەر بپارێزێت، بەڵکو کینەو تورەیی و نەفرەتی جەماەری کوردستان لە بەرامبەریدا زیاترو زیاتر دەبێت و ناتوانن له‌و حوکمه‌ی که‌ جه‌ماوه‌ر به‌سه‌ر هه‌ر هێزێکی سه‌رکوتگه‌ردا ئه‌یدات خۆیان ده‌رباز بکه‌ن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیته‌ی سلێمانی
15.07.2011

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. Tags: .

چـــاکســـازی فــریـــودانێــکی بــۆرژوازیــانـــه‌ی کـرێـــکارانـــه‌. سه‌نگاوی‌ سه‌فه‌ری‌ وڵاتی‌ سویدی‌ لێ‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كریَت ‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: