چـــاکســـازی فــریـــودانێــکی بــۆرژوازیــانـــه‌ی کـرێـــکارانـــه.
2011/07/16 at 12:04 PM لێدوانێک بنووسە
مارکسیزم وچاکسازی(ڕیفۆرمیزم)
نوسینی لێنین:مارکسیسته‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی ئانارشیسته‌کانه‌وه، خه‌بات بۆ چاکسازی، یانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌به‌بێ ڕوخاندنی ده‌سه‌لاتدارێتی چینه‌سه‌رده‌سته‌کان، هه‌لومه‌رجی ژیانی زه‌حمه‌تکێشان به‌ره‌و باشبوون به‌رێت،به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێنن. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕیفۆرمیستانه‌دا(1)، که‌ئامانج وچالاکیه‌کانی چینی کرێکار، به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆ وناڕاسته‌و خۆ، له‌چوارچێوه‌ی چاکسازیدا سنوردار ده‌که‌نه‌وه، ده‌ست بۆ لێبڕاوانه‌ترین شێوه‌ی‌خه‌بات ده‌به‌ن. چاکسازی فریودانێکی بۆرژوازیانه‌ی کرێکارانه، سه‌ره‌ڕای باشبونێکی لێره‌و له‌وێی ژیانی کرێکاران، به‌ڵام تاکاتێک که‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌له‌ئارادا بێت، ئه‌وا کۆیلایه‌تی بکرێ له‌شوێنی خۆی ماوه‌ته‌وه.
بۆرژوا لیبڕاڵه‌کان به‌ده‌ستێک چاکسازی ده‌ده‌ن و هه‌میشه‌ش به‌ده‌ستێکیتر
وه‌ریده‌گرنه‌وه‌وسه‌ره‌نجام مل به‌هیچ ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ کۆیله‌کردنی کرێکاران
وپێکهێنانی دوبه‌ره‌کی له‌نێویاندا و بۆئه‌به‌دی کردنی کۆیله‌یه‌تی به‌کرێ سوود
له‌چاکسازی وه‌رده‌گرن. به‌م ده‌لیله‌ش ریفۆرمیزم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیانه‌س
بێت، ده‌بێته‌چه‌کێک به‌ده‌ستی بۆرژوازیه‌وه‌بۆ گه‌نده‌ڵکردن ولاوازکردنی کرێکاران.
ته‌جروبه‌ی هه‌موو ولاته‌کان ده‌ریانخستووه‌که‌ئه‌و کرێکارانه‌ی پشتیان
به‌ڕیفۆرمیسته‌کان به‌ستووه، هه‌میشه‌فریویان خواردووه.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌کرێکارانێک که‌تێوه‌ری مارکسیان وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌یان
قه‌بوڵیان کردووه‌که‌تاکاتێک سه‌رمایه‌داری باڵاده‌ست بێت، کۆیله‌یه‌تی به‌کرێ
ڕێگایه‌کی ناچارییه‌و هیچ جۆره‌چاکسازیه‌کی بۆرژوازی گێلیان ناکات. کرێکاران به‌و
در‌که‌وه‌که‌له‌هه‌ر شوێنێک سارمایه‌داری هه‌بێت، چاکسازی ناتوانێت تاسه‌ر له‌سه‌ر
پێی خۆی ڕاوه‌ستێت وقوڵ بێته‌وه، هه‌ربۆیه کرێکاران بۆباشبوونی هه‌لومه‌رجی
ژیانیان خه‌بات ده‌که‌ن وچاکسازیش له‌پێناو خه‌بات له‌دژی کۆیله‌یه‌تی به‌کرێ
به‌ده‌سته‌وه‌ده‌گرن. ڕیفۆرمیسته‌کان تێده‌کۆشن بۆئه‌وه‌ی کرێکاران بکێشنه‌ناو
ته‌فره‌قه‌وه‌وفریویان بده‌ن وله‌ڕێگای ئیمتیازاتی بچوکه‌وه، له‌سه‌ر ڕیگای
خه‌باتی چینایه‌تی به‌لاڕێدا بیانبه‌ن. به‌لام کرێکارانێک که‌ئه‌ولای ئاشکرابووی
درۆی ڕیفۆرمیسته‌کان ده‌بینن، سود له‌چاکسازی بۆ په‌ره‌دان وفراوان کردنه‌وه‌ی
خه‌باتی چینایه‌تی وه‌رده‌گرن.
که‌وایه‌هه‌رچه‌ندێک نفوزی ڕیفۆرمیزم له‌نێو کرێکاراندا به‌هێز بێت، ئاوا
چینی کرێکار بێهێزتر و پاشکۆ به‌بۆرژوازی زیاتر ده‌بێ وخودی بێئه‌نجام بوونی
چاکسازیه‌کانیش له‌لایه‌ن بۆرژوازیه‌وه‌ئاسانتر ده‌بێت. به‌هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ک
که‌بزوتنه‌وه‌ی چینی کرێکار سه‌ربه‌خۆتر وئامانجه‌کانی قوڵتر وفراوانتر بێت
وله‌کورتبینی ڕیفۆرمیستی ڕزگاری بووبێت، ئاوا مانه‌وه‌ی چاکسازیه‌کان
وبه‌هره‌مه‌ندبوونی کرێکاران لێی ئاسانتر ده‌بێ.
له‌ته‌وای وڵاته‌کان ڕیفۆرمیزم بوونی هه‌یه، چونکه‌بۆرژوازی له‌هه‌موو
شوێنێک به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه‌که‌چۆن وله‌چ ڕێگایه‌که‌وه‌کرێکاران به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی
ڕاکێشێت وبیانکات به‌کۆیله‌ی خۆش باوه‌ڕ وهه‌ر جۆره‌باوه‌ڕێکی ڕزگاربوونیان
له‌کۆیله‌یه‌تی، خستبێته‌که‌ناره‌وه. له‌ڕوسیادا ڕیفۆرمیسته‌کان خوازیاری
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حزبن(ئینحلال خواز) وڕابردووی ئێمه‌ده‌سڕنه‌وه‌وله‌هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان تاکرێکاران به‌ڕوئیای حزبێکی تازه، حزبێکی کراوه‌ویاسایی بخه‌وێنن. له‌م
دوایانه‌دا ڕۆژنامه‌ی”سێڤیرنایا پراڤدا” –Severnaya Pravda-
ئینحلال خوازه‌کانی(2) سان به‌ترسپۆرگی ناچارکرد که‌له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌تی
ڕیفۆرمیزم بونیاندا، به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن. لێره‌دا پێویسته‌ئه‌و به‌ڵگانه‌ی
که‌هێناویانه‌ته‌وه،له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌وپه‌ڕی گرنگه‌وه، به‌وردی
شیبکه‌ینه‌وه.
ئینحلال خوازانی سان به‌ترسبۆرگ نوسیویانه” ئێمه‌ڕیفۆرمیست نیین،
چونکه‌نه‌مان وتووه”چاکسازی هه‌موو شتێکه‌وئامانجی کۆتایی هیچ نییه”.
ئێمه‌وتومانه‌ده‌ستپێکردن به‌ره‌و ئامانجی کۆتایی. ئێمه‌له‌باره‌ی پێشڕه‌وی
له‌ڕیگای خه‌بات بۆچاکسازی به‌ئاڕاسته‌ی ته‌واوی ئامانجه دیاریکراوه‌کان، قسه‌مان
کردووه”.
وه‌رن باببینین که‌ئه‌م داکۆکیکردنه‌ی” ئینحلال خوازان” تاچه‌ند له‌گه‌ڵ
واقعیه‌ته‌کاندا هاوتایه:
واقعیه‌تی یه‌که‌م: سیدۆڤ- Sedov – ی
ئینحلال خواز، له‌باره‌ی کۆبه‌ندی ته‌وای ئه‌وه‌ی ئینحلال خوازه‌کان وتویانه،
نوسیویه‌تی “سێ گۆشه”ی مارکسیسته‌کان، که‌ئیتر دوو لایه‌نی بۆ بابه‌تی
پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانمان، نه‌شیاوه. هه‌روه‌ها سیدۆڤ خواستی 8 سه‌عاتکاری
ڕۆژانه‌ی له‌ڕوانگه‌ی تێوه‌ریه‌وه -وه‌ک چاکسازیه‌ک که‌ئه‌توانرێ به‌ده‌ست بیت-
لای خۆی پاراستووه، به‌ڵام دانه‌دانه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که‌له‌چاکسازی واوه‌تر
ده‌ڕوات، لاداوه‌وخستویه‌تیه‌که‌ناره‌وه. سه‌ره‌نجام سیدۆڤ له‌به‌دواداچوونی
هه‌مان ئه‌وسیاسه‌ته‌ی که‌له‌دوتوێی فۆرمۆڵه‌ی” ئامانجی کۆتایی هیچ نییه”دا، خۆی
ئاشکرا کردووه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌بۆ ئۆپۆرتۆنیزمیکی دروست وحسابی. به‌تایبه‌تی‌کاتیک
که”ئامانجی کۆتایی” (ته‌نانه‌ت له‌په‌یوه‌ند به‌دیموکراسیشه‌وه) له
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئێمه‌دا به‌ره‌و شوێنێکی دورترودورتر ڕاپێچ کردووه. ئه‌م ئیتر
خۆی ڕیفۆرمیزمه.
واقعیه‌تی دووه‌م: کۆنفرانسی به‌ناوبانگی مانگی ئۆگه‌ستی ساڵی ڕابردووی
ئینحلال خوازان، به‌هه‌مان شێوه‌ئه‌و خواستانه‌ی که‌ڕیفۆرمیستی نین، حه‌واڵه‌ی
دورترو دورتر کردووه، له‌باتی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م خواستانه‌نزیکتر
بهێنرێنه‌پێشه‌وه‌وله‌دڵی کاری ڕاگه‌یاندن وهاندانه‌کانماندا شوێنی بۆبکه‌نه‌وه.
واقعیه‌تی سێهه‌م: له‌ڕیگای ئینکارکردن وڕه‌خنه‌و بێحورمه‌تی کردن
به[حزب]-“کۆن”- و جیاکردنه‌وه‌ی خۆیان لێی، ئینحلال خوازان خۆیان
به‌ڕیفۆرمیزمه‌وه‌ده‌به‌ستنه‌وه‌وسنوردار ده‌که‌نه‌وه. له‌هه‌لومه‌رجی ئیستاشدا
په‌یوه‌ندی نێوان ڕیفۆرمیزم و نه‌فی “کۆن”، مه‌سه‌له‌یه‌کی ته‌واو ئاشکرایه.
واقعیه‌تی چواره‌م: هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌بزوتنه‌وه‌ی ئابووری کرێکاران
چه‌ند دروشمێکی زیاتر له‌ڕیفۆرم به‌رزکرده‌وه، توڕه‌یی وهێرشی ئینحلال خوازان
دێته‌ئاراوه[ ده‌ڵێن”شێتانه‌یه”،”ئاو له‌ده‌سکه‌واندا کوتانه” وشتی له‌م
جۆره].
ئه‌نجام چییه؟ ئینحلال خوازان به‌ووته‌ڕیفۆرمیزم وه‌ک ئه‌سڵێک
ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام به‌کرده‌وه‌له‌هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌کدا پێوه‌ی ده‌چه‌سپێن.
ئه‌مانه‌له‌لایه‌ک ئێمه‌له‌وه‌دڵنیاده‌که‌نه‌وه‌که‌چاکسازی به‌لایانه‌وه‌هه‌موو
شتێک وهه‌موو ئامانجێک نییه، به‌ڵام له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌هه‌رکاتێک
که‌مارکسیسته‌کان له‌چاکسازی واوه‌تر بڕۆن ئه‌وا ڕیفۆرمیستانه‌ده‌ستده‌ده‌نه‌هێرش
وسه‌ر له‌هاتو هاواره‌ونه‌فره‌ت وناڕه‌زایه‌تیه‌وه ده‌ردێنن.به‌ڵام ڕه‌وتی
ئاڵوگۆڕه‌کان له‌هه‌موو به‌شه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی چینی کرێکاردا، نیشانده‌دات
که‌مارکسیسته‌کان نه‌ک ته‌نها له‌کاروان دوانه‌که‌وتوون، به‌ڵکو به‌بێ هیچ
ڕاراییه‌ک بۆ سود وه‌رگرتنی عه‌مه‌لی له‌چاکسازی وخه‌بات بۆ ڕیفۆرم له‌ڕیزی
پێشه‌وه‌دان. له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی دۆما –په‌رلمانی روسیای ئه‌وکات- و فراکسیۆنی
کرێکاری وووتاری نوێنه‌رانی ئێمه‌له‌ناوه‌وه‌وده‌ره‌وه‌ی دۆماوه، بگره‌تا ڕێکخستنی
چاپه‌مه‌نی کرێکاری، تا سودوه‌رگرتن له‌چاکسازی کردنی بیمه، ته‌نانه‌ت
له‌گه‌وره‌ترین یه‌کیه‌تی کرێکارانی فلز وئه‌وانی تردا، یانی له‌هه‌موو جێگایه‌ک
کرێکارانی مارکسیست له‌چاو ئینحلال خوازان‌دا له‌پێشتره‌وه‌ن‌وله‌چالاکی ڕاسته‌وخۆ،
هه‌ر ئێستا وهه‌رڕۆژه‌ی خۆیاندا، هاندان، ڕێکخستن وخه‌بات له‌پێناو چاکسازی وسود
لێوه‌رگرتنی، ده‌به‌نه‌پێشه‌وه.
مارکسیسته‌کان ماندونه‌ناسانه‌کارده‌که‌ن وله‌هێچ ” فرسه‌ت وتوانیه‌ک” بۆ
جێگیرکردنی ڕیفۆرمه‌کان وسود لێوه‌رگرتنیان، غافڵگیر نابن ومه‌حکومی ناکه‌ن،
به‌ڵکه‌ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانی لێده‌که‌ن وبه‌په‌رۆشی زۆره‌وه، چه‌ند هه‌نگاوێک
له‌ڕیفۆرمیزم زیاتر ڕۆیشتن له‌کاری پڕوپاگه‌نده‌وهاندان وخه‌باتی ئابووری
جه‌ماوه‌ری وشتی له‌م جۆره‌دا ئاماده‌کاری تیا ده‌بیننه‌وه. ئینحلال خوازان
که‌له‌مارکسیزم دابڕاون، له‌لایه‌کی تریشه‌وه، به‌هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر خودی
نیهاده‌مارکسیستیه‌کان، به‌شکاندنی زه‌بتوڕه‌بتی مارکسیستی و به‌لایه‌نگریان
له‌ڕیفۆرمیزم وسیاسه‌تی لیبڕالی- کرێکاری، ته‌نها به‌تێکوپێکدانی بزوتنه‌وه‌ی چینی
کرێکاره‌وه‌خه‌ریکن.
به‌ڵام نابێ هه‌روا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌بگوزه‌رێن، به‌تایبه‌تی که‌ڕیفۆرمیزم
له‌ڕوسیادا به‌شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی سه‌رده‌ردێنێ، به‌شێوه‌یه‌ک
که‌هه‌لومه‌رجه‌بناغه‌ییه‌کانی دۆخی سیاسی ئێستای ڕوسیا له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌وروپای
ئه‌مڕۆدا وه‌ک فه‌رزێک به‌یه‌کسان ده‌گرێ وله‌دیدگای یه‌ک لیبڕاڵه‌وه‌ئه‌م یه‌کسان
گرتنه‌ش به‌کاریکی مه‌شروع ده‌ناسێنێ، چونکه‌که‌سی لیبڕاڵ له‌سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌یه‌وئیدعای ئه‌وه‌ش ده‌کات که”شوکور بۆخوا ده‌ستوری وڵاتمان هه‌یه”.
لیبڕاڵێک که‌سووره‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌دوای 17 ئۆکتۆبه‌ر(3) هه‌ر هه‌نگاوێک
که‌دیموکراسی زیاتر له‌ڕیفۆرمیزم، بڕواته‌پێشه‌وه، به‌هه‌نگاوێکی شیتانه‌وتاوان
ویاخی بوون بزانێ، ئه‌وا ته‌نها ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌نیه‌کانی بۆرژوازی به‌یان
بکات. به‌ڵام ئه‌مه‌ئه‌و‌بۆچوونه‌بۆرژوازیانه‌یه‌که‌له‌کرده‌وه‌دا له‌لایه‌ن
ئینحلال خوازه‌کانی لای ئیمه‌وه‌په‌یڕه‌وی لێده‌کری، ئینحلال خوازانێک
که‌به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک په‌یوه‌ستن به”حزبی عه‌له‌نی” وخه‌بات بۆ”حزبی قانونی”
ونمونه‌کانی له‌م جۆره‌ی که‌له‌روسیادا”له‌سه‌ر کاغه‌ز” گرێده‌خۆن. به‌واته‌یه‌کی
تر ئه‌مانیش وه‌ک لیبڕاله‌کان، فاڵگره‌وه‌ن وده‌ستوری وڵاتانی ئه‌وروپا به‌سه‌ر
ڕوسیادا ده‌چه‌سپێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگا دیاریکراوه‌ی که‌له‌ڕۆژئاوادا،
له‌ڕاستای قه‌بوڵکردن وجێخستنی ده‌ستوردا، به‌درێژایی نه‌وه‌کان وله‌هه‌ندێک
وڵاتیشدا که‌چه‌ندین سه‌ده‌ی خایاندووه‌بگرنه پێشچاو. ئه‌وه‌ی لیبڕاڵه‌کان وئینحلال
خوازه‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه‌که‌ده‌ڵێت. ئاو بکوته‌به‌بێئه‌وه‌ی
جه‌سته‌تان بیبه‌ستێت.
له‌ئه‌وروپا، ڕیفۆرمیزم له‌واقیعدا به‌مانای
دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌له‌مارکسیزم وخستنه‌ڕووی”سیاسه‌تی کۆمه‌ڵگای-دۆست”ی
بۆرژوازیانه‌یه‌له‌بری مارکسیزم. له‌ڕوسیا ڕیفۆرمیزم وئینحلال خوازان ته‌نها هه‌ر
ئه‌مه‌یه، یانی مانای نابوود کردنی ڕێکخراوی مارکسیستی وخواحافیزی
کردنه‌له‌ئه‌رکه‌دیموکراته‌کانی چینی کرێکار، مانای گۆڕینی سیاسه‌تی لیبڕاڵ-
کرێکاریه‌له‌جێگه‌ی ئه‌م ساسه‌ته‌دا.
وه‌رگێڕانی بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
ئه‌م
وتاره‌یه‌که‌مجار له‌بڵاوکراوه‌ی پراڤدا تۆدا Pravda Truda،
ژماره‌ی سالی 1913 له‌چاپدراوه.
ژێرنوسه‌کان:
1- ڕیفۆرمیسته‌کان. ئه‌وانه‌بوون که‌له‌ڕوسیادا به‌دوای
چاکسازی ده‌سه‌لات وسیسته‌می ئابووری سه‌رمایه‌داریه‌وه‌بوون، ئه‌م ڕه‌وته‌ده‌ستی
له‌شۆڕش وسیاسه‌تی شۆڕشگێرانه‌ی کرێکاری بۆگۆڕانی سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵات وسیسته‌می
سه‌رمایه‌داری ڕوسیا هه‌ڵگرتبوو، مارکسیه‌قانونی وعه‌له‌نیه‌کان له‌نێوئه‌م
ره‌وته‌دابوون.
2- ئینحلال خوازاکان، ئه‌و ڕه‌وته‌بوون که‌دژی حزب بوون وداوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حزب وڕێکخراوه‌شۆڕشگێڕه‌مارکسیه‌کانی ڕوسیایان ده‌کرد.
3- به‌دوای مانگرتنی گشتی، ئۆکتۆبه‌ری 1905دا، قه‌یسه‌ری ڕوسیا
له‌ئۆکتۆبه‌ری ئه‌م ساڵه‌دا به‌یاننامه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند وتێیدا به‌ڵینی
داکه”ئازادیه‌مه‌ده‌نییه‌کان مافێکی چاره‌هه‌ڵنه‌گری ڕاسته‌قینه‌ی تاکه‌کانه،
له‌وانه‌ئازادی بیروڕا، خۆنواندن، مافی ڕێکخراوبون وپێک‌ینانی شورا. حزبه‌که‌ی
سه‌ربه‌قه‌یسه‌ر که‌به‌ئۆکتۆبه‌ریسته‌کان ناده‌برێ، ئه‌م به‌یاننامیه‌یان
کرده‌بنه‌مای چالاکیه‌کانی خۆیان.
له سایت حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وه رگێراوه
Entry filed under: لێنین.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed