ئــــــایــــــا خــــــۆپــــــیشانــــــدان پــــــێویــــــســــــته؟
2011/07/10 at 9:07 PM لێدوانێک بنووسە
ئه‌مرۆژانه دۆستانێکی زۆر بیر له خۆپیشاندان ئه‌که‌نه‌وه و به تاکه رێگه‌ی گۆڕانکاری ئه‌زانن..سوربونێک هه‌یه که هه‌ستئه‌کات له نه‌کردنی خۆپیشانداندا به‌ڵی گوتراوه به به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه،،به‌ڵام بڕوام وایه ئه‌م رایه پتر له توڕه بون ۆ رۆحێکی برینداره‌وه دێت که توڕه‌یه له‌ڕاده‌ی ئه‌و دڵره‌قی و پیشێلکردنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندان گرتیانه به‌ر..توڕه‌یه که رۆژانه هێزێکی ده‌مامکدار و نه‌نا‌سراو به‌شیوازی چه‌ته‌گه‌ری و عه‌سابه که‌وتوته ئازاردانی کۆی ئه‌و که‌سانه‌ی به دڵی ده‌سه‌ڵات قسه‌یان نه‌کردوه و هه‌ڵوێستیان نه‌گرتوه،،هه‌ر بۆیه‌ش له خه‌یاڵی زوربه‌ماندا وا ده‌رئه‌که‌وێت تارماییه‌کانی ده‌سه‌ڵات له پشت ئه‌م هێرش و ئازاردانه‌وه بن..ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌مومانی توره و بیزار کردوه،،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌بێت قه‌ت له بیرمان نه‌چیت ئه‌وه‌یه له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌م توڕه‌یی و بێزاریه‌دا کارێکی بیر لێنه‌کراوه نه‌که‌ین..نابێت هه‌نگاوێک بنێن که پتر دان و دڵره‌قی ئه‌م هێزه زیاتر ئه‌کات. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌م هێزه ئێستا له‌سه‌ر پێیه که زۆر دڵره‌قانه به‌رامبه‌ر به هه‌موو هه‌وڵی خۆپیشاندانێک بێته‌وه،،ئاماده‌یه تا دواسنور بڕوات..له دۆخێکی واده گومانی تیا نیه خۆپیشاندان بی سێ و دو له خۆپیشاندان ده‌ر ئه‌چێت و ئه‌بێت به روبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌کداری،،که گه‌یشتینه ئه‌م دۆخه‌ش ئه‌وه هیچ ده‌ستکه‌و‌تمان نابێت، به‌ڵکو هێزه‌کان به دڵره‌قی و رق را ئه‌هێنین و وایان لیئه‌که‌ین کوشتارو دڵره‌قی ببێته ئاسایی ترین شت لایان و ره‌فتارێکی به‌رده‌وام،،واته دڵره‌قی له‌بری ئاوارته بێت و له ساتی دیاریکراودا ده‌رکه‌وێت..ببێته ریسا و هه‌میشه ده‌رکه‌وێت،،،له‌مه‌شدا هێچ نابه‌ینه‌وه ئه‌وه نه‌بێت زیاتر یارمه‌تی ئه‌و هێزه تاریکانه بده‌ین که تینوی خۆین و کوشتارن و بێنرخترین شت لایه‌ن نرخی ژیانه،،هاوڕێیان هێنده‌ی ئه‌وان ژیانی مرۆڤیان لا بێ نرخه..ئێمه ئه‌بێت سه‌د هێنده‌ی ئه‌وان ریز و نرخ بۆ ژیانی مرۆڤ دابنێن،،هینده‌ی ئه‌وان حه‌زیان له کوشتن و دڵره‌قیه،،ئیمه ئه‌بێت رقمان له کوشتن و دڵره‌قی بێت،،هێنده‌ی ئه‌وان بۆ شه‌ر و بیانوی کوشتن و ئازاردان ئه‌گه‌ڕێن..ئێمه ئه‌بێت سوربین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی شه‌ر و بیانوی ئازاردان بین.
من له‌م دۆخه‌دا له‌گه‌ڵ خۆپیشانداندا نیم،،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ریسک به گیانی هیچ مرۆڤێک بکه‌ین..نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی نرخی ئه‌وه‌ی نیه..نا هه‌رگیز.. هه‌میشه ئازادی نرخی گه‌و‌ره‌ی هه‌یه و ئه‌بیت هه‌مو ئاماده بین له پێناویدا بیده‌ین..به‌ڵام به بڕوای من هێشتا زۆر رێگه‌ی فشارمان له‌به‌ر ده‌ستدایه که ئه‌توانین و ئه‌بێت به‌کاری بێنین،،شیوازی وا که ئه‌گه‌ری توند‌و تیژی و دلره‌قی تیدا نیه،،هیشتا توانای نوسین و قسه‌کردنمان به ده‌نگی به‌رز هه‌یه،،رۆژنامه‌ی ئازادمان هه‌یه،،ئۆپزسێونمان هه‌یه که بێده‌نگ نیه،،واته هێشتا ئامرازاکانی فشاری دور له توند و تیژیمان هه‌یه بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی،،، ئه‌توانین ته‌نانه‌ت خۆپیشاندان بکه‌ین به‌س دوای ئه‌وه‌ی ئیزن وه‌رئه‌گرین ،،،ئه‌بی تا دوا سنور شێوازه رێگه‌پێدراوه‌کانی گۆڕانکاری بگرینه به‌ر، ئه‌گه‌رچی پێویستی به سه‌بر و ته‌حه‌مول هه‌بێت،،ئه‌بێت رقی خۆمان له توندوتیژی..له کوشتار پیشان بده‌ین،،ئه‌بێت به‌رزراگرتن و رێزگرتنی خۆمان بۆ ژیانی مرۆڤ پیشان بده‌ین…دلنیاشم گه‌ر وا بکه‌ین دره‌نگ یان زۆۆ بێ خۆێن رشتن و کوشتار له دنیایه‌کی باشتر نزیک ئه‌بینه‌وه،،با ریگه نه‌ده‌ین رق و توڕه‌یی، قیزوه‌نی توندوتیژی و کوشتنمان له‌بیر باته‌وه،،،هێشتا ده‌رگاکانی گۆڕنکاری ئاشتیخوازانه کراوه‌یه و پێویست ناکات به بریارێکی توڕه که زۆر پاساوی هه‌یه و هه‌مومان تێیئه‌گه‌ین و هه‌ستی پئ ئه‌که‌ین، ئه‌گه‌ره باشه‌کانی مێژوی خۆمان وێران بکه‌ین،،
ئه‌بیت دروشمی سه‌ره‌کی هه‌مۆمان ئه‌وه بێت،،بژی ئاشتی،،بژی مرۆڤ،،نا بۆ کوشتن.. نا بۆ دڵره‌قی و رق و تۆڵه..
سه رچاوه>له فیسبوکی رێبین هه ردی وه رگێراوه
Entry filed under: ڕێبین هه‌ردی.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed