په‌یوه‌ندی نهێنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئێران ئاشكرا ده‌كرێت
2011/07/10 at 5:30 PM لێدوانێک بنووسە
حكومه‌تی هه‌رێم شوێنی په‌كه‌كه و پژاكی بۆ ئێران دیاریكردووه
پێگه ی ئه نتی نێتی knnc بڵاوی کرده وه که حكومه‌تی هه‌رێم گووتوێتی که توانای شه‌ڕكردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و پژاكمان نیه، چونكه تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریانخستووه كه سه‌ركه‌وتوو نابین، به‌ڵام ئاماده‌ین له رێگه‌ی ئامێری جی پی ئێسه‌وه شوێنی ئه‌و چه‌كدارانه‌تان بۆ دیاریبكه‌ین تاكو بۆردومانی بكه‌ن، ئه‌وه وه‌ڵامی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌رپرسانی ئێران كه‌داوای هاوكاریان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه بۆ پاكسازی هه‌ردوو پارتی په‌كه‌كه و پژاك له ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ریش هاوكاری ناكات ئه‌وا باچاوی خۆی بنوقێنێت و ئێران خۆی تاك لایه‌نه ئه‌و كاره بكات، دواتریش ئه‌و ناوچانه راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌وه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی رێگه به هه‌ڵهاتنی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ ناوچه‌كانی تری ژێرده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم نه‌دات .
ئه‌وه به‌شێكه له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییانه‌ی كه رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و گۆڤاری لڤپین له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نهێنی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئێران‌دا بڵاویانكردۆته‌وه، كه له رێگه‌ی هاككردنی ئیمێڵی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران ئاشكراكراون.
له یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامه‌ندا كه ژماره 90 ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له ئێران له‌سه‌ره‌و له رۆژی 3 ی 3 ی ساڵی 2010 دا، واته ته‌نها 4 رۆژ به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانیه‌كه‌ی عێراق له لایه‌ن نازم عومه‌ر ده‌باغی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ئاراسته‌ی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كراوه‌و تیایدا داوای رونكردنه‌وه‌ی بۆ لایه‌نی ئێرانی لێده‌كات و رایگه‌یاندووه، له دوای تۆپبارانه‌كه‌ی قه‌ندیل ده‌ستبه‌جێ به ته‌له‌فۆن و نوسراو به‌رپرسانی ئێرانی له‌و كاره ئاگادار كردۆته‌وه و ناڕه‌زایی خۆی پێگه‌یاندوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دۆسته‌كان ئه‌و تۆپبارانه‌یان پێناخۆشبووه، و ئه‌فسه‌رێكیش كه به‌سه‌ردار ناوی هێناوه له‌به‌رخاتری دۆسته‌كان تۆپبارانه‌كانی تاكو دوای هه‌ڵبژاردن راگرتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بدات كه‌دۆسته‌كان كێن.
هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا نازم عومه‌ر داوای له د . به‌رهه‌م كردووه كه وه‌ڵامی راپۆرتێكی بداته‌وه كه له رۆژی 30 ی 1 ی 2010 به ژماره 39 ئاراسته‌ی كردووه و پێیڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر بێت و وه‌ڵامه‌كه دوابكه‌وێت ئه‌وا بۆردومانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئه‌و نوسراوه‌ش له كاتێكدا بووه كه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی ده‌ستگیركراوبوون و له رۆژنامه‌كانی ئێران‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه شه‌ش كه‌سیان چه‌كیان پێووه، له نوسراوه‌كه‌شدا به‌ده‌سته‌یه‌ك له‌جه‌ماعه‌تی پارتی لاده‌ر ناویان هێنراوه.
له‌و نوسراوه‌شدا كه نازم عومه‌ر له رۆژی 30 ی 1 ئاراسته‌ی د. به‌رهه‌می كردووه و دوای رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ری لێده‌كات، باس له دانیشتنێك ده‌كات كه رۆژی 28 ی هه‌مان مانگ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئێران‌دا له پیرانشار سه‌باره‌ت به ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامیانداوه.
ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه خراوه‌ته روو، 1 – سوپاسیانكردووه كه چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه و دیموكرات له جاران كه‌میكردووه. 2 – داوایانكردووه نابێت له نێو باره‌گاكانی ئه‌و دوو پارته‌دا ده‌وره‌ی سه‌ربازی بكرێته‌وه‌و به چه‌كیشه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو پێشنیاریان خستۆته روو، ئه‌وانیش بریتین له چه‌ك داماڵینیان و دانانی پاسه‌وان و خاڵی پشكنینی پێشمه‌رگه بۆیان. له وه‌ڵامیشدا كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاندووه كه‌دیراسه‌ی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن.
3 – زانیاریانداوه كه موجاهیدین له ژێرده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه و پژاك باره‌گایان هه‌یه.
4 – چالاكی په‌كه‌كه و پژاك زیادیكردووه له رووی تیرۆر‌و ته‌قینه‌وه‌شه‌وه
5 – ئێرانیه‌كان وتوویانه كه‌رێكه‌وتننامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی نوسیوه و سه‌باره‌ت به ئیمزاكردنی وه‌ڵامی نیه.
6 – ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ئاماده‌ن ناوچه‌كانی په‌كه‌كه و پژاك پاكسازی بكه‌ن، چ به‌ته‌نها یان به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم و دواتر ته‌سلیمی بكه‌نه‌وه، له وه‌ڵامیشدا كه‌ریم سنجاری وتویه‌تی كه ناتوانن شه‌ڕی ئه‌و دوو پارته بكه‌ن، چونكه تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریانخستووه كه شكست ده‌هێنن.
بۆچوونه‌کان
Entry filed under: هه‌رێمی كوردستان, په‌كه‌كه, پژاک.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed