رەوتی سەدر لەگەڵ لێدوانەكەی تاڵەبانی دا نین و رەخنەش لە عەلی خامەنائی دەگرن
رەوتی ناوبراو گوتی:داخستنی كەمپی ئەشرەف عێراق ملكەچی فەرمانەكانی ئێران نابێت
سڤیل:تاڵەبانی لەو كۆنگرەیەدا بەشداری كرد كە لەتاران لەژێر دروشمی “جیهانێكی بێ تیرۆر” بۆ بەرەنگاربوونەی تیرۆر بەسترابوو، زۆرینەی لایەنەكانی عێراق بە شیعە و سووننەوە، بەستنی كۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەتاران بەشتێكی رووكەش وەسف دەكەن و رەوتی سەدریش رەخنە لەخامەنائی دەگرن، كە داوای كردبوو هێزەكانی ئەمەریكا لەكاتی خۆیدا بكێشنەوە. (زیاتر…)
لەئەفغانستان بـــەزۆر سێکس لەگەڵ کچێکى تـــەمەن شـــەش ساڵان کراوە
ئاژانسه کان:سێکسکردن بەزۆر لەگەڵ کچێکى 6ساڵان لەئەفغانستان، بووەتە هەواڵێکى گرینگ کە پێدەچێ بەقەدەر هەواڵە سیاسى و ئەمنییەکانى ئەو وڵاتە پڕ لەئاڵۆزییە، کاردانەوەى هەبێ.سایتى (العربیە) بەئاماژەدان بەسەرچاوەى سەرەکى زانیارییەکان کە (رادیۆى ئازادیى)یە هەواڵەکەى گواستۆتەوەو نووسیویەتى ” لەوانەیە هەواڵى ئەمجارە هەژێنەرتربێ لەو هەواڵانەى باسى تەقینەوەى خۆکوژیى و بۆمب دانانەوە لەلێوارى جادەکان یان بۆمبارانکردن دەکات” (زیاتر…)
ســــــزای لــــــه سێــــــداره‌دان لــــــه ئێــــــرانــــــدا!
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن:ده‌مه‌وێت به‌م پرسیاره ده‌ست پێبکه‌م، ئایا سزای له‌سێداره‌دان به واژۆ کۆکردنه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له ئێرانی ژێر ده‌ستی ئاخونده‌کاندا؟ به‌دڵنیایه‌وه ده‌توانم بڵێم واژۆ کۆکردنه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێک ده‌شێت که بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی مافی مرۆڤ تێیدا جێگیر کرابێت.چونکه له‌کاتێکی وادا جۆرێک له ئومێد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای واژۆ کۆکردنه‌وه‌وه ده‌سه‌ڵات ناچار بکرێت ملکه‌چی ئه‌و کۆ ده‌نگه بێ که‌نایانه‌وێت پرۆژه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو بێت له‌کاتێکدا له قازانجی گشتیدا نه‌بێت. (زیاتر…)
دۆسیـــــه‌ی ســـــوریـــــا لـــــه‌ده‌ستـــــی ئـــــه‌ردۆگـــــانـــــدا
له مێدیاکانه وه>زۆریه‌ک بڕوایان وایه قه‌یرانی ئێستای سوریا پرسێکی ناوخۆییه که به مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵک و حکومه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام به دلنیاییه‌وه ئه‌ردۆگان له‌م ده‌سته‌یه نیه.کرانه‌وه‌ی سنوره‌کانی تورکیا به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی که به‌گشتی له شاری (جسرالشغور)ی سوریاوه هه‌ڵاتون، (زیاتر…)
سعودیه له‌دژی ئیسڕائیل چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست ناهێنێت،به‌ڵام له دژی ئێران به‌رده‌ستی ده‌هێنێت
ئاژانسه کان:له لێدوانێكی ئاشكرادا مالیی سعودیه مه‌لیك عبدالله ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان چه‌ك له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ده‌ست ده‌هێنن. ئه‌و لێدوانه‌ی مه‌لیك عبدالله ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات كه سعودیه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا نییه‌و دۆستن، چونكه له‌وه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل هه‌یه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر نیشتیمانی عه‌ره‌بی هه‌یه (زیاتر…)
سیـــــــاســـــــەت‌و جـــــــەنـــــــگەڵ
مه‌ریوان وریا قانیع:ئایا سەرکردە سیاسییەکان لەبەردەم کێدا بەرپرسیارن‌و له‌چی بەرپرسیارن؟ ئایا شوێنی بەرپرسیاریەت له‌سیاسەتدا له‌کوێدایە؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەشێکی گرنگی فیکری سیاسی کۆن‌و هاوچەرخ پێکدەهێنن. لەڕاستیشدا کردنی ئەم پرسیارانە کارێکی هێجگار گرنگە، چونکە سیاسەت چالاکییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو کردەیەکە کە کاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنەها ئینسان بەجێدەهێڵێت. (زیاتر…)
خـــــۆرسک:خـــــۆپیـــــشانـــــدان دەســـــت پـــــێ دەکـــــەیـــــنەوە
پەیامی خۆپیشاندەرانی خۆرسک
خۆپیشاندان دەست پێ دەکەینەوە
هەموو لایەک ئاگادار دەکەین کە چالاکییەکانمان دەست پێ دەکەینەوە بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان و بەرواری ١٥-٧-٢٠١١ کە رۆژی هەینی دەکات دەکەینە رۆژی دەست پێک، بۆیە داواکارین لە سەرجەم گروپ و چالاکوانان لە سەرجەم شار‌و شارۆچکەکان چالاکییەکانیان دەست پێبکەنەوە تا ئەو بەروارە بەشێوەیەکی گشتی و ڕێکخراو. (زیاتر…)
چــــــالاکــــــی نــــــاچــــــالاک
به‌ختیار عه‌لی:ماوەیەک لەوەوبەر کەسێکم ناسی کە زۆر شەیدایانە شتی منی کۆدەکردەوە، هەموو وتارە کۆنەکانمی هەبوو، هەموو چاوپێکەوتنەکانم، بەو جۆرە نا کە وەک داتایەکی ئەلەکترۆنی له‌فایلێکی نێو کۆمپیوتەردا هەڵیگرتبێت، بەڵکو بە شێوەی گۆڤار‌و رۆژنامە، بەوجۆرەی کە لەسەر کاغەز چاپبوون، له‌کتێبی یەکەمی منەوە «گوناهو کەرنەڤاڵ» کە بەدەستنوس‌و کۆپی 100 نوسخەمان لێ چاپکرد، تا «جەمشید خان» هەموو کتێبەکانی منی بە دووجۆر هەبوو، (زیاتر…)
“گــــــه‌نــــــده‌ڵیــــــه‌كــــــی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئاشكرا بوو”
مالكی 450 ملیۆن دۆلاری به‌خشیوه به(عه‌بدولله‌تیف ره‌شید )هاوه‌ڵ زاوای جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق
له مێدیاکانه وه>سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ئاشكرایكرد، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر بڕی 450 ملیۆن دۆلاری وه‌كو خه‌ڵات به‌خشیوه به ( عه‌بدولله‌تیف ره‌شید ) هاوه‌ڵ زاوای جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق و وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویه‌كان بۆ پشتگیری كردنی ناوبراو تاوه‌كو پۆستی رێكخراوی فاو وه‌ربگرێت.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی هه‌واڵی ئوری رایگه‌یاند” (زیاتر…)
لــــــە یــــــادی ســــــی ساڵــــــەی هــــــوشەنگی تــــــەوحیــــــدی‌دا
سوریا:بۆ یه‌كه‌م جاره ئه مرۆ نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س له خۆپیشاندانی شاری حما به شدار بوون
ئاژانسه کان باس له وه ده که ن که نۆ كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی سوریا كوژراون
ئایا که‌رامه‌تی ئینسان له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا پارێزراوه؟
تاهیرحاجی حه‌سه‌ن:وشه‌ی که‌رامه‌ت بۆخۆی په‌یوه‌سته به تێگه‌یشتنی جۆراو جۆره‌وه له نێو فه‌رهه‌نگ و که‌لتوره جیاوازه‌کانی کۆی وڵاتانی جیهاندا. ئه‌م وشه‌یه ئه‌گه‌ر جیاوازی دابنێت له کۆی تێگه‌یشتنه‌کانی هه‌رچ لایه‌ک بۆی، به‌ڵام له ناواخنی خۆیدا په‌یوه‌سته به یه‌ک بنه‌مای سه‌ره‌کیه‌وه، ئه‌ویش بۆخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاراستنی ئازادی و سه‌ربه‌ستی هه‌رچ تاکێک که هه‌یه‌تی. کاتێک خودی ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییه ده‌که‌وێته به‌ر لێشاوی نه‌پاراستن و لێدانی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی، بۆخۆی هاوسه‌نگیه ڕه‌واکه بوونی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. (زیاتر…)
دژەــ کـــــــولتـــــــوورەکـــــــان
به‌ختیار عه‌لی:یولیۆس سیزار رستەیەکی بەناوبانگی هەیە دەڵێت «کاری نەکردەیە، مرۆڤ ئەو کەسەی لێدەرنەچێت، کە خەڵکی دەیانەوێت». رۆماننوسی کۆلۆمبی گابرێل گارسیا مارکیز، رای وایە ئەوە خراپترین رستەیەکە له‌ژیانیدا بیستبێتی، بەڵام له‌گەڵ ئەوەشدا بەشی هەرە زۆری خەڵک تەنها دەتوانن ئەوەبن کە ئەوانی دی دەیانەوێت‌و دەخوازن. رستەکەی یولیۆس سیزار ئاماژەیە بۆ هەقیقەتێکی تاڵ، هەقیقەتی ئەوەی مرۆڤ بوونەوەرێکە، ئەوەندەی ئەو رۆڵە وازیدەکات کە ئەوانی تر دیاریانکردوە، بەو کار‌و رەفتارانە هەڵناستێت کە خۆی دەیەوێت. (زیاتر…)
هیچ پارتێکی کوردی دروشمی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی هه‌ڵنه‌گرتووه.
دیاری محه‌مه‌د:له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کدا سیروان کاوێسی به‌رپرسی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی کۆنگره‌ی نیشتیمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌کۆنگره‌ی ئه‌وان حیزب نیه به‌ڵکو ڕێکخراوێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌ییه و ئامانجی یه‌کگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده و جگه‌له‌مه‌ش کاوێسی ڕاشکاوانه وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری گرینگ ده‌داته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که‌تاکه به‌رنامه‌یان یه‌کگرتنه‌وه‌ی گه‌لی کورده چونکه تاکه چاره‌سه‌ر بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی کورد. (زیاتر…)
كەمپینی رۆژنامەنووسان بۆ رای گشتی و لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بە سەرنووسەری رۆژنامەی هاوڵاتی
وەك كۆمەڵێك رۆژنامەنووس و رۆشنبیر لە هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو فشارانەی بەرپرسانی پارتی دەكەین لە زاخۆ بۆ دەست گیر كردنی سەرنووسەری رۆژنامەی هاوڵاتی بەرێز كەمال رەئوف، پێمان وایە ئەمەی لە زاخۆ دەكرێت بەرامبەر سەرنوسەری هاوڵاتی وەك فشارێكی سیاسیە لە پەنای یاسا و مەترسیەكیشە بۆ بەرتەسك كردنی ئازادی رادەربرین .هەروەها لە زاری سەرچاوەیەكەوە كە سایتی هاوڵاتی بَلاوی كردۆتەوە وتوویەتی”لەگەڕانەوەی سەرنوسەری هاوڵاتی بۆ زاخۆ نەهێڵن بەئاسانی لەدەستیان دەربازبێت‌و زانیارییەكان باس لەوەدەكەن كە بەنیازن لەرێگایەدا بەرەو زاخۆ بەجۆرێك لە جۆرەكان كێشەی بۆ دروستبكەن‌و پلانێك لەدژی ئەنجام بدەن”. (زیاتر…)
پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، پەیوەندیان بە گرفتە بناغەیەکانی خەڵکی کوردستانەوە نییە
عەبدوڵا مەحمود:پرسی چاکسازی” ریفۆرم”،لە ئێستادا بەرجەستەترین و بەکاربردەترین مەقۆلەی سیاسی کۆمەڵگای کوردستانە، تا ئەو ڕادەیەی ئەگەر ئەم وشەیە لەسیاسەت و کێشمەکێشی ئێستای سیاسی کوردستان، دابماڵرێت، دەسەڵات و حزبە نەیارەکانی دەسەڵات لە خانەوادەی بۆرژوازی کوردا، هیچی بەرجەستەیان پێنامێنێت تا بیکەنە خۆراکی ململانێی سیاسی نێوانیان.بێگومان گۆرانکاری و چاکسازی خواستێکی هەمیشەیی خەڵکی کوردستانە لەو پێناوەشدا هاتونەتە مەیدان و بۆ داسەپاندنیشی قوربانیان داوە. (زیاتر…)
بیـــست ساڵ تێـــپەڕی:٣٠خورداد ١٣٦٠ (٢٠ حوزەیران ١٩٨١)
ووتووێژی ڕادیۆ ئینتەرناسیوناڵ لەگەڵ منصور حکمەت١٥ حوزەیران ٢٠٠١
ڕادیۆ ئینتەرناسیوناڵ: ڕێگا بدەن تا بە هێنانەوەی قسەیەک لە ووتاری “مێژووی کۆڵنەدەران”ەوە دەستپێبکەین، کە لە ساڵی ١٣٧٥ چاپکراوە. ئێوە لە کۆتایی ئەم ووتارەدنووسیوتانە:”سەرەنجام،شۆڕشی ١٣٥٧(١٩٧٩) وەکو زۆربەی شۆڕشەکان، لە دوایین جاردا نەک لە ڕێگای فریوکاری‌و پیلانگێڕیەوە، بەڵکە بە سەرکوتی خوێناوی بێوێنە شکستی پێهێنرا. بڕگەی نێوان ٢٢ی بەهمەن ١٣٥٧ کە بەرامبەرە بە(١١ی شوبات ١٩٧٩) هەتا ٣٠ی خورداد ١٣٦٠ بەرامبەر بە (٢٠ی حوزەیران ١٩٨١) سەرتاپێی ئەو دەرفەتە بوو کە ئیسلام‌و جووڵانەوەی ئیسلامی لە ڕێگای هەموو ئەم سەرمایەگوزاری‌و هەوڵ‌و تێکۆشانانەیەوە توانی بیکڕێت بۆ وەکیلەکانی ڕژێمی بەچۆک هاتووی شا. وە بێگومان جگە لە سەرکوتی شۆڕش نیازێکی تریان نەبوو. لە مێژووی واقعی ئێران‌دا، (زیاتر…)
پشتــــــگیری لــــــه بـــایـــكۆتـــكردنی كــــــاری سیــــــاسی نـــاكـــه‌م
رووداو- الشرق الاوسط>نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا به ئه‌نجامێك نه‌گات، ئه‌وا داوای هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)ی رۆژنامه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌و چاكسازییه‌ی داوای ده‌كات كاتێك نه‌یكرد كه له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیدا بوو، (زیاتر…)
ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب..په‌ند له چاره‌نووسی ناپلیۆن وه‌ربگرن
ره‌زا شـوان:چل و سێ ساڵ به‌ر له ئێستا ، كتێبێكی نووسه‌ری ناسراوی میسری« توفیق الحكیم »م خوێنده‌وه له ژێر ناوی « ادب الحیاه ــ ئه‌ده‌بی ژیان » دا .. له‌و كتێبه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌مه‌جۆره‌ی به‌سوودی تێدایه .. له نێو بابه‌ته‌كاندا بابه‌تێك زیاتر سه‌رنجی ڕاكێشام و تا ئه‌مڕۆش له‌بیرمه .. ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ش « عجله الحیاه تدور دائما الی الامام ـ پێچكه‌ی ژیان هه‌رده‌م بۆ پێشه‌وه ده‌خولێته‌وه ».. (زیاتر…)
مه‌لا به‌ختیار:ئۆپۆزسیۆن وازی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان هێناوه
له مێدیاکانه وه>هاوڵاتی بڵاوی کرده وه که مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند له‌گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان نه‌ماوه چونكه ئۆپۆزسیۆن وازی له‌و داواكارییه هێناوه.مه‌لا به‌ختیار له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانی یه‌كێتی وتی “ئێمه چه‌ندین بڕگه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنمان قبوڵ كردووه‌و ئاماژه‌مان پێ كردووه، (زیاتر…)
داوا ده‌كرێت سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م ناوچه كوردیه‌كاندا خۆپیشاندان رێكبخرێت
سوریا:ئه‌نجومه‌نی گشتی بزوتنه‌وه گه‌نجانه‌كانی كورد له قامشلۆ داوای له هاوڵاتیانی كورد كردوه سبه‌ینێ دوای نوێژی هه‌ینی له سه‌رجه‌م شاره كوردیه‌كاندا خۆپیشاندان رێكبخه‌ن.خۆپیشاندان و ناره‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌كان له سوریا درێژه‌ی هه‌یه‌و تا ئێستاش به‌هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانه‌وه، زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بون (زیاتر…)
لەیادی هەژدەساڵەی حزبی شیوعی کوردستاندا.شیوعیەتی لیبراڵ و کۆنسێرڤەتیڤ
بۆچی ئەم حزبە هەم لیبراڵە و هەم کۆنسێرڤەتیف، ئایە شیوعی و لیبڕاڵیان وتوە؟ لەوەش خراپتر ئایە شیوعی و کۆنسێرڤەتیڤیان وتوە؟. بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە فەرمون لەگەڵ بڕگەیەك لە “مانیفێستی ڕەوەند” لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا.
ڕەوەند
***** (زیاتر…)
سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوازی ئیسلامی و یه‌هوودی له هۆڵه‌ند قه‌ده‌غه کرا
له به ر که م کردنه وه ی ئێش و ئازاری ئاژه‌ڵه کان، ده‌بێت ئاژه‌ڵ پێش سه‌ربڕین، بێ‌هۆش بکرێت
مێدیاکان>سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوازی ئیسلامی و به شێوازی یه‌هوودی(کوشه‌ر)، ده‌بێت ئاژه‌ڵ زیندوو بێت.هه ر به وبوونه یه وه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی هۆڵه‌ند یاسایه‌کی په‌سه‌ند کرد که به‌پێی ئه‌م پڕۆژه یاسایه، کوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ به شێوازی ئیسلامی و یه‌هوودی قه‌ده‌غه ده‌کرێت.ئاژانسه کانی هه واڵ بڵاویان کرده وه (زیاتر…)
رۆژانــــی بێده‌نگــــی نه‌وشـــــیروان مســـته‌فا
“چاوه‌ڕوانی رونبوونه‌وه‌ی گۆمه شڵه‌قاوه‌كه‌یه”
ئا:ئاوێنه:دوا ده‌ركه‌وتنی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه، رۆژی ئاگركردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز 20/3 بوو، له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ كوردستان به‌زنجیره‌یه‌ك روداوی هه‌ژێنه‌رو گه‌وره‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی گۆڕان هیچ سه‌رنج‌و لێدوانێكیان له‌باره‌وه بدات، كه‌سێكی نزیك له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت “گۆمه‌كه شڵه‌قاوه‌كه، چاوه‌ڕوانه رونببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆی بكات”. (زیاتر…)
٣٣ چــالاکــی ژن ده ڵێــن،نــاهید بەهمەنی نـــــوێنەری ئێـــــمە نـــــیە
جنبش زنان کورد نماينده خاصی ندارد”، نامه ۳۳ تن از فعالان جنبش زنان کورد خطاب به افکار عمومی
دەقی بەیاننامەی ٣٣ چالاکی ژن که بە زمانی فارسی هاتووه له ۆیراش نیوزدا بخوێننەوە
له مێدیاکانه وه:چه ن رۆژ پێش کۆنفرانسێک لە لەندەن گێرا کە ناهید بەهمەنی، یەکێک لە ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەو کۆنفرانسەدا کە بە ناوی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری کرد،به ڵام ژمارەیەک لە چالاکوانی ژن لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ رای گشتی بڵاویان کردۆتەوە ئاماژە بەوە دەدەن کە (زیاتر…)
ئه‌نجومه‌نی خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی ئازادی ڕانیه
ئه‌نجومه‌ن داوا له ئه پۆزسیۆن ده‌كات دانیشتنه کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بایكۆت بكه‌ن‌و ده‌ست به خۆپیشاندان بكرێته‌وه
به‌یاننامه:سه‌ركوتكردن و ترس و تۆقاندنی ئازادیخوازان له باشوری كوردستان له‌لایه‌ن حیزبه فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه گه‌یشتۆته قۆناغێكی مه‌ترسیدارتر و ئه‌و زنجیره پێشێلكاری و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌ده‌برێن شیاوی په‌سه‌ند كردن نین و هه‌موو هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌نگ بێن و به‌ره‌نگاری ئه‌و پیلانگێڕییه ناوخۆییانه ببنه‌وه. (زیاتر…)
شـــــۆڕش و ئـــــەبـــــەدیـــــەت
مەریوان وریا قانیع:زۆرجار شۆڕش لەوە کراوەتەدەرەوە دیاردەیەکی سیاسی ئاسایی بێت لەناو ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی تایبەتدا، رووداوێک بێت بکەرەکانی کەسانی ئاسایی‌و خۆماڵیبن. شۆڕش بەشێوەیەکی گشتی وەک رووداوێکی پیرۆز نمایشدەکرێت، کە لەلایەن کەسانی پیرۆز‌و بەموقەدەسکراوەوە ئەنجامئەدرێت، بەتایبەتی لەلایەن ئەو سەرۆک‌و ”پیاوە“ گەورانەوە کە له‌ڕیزی سەرەوەی شۆڕشگێڕاندا نیشتەجێن. (زیاتر…)
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ستێوه‌ردانی بۆرژوازی جیهانی.
ئازاد به‌کر:له‌مێژه ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ده‌ست ئه‌مه‌ریکاو ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆری و ڕه‌وته ئیسلامی و قه‌ومیه‌کانی نێو باوه‌شی بۆرژوا لۆکا‌ڵی و جیهانی، دووچاری به‌ربه‌ریه‌ت و جه‌نگی دڕندانه و ماڵوێرانی هاتووه. ڕوخانی ڕژێمه تۆتالیسته‌کانی تالیبانی ئیسلامیی له ئه‌فغانستانو سه‌دامی دیکتاتۆری عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاواوه، له‌ژێر ناوهێنان دیموکراتی و ڕزگاریدا بۆ دانیشتوانی ئه‌و ووڵاتانه جگه‌له درۆیه‌کی ڕاگه‌یاندن زیاتر هیچی دی نه‌بوو. (زیاتر…)
ده‌ســـــه‌ڵات وه‌ڵامـــــی پـــــڕۆژه‌كـــــه‌ی ئـــــۆپۆزسیۆنی دایـــــه‌وه
ده‌قی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نوێبوونه‌وه‌و ئاینده‌سازی پارتی و یه کێتی بۆ ئۆپۆزسیۆن
ی.ن.ك و پ.د.ك پڕۆژه‌یه‌كیان به‌ناوی(پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نوێبوونه‌وه‌و ئاینده‌سازی)خسته به‌رده‌ست لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا وه‌ڵامی خۆیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه بخه‌نه‌ڕوو.بۆ بینینی ده‌قی پڕۆژه‌كه كلیك لێره بكه
چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كان به‌سه‌ختی بریندار ده‌كرێت
كاروان كه‌مال پارێزه‌ری دۆسیه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی شه‌وی رابردوو به ده‌سترێژی گولله بریندارده‌كری و له‌و رووداوه‌كه چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.ئه مه له‌كاتێكدایه كه ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه بانگه‌شه‌ی ئاشتی‌و ئارامی‌و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵكیان به “كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیه‌وه” سه‌رقاڵكردوه، (زیاتر…)
تــــــیرۆر و تــــــۆقــــــانــــــدن راگــــــرن
به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی كوردستان:
جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان
ئازادیخوازانی جیهانڕیخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان وجیهان
هیزەکانی ئۆپۆزیسیون وڕۆشنبیروکەسایەتیەکانی کوردستان
هەمومان شاهیدی قەیرانێکی هەمەلایەنەین کە سەرتاپای کوردستانی گرتوەتەوە و وا بۆ بیست ساڵ دەچێت خەڵکیکوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر لە هەوڵی چارەسەرکردنیان و قوربانیشیان لە پێناودا داوە، (زیاتر…)
ته‌قه‌کردن له هه‌ڵسووڕاوانی خۆپیشاندانه‌کان نیشانه‌ی زه‌بونی ده‌سه‌ڵاته!
دوێ شه‌و کاروان که‌مال، که هه‌ڵسوڕاوێکی خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات بوو دواتر بوو به پارێزه‌ری که‌یسی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌کان، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کیدا که‌وتنه به‌ر ڕێژنه‌ی گولله و کاروان و دوان له هاوڕێکانی بریندار بوون. ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیه کاری مونه‌زه‌می ده‌سه‌ڵاته که له درێژه‌ی زنجیره‌یه‌ک هێرشی نه‌خشه‌بۆ داڕێژراودا دێت که له دوای سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کان له 19 ی نیساندا پیاده‌ی کردووه. (زیاتر…)
تاڵه‌بانى له تاران وه ک سه‌رۆک کۆمارى پێـــشوازى لـــێ نـــه کـــرا
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنفرانسی(بنبڕكردنی تیرۆریزم له‌جیهاندا)تاڵه‌بانى گه شته ئێران،و له لاین به رپرسان ئه و وڵاته وه وه ک سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشواری لێی نه کرا.ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌کێتى نیشتامانى کوردستان، بڵاوی کرده وه که مام جه‌لال سه‌رۆكی كۆماری عیراق له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئاباده‌وه به‌یاوه‌ری وه‌فدێك گه‌یشته ئێران و له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له (زیاتر…)
تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق”كـــه‌مپــــی ئه‌شره‌ف داده‌خــــــرێــــــت”
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌وته‌یه‌كدا كه له‌تاران پێشكه‌شی كرد، باسی له‌وه كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بڕیاره كه‌مپی ئه‌شره‌ف كه بۆ ئۆپۆزسیۆن دروست كراوه له كۆتایی ئه‌م ساڵدا دابخرێت.مام جه‌لال له وته‌كه‌یدا كه له‌تارانی پایته‌ختی ئێران پێشكه‌شی كرد، (زیاتر…)
مه‌سعود بارزانی ده‌كرێته سه‌رۆكـــی ئه‌نجومه‌نی ئـــاسایشی هه‌رێم
ده سه ڵات داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و شه قام پشتـــگوێـــده‌خـــات
ۆیراش نیوز>سه رچاوه کانی هه واڵ بڵاویان کرده وه که پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌درێته مه‌سعود بارزانی‌و پێشبینیش ده‌كرێت مه‌سرور بارزانی بۆ ڕاوێژكاری سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌ستنیشان بكرێت. (زیاتر…)
پەیامێک بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێز هوشیار زێباری
ئه‌نجومه‌نی رووناكبیرانی كوردستان:ئێمه له كاتێكدا كار و چالاكیی ئێوه له ئاستی دیپلۆماسیه‌تی ده‌ره‌وه به‌رز ده‌نرخێنین، لاشمان وایه وه‌ك وه‌زیرێكی عیراقی توانیوته به‌شێكی زۆر له‌و ته‌مه تاریكه‌ی سه‌ر روخساری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بڕه‌وێنێته‌وه، كه له ئاكامی سیاسه‌تی سه‌رده‌می به‌عسدا ناو و ناوبانگی عیراق زڕاند بوو. (زیاتر…)
ڕاکردن لە دۆزەخ
بەپێی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەخۆشخانەی سلێمانی کە لەماڵپەڕی (خەندان) دا بڵاوکراوەتەوە، لەماوەی تەنها ٢٠ ڕۆژدا و تەنها لەناو شاری سلێمانیدا ١٦ کچ کەتەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵیدایە، لەڕێگای دەرمان خواردنەوە، هەوڵیانداوە کۆتایی بە ژیانیان بهێنن. ئەم ئامارە، ئاماژەیە بە دۆخێکی ترسناکیوەزعی ژنان لە کوردستان، ئەگەر لە شاری سلێمانیدا ١٦ کچ تەنها لە ڕێگای حەب خواردنەوە لەماوەی ٢٠ ڕۆژدا هەوڵی خۆکوژیان دابێت، (زیاتر…)
فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان له‌شێوه‌ی چۆله‌كه‌دا بن لادن-ی دۆزیوه‌ته‌وه
له مێدیاکانه وه:ئه‌مریكا ئه‌م فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌ی به‌كارهێنا بۆ دۆزینه‌وه‌ی بن لادن و هه‌ر ئه‌ویش بوو كه دۆزییه‌وه‌و له‌ناوی برد.یه‌كه‌مینجار فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان له‌ساڵی 1848 دا به‌كارهێنرا، بڕیاریشه ئه‌مریكا باڵنده فرۆكه‌ی چه‌كدار بنێرێت بۆ لیبیا بۆ پارێزگاریكردنی شۆڕشگێران.له 11/9 ی ساڵی 2010 وه ئه‌م جۆره فرۆكانه شێوازی شه‌ڕه‌كانی ئه‌مریكای دژه-تیرۆری له‌ئه‌فغانستان گۆڕی. (زیاتر…)
رێفۆرمخوازان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی پارلمانی ئێران دا
سمایل شه‌ره‌فی:هه‌رچی کێشه‌ی نێوان پاوانخوازانی ده‌وڵه‌تی و پارلمانی په‌ره‌ده‌ستێنی، کورسیه‌کانی پارلمانی ئه‌م وڵاته‌له‌هه‌لومه‌رجی قه‌یراناویی ئێستا دا زیاتر له‌هه‌میشه‌سه‌رنجی چاودێرانی سیاسیی بۆ لای خۆیان راده‌کێشن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌قۆڵی بناژۆخوازی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌دینژاد ــــ مه‌شایی بۆ بردنه‌پێشی پلانه‌سیاسییه‌کانیان زۆر گوێ ناده‌نه‌یاساو رێساکان و خۆیان له‌به‌رانبه‌ر ده‌زگای یاسادانان (پارلمان)دا به‌به‌رپرسیار نازانن، به‌ڵام کێشه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌ت و پارلمان بۆ ده‌وڵه‌تییان زۆریش که‌م تێچوو نه‌بووه. (زیاتر…)
سنـــــــــــــوورەکـــــــــــــانـــــــــــــی وشـــــــــــــە
به‌ختیار عه‌لی: میشاڵ فۆکۆ له‌یەکێک له‌چاوپێکەوتنەکانیدا دەربارەی خۆی‌و کتێبەکانی دەڵێت «دەمەوێت کتێبەکانم ببن بە چەقۆی نەشتەرکاری، بە کۆکۆکتێلی مۆلۆتۆڤ، بە پشتێنی خۆتەقاندنەوە. دوای بەکارهێنانیشیان وەک تەقەمەنی گڕدار‌و رەنگاوڕەنگ تەنیا خۆڵەمێشەکەیان بمێنێتەوە… من بازرگانی کەرەستەم، رەچەتە نوسم، رێنیشاندەری ئامانجم، نەخشەسازم، خیانەتکار‌و ئاشکراکەری پلانەکانم، خاوەنی کارخانەی چەکم». (زیاتر…)
به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی سیاسیی مسته‌فا هیجری و كوڕه‌كه‌ی ره‌زا شا
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران،خوازیاری دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی له ئێرانن
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، له دیمانه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی کوڕی ئاخرین پاشای پێشووی ئێران که لایه‌نگرانی به ” وه‌لیعه هد و پاشای دادێی ئێران” ناودێری ده‌که‌ن و خوازیاری دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی له ئێرانن، پێوه‌ندیی سیاسیی دامه‌زراندووه. بڕیارێکی ئه‌و تۆ له‌لایان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه جێی‌ڕامان و، له هه‌مانکاتدا غه‌ریب و فامنه‌کراو و پرسیارهه‌ڵگره. (زیاتر…)
له ساڵی 2011 سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف”موجاهیدینی خه‌ڵق”له عێراق داده‌خرێت
وێراش نیوز:مێدیا ئێرانیه کان بڵاویان کرده وه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وه‌انیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ڕ ساڵحی رایگه یان که هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی عێراقی له‌به‌رامبه‌ر گروپی موجاهیدینی خه‌ڵقی تیرۆریست زۆر روونن و (زیاتر…)
هێرش بۆ سەر پەنابەرانی ئێرانی لە سنووری عێڕاق – سوریە
مــێدیــاکــان>لە کاتێکدا کوردە ئاوارەکانی نیشتەجێ لە ئوردوگای “آل ولید” لە عێراق و لە نیزیک سنووری سوریا بە مەبەستی دابینکردنی خواستەکانیان مانگرتن و خۆپێشاندانیان لە بەردەم بنکەی کۆمیساریای بەرزی پەنابەران وەڕێخستبوو، بە توندی کەوتنە بەر هێرشی چەکدارانەی هێزەکانی دەوڵەتی عێراق و لە ئاکام دا چەند پەناخواز بریندار بوون. (زیاتر…)
ئــــێران هــــه‌رِه‌شــــه‌ى بــــۆردومــــان كــــردنــــى تــــوركــــیا ده‌كــــات
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه، كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌رِه‌شه‌ى بۆردومانى ئامانجه‌كانى ئه‌مریكاى كردووه‌له‌ناو خاكى توركیا له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر سیناریۆى لیبیا له‌سه‌ر سوریا دووباره ببێته‌وه.رِۆژنامه‌ى (ئه‌خبار) ى لوبنانى له‌میانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێكیدا له‌ژماره‌ى ئه‌مرِۆیدا باسى له‌وه‌كردووه، ته‌نگژه‌كانى ئێستاى وو‌ڵاتى سوریا، كۆمارى ئیسلامى ئێرانى نیگه‌ران كردووه، چونكه له‌ووڵاتى (لوبنان) حزبولڵا زه‌ره‌مه‌ندى یه‌كه‌مى له‌ناوچوونى حوكمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌ده. (زیاتر…)
دایە “عوزرا یۆنسی” کۆچی دوایی کرد
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ستافی وێـــراش نـــیوز
دایە عوزرا یۆنسی دایکی گیانبەخت کردوو حەسەنی نادری ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد. ستافی وێـــراش نـــیوز ویرای ده ر برینی غه م و په ژاره ی خۆمان پر به دڵ سەرەخۆشی له بنه ماوه و که س و کاری دایە عوزرا ده کات. (زیاتر…)
بـــــودجەی بزووتنەوە و سۆشیالیست ســـــێ قـــــات زیـــــادی کـــــرد
بودجەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ٨٠ ملیۆنەوە کرایە ٢٢٠ ملیۆن و بودجەی سۆشیالیستیش سێ ئەیوەندەی تر زیادی کرد
له مێدیاکانه وه:سەرچاوەیەکی تایبەت بە ستاندەری ڕاگەیاند کەوا لەدوای کاردانەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر کەمی بودجەکەیان و دەرکەوتنی ھەیمەنەی پارتی و یەکێتی بەسەر کۆنگرەی سۆشیالیستەوە بودجەی ھەریەکە لە بزووتنەوەو سۆشیالیست سێ قات زیادکرا.بودجەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ٨٠ ملیۆنەوە کرایە ٢٢٠ ملیۆن ھەروەھا بودجەی سۆشیالیستیش سێ ئەیوەندەی تر زیادی کرد, (زیاتر…)
بەهەوڵی فیدراسیۆن‌و چەند لایەنی دیکە 70 په‌نابه‌ری کوردی عێراق لەبەریتانیا لە مەترسی بەزۆرناردنەوە رزگارکران
له‌دریژه‌ی هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی‌و هه‌ڵسوراوانی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران و چه‌ند که‌سایه‌تی شاره‌زا له‌بواری یاسا‌و مافه‌کانی په‌نابه‌ران، دۆینی 21-6-2011 پلانی ناردنەوەی بەزۆری حەفتا( 70) په‌نابه‌ری کوردی عێراق کە لە چەند گرتوخانەی لەندەن ئامادەکرابون تا لەرێگای فڕۆکەخانەی هیسرۆوە رەوانەی فڕۆکەخانەی بەغدا بکرێنەوە، هه‌ڵوه‌شایه‌وه. (زیاتر…)
ئـــه‌مـــه‌ریـــكا ســـزای نـــوێـــی بـــه‌ســـه‌ر ئـــێرانـــدا ســـه‌پـــانـــد
له ئاژانسه کان:حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كۆمپانیای فرۆكه‌وانی كۆماری ئیسلامی ئێران (IRANAIR)و چه‌ند كۆمپانیا‌و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌و گه‌یاندنی چه‌ك‌و چۆڵ به حیزبوڵای لوبنان سزا دا.اپێگه ی ئاوێنه بڵاوی کرده وه که وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئه‌مه‌ریكا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 23/6 رایگه‌یاند (زیاتر…)
كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه بـــه‌بـــێ هـــیچ ئـــه‌نـــجامـــێك كـــۆتایی هـــات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سێیه‌م کۆبونه‌وه‌ی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له ته‌لاری په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستیپێکرد و دوای زیاتر له دوو سه‌عات کۆبونه‌وه‌که کۆتاییهات.هه‌ردوولا رێكه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ لێدوانێك بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌ده‌ین.شایانی باسه که ھەردوو بەرەی پارتی و یەکێتی داوایان لەھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن کردووە کە ھێرشە ڕاگەیاندنەکانیان ڕابگرن بەڵام سێ لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن لەوەڵامدا ووتیان: (زیاتر…)
مه‌سرور بارزانی:ده‌مه‌وێت جێگه‌ی باوكم بگرمه‌وه
راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ئێستادا كارێكی هه‌ڵه‌یه
وێـــراش نـــیوز/له مێدیاکانه وه :له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (The National) ئیماراتی دا ،سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی پارتی مه‌سرو بارزانی كوڕی مه‌سعود بارزانی ،له‌لێدوانێكدا له گه ڵ رۆژنامه ی ناوبراو رایگه یاند که:ده‌مه‌وێت له‌داهاتوودا ببمه سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگه‌كه‌ی باوكم له‌سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بگرمه‌وه.
بـــیــــــروڕا (Comments)