راگەیاندنی ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی كوردستان لەبارەی ئەگەری خۆپیشاندانەكەی 15/7

2011/07/14 at 8:00 PM لێدوانێک بنووسە

هاونیشتمانیانی ناڕازی، خۆپیشاندەرانی خۆڕاگر…

بەگوێرەی ئەو راگەیاندنە ئینتەرنێتی‌و رۆژنامەوانیانەی بڵاوكراونەتەوە، وا بڕیارە 15/7 لەلایەن گروپێك بەناوی “گروپی خۆپیشاندەرانی خۆڕسك” لەشاری سلێمانی خۆپیشاندان ساز بدرێت. ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی كوردستان پێی باشە لەلای خۆیەوە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو هەواڵ‌و هەوڵانە رابگەیەنێت‌و لەم  راگەیاندنەدا چەند سەرنجێك بخاتە روو.
لەراستیدا، هیچ كاتێك زەمینەی خۆپیشاندانەكان كۆتایی نەهاتووە، توڕەیی جەماوەر زیاتر بووە، چونكە هیچ یەك لە داواكارییە سەرەكییەكانی خۆپیشاندەران‌و خەڵكی كوردستان نەهاتۆتە دی‌و هێشتا تاوانبارانی تەقەكەر لە خۆپیشاندەران دەستگیر نەكراون‌و چاكسازییەكان تەنیا وەك كەرەستەیەكی راگەیاندن بەكارهاتوون‌و بەكردەوە هیچی وای لێ‌ بەرهەم نەهاتوون‌و، لە دۆخێكی لەو جۆرەدا هەموو سات‌و كاتێك گریمانەی رژانە سەر شەقامەكان كراوەیە.
بەڵام لەم كات‌و ساتەی ئێستا، پێدەچێت دەستبردن بۆ خۆپیشاندان، ئەویش بەشێوەیەكی نهێنی‌و نادیار‌و ناڕۆشنی لە داواكاری‌و چۆنێتی بەڕێوەبەردن وەك جۆرێك لە سەرچڵی دەربكەوێت‌و ئێمە وەك ئەنجومەن بە چەند رێگایەكی جیاواز هەوڵمانداوە لە نزیكەوە گروپی ناوبراو ببینین‌و لەبارەی ئەگەرەكانی خۆپیشاندەرانەوە قسەو باس بكەین، بەڵام ئەوان بە هیچ جۆرێك ئامادە نەبوون‌و تەنانەت ئامادەی چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی سایتی 17 شوباتیش نەبوون.
ئێمە لایەنگری هەموو جۆرە خۆپیشاندانێكین كە داواكارییە رەواكانی خەڵكی تێدا بەرزر بكرێتەوە. خەڵك هەمیشە ئەو مافەی هەیەی شەقامەكان بەدەستەوە بگرێت‌و دەسەڵات ناچار بكات مل بە خواستەكان بدات. بەڵام لەحاڵەتێكی لە جۆرەدا ئێمە پێمان وایە ناكرێت بەشێوەیەكی نادیارو بەبێ‌ پلان‌و بەبێ‌ رونكردنەوەی خواست‌و داواكارییەكان‌و بێ‌ ئەوەی دیار بێت كێ‌ خۆپیشاندان دەكات‌و لەدۆخێكدا، كە شارەكان هێشتا وەك سەربازگەیەكی نهێنین، بەبێ‌ ئامادەییەكی باش خەڵك بۆ سەر شەقامەكان بانگەواز بكرێت. لە دۆخێكی لەو جۆرەدا دوور نییە، كە ئاكامی خۆپیشاندانەكان بەقازانجی دەسەڵات بشكێتەوە.
هەروەها لەلایەكی ترەوە، ئێمە لە حاڵەتی رودانی خۆپیشاندانەكاندا، دەسەڵات لەوە ئاگادار دەكەینەوە كە نابێت بە هیچ جۆرێك دەستدرێژی بكرێتە سەر مافی هاوڵاتیان بۆ مومارەسەكردنی مافە سیاسی‌و مەدەنییەكان‌و لەوانەش خۆپیشاندان مافێكی رەواو بڕاوەیە‌و نابێت بە هیچ بیانوویەك دەستدرێژی بكرێتە سەر هیچ كەس‌و لایەنێك‌و نابێت تاوانەكانی 17 شوبات‌و رۆژانی دوایی دووبارە بكرێتەوە‌و پێویستە دەسەڵات بەكردەوە كار بۆ هێنانەدی داواكارییەكان بكات‌و خواستەكانی خەڵك جێبەجێ‌ بكات.
ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی كوردستان

14/7/2011

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

مەلا كرێكار:نه‌وشیروان موسته‌فا كاوه‌ی‌ ئاسنگه‌ره‌ منــــداڵ لــــە ئیــــسلامــــدا ون و بــــێ مــــافــــە

لێدوانێک بنووسە

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 813,749 hits