“ڕوداوی خێڵی حه‌مه سه‌ربه‌رزیه بۆ ئیسلامیه‌كانی كوردستان”
2011/07/14 at 1:13 AIM: لێدوانێک بنووسە
چونكه شه‌ڕكه خه‌نجه‌ری له جه‌رگی یه‌كێتی دا
راِدیۆی نه‌وا:مه‌لا كرێكار به‌رپرسی پێشوی رێكخراوی ئه‌نسارولئیسلام ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “ڕوداوی خێڵی حه‌مه سه‌ربه‌رزیه بۆ ئیسلامیه‌كانی كوردستان”.مه‌لا كرێكار له‌میانی به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی رادیۆ نه‌وادا كه پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێشكه‌شكرا، جه‌ختی له‌وه‌كرد” كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه به‌شداربووه له‌پلاندانان بۆ ڕوداوی خێڵی حه‌مه وه نه خۆیی و هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌نسارولئیسلامیش به‌شداریان تێدا كردوه” و وتی:
” من دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م و ده‌حه‌دا ده‌كه‌م به هه‌موو كه‌سێكی رائه‌گه‌یه‌نم من له خێڵی حه‌مه نه پلانم تیا داناوه و نه له نه‌خشه‌دا بووه و نه پێشمه‌رگه‌یه‌كم ناردووه به‌شداری بكات سوێند به خوا كه روویداوه و كۆتایی پێهاتووه ئینجا من بیستوومه و زانیومه و هیچ جۆره پلانێكی تێدا نه‌بووه ، خێڵی حه‌مه ئه‌بێت له مێشكی خه‌ڵكدا راست بێته‌وه خێڵی حه‌مه بریتی نیه له خه‌ڵك سه‌ربڕین و خه‌ڵك كوشتن ته‌حه‌دایان ئه‌كه‌م دوو سه‌ری بڕدراو بێنن ، خاڵی سێیه‌م ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕێكه وه‌ك و هه‌ر شه‌ڕێكی تر یه‌كێتی به 7 هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌سه‌وه هێرشی كردووه و ئه‌و شه‌وه دوای خستووه بۆ شه‌وی دواتر و ئه‌مان هه‌واڵه‌كه‌یان بیستووه و هێرشیان كردۆته سه‌ریان ، جیاوازی به‌ینی شه‌ڕی خێڵی حه‌مه و شه‌ڕی یه‌كێتی و حسك – یه‌كێتی و پارتی – یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشتر نیه بۆچی شه‌ڕی خێڵی حه‌مه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه”.
مه‌لا كرێكار له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رادیۆ نه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:
” من وه‌ك و كه‌سێكی گروپی ئیسلاح له گوڵپ دائه‌نیشتم ئه‌م شه‌ڕه له نێوان جوندلئیسلام و یه‌كێتیدا روویدا من له نێوان ئه‌م شه‌ڕه‌دا بووم كاتێك شه‌ڕه‌كه روویدا ئێمه دوور بووین له هه‌موو حساباتێك ، ئه‌و برا به‌رێزانه‌ی جوندلئیسلام كه ئیعلانی خۆیان كرد سه‌عات 10ی به‌یانی لای من بوون به‌ڵام ئه‌وان به منیان نه‌ووت كه ئه‌وان حزبێك راده‌گه‌یه‌نن ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش بزانێت خێڵی حه‌مه سه‌ربه‌رزیه بۆ ئیسلامیه‌كان چونكه شه‌ڕێكه خه‌نجه‌ری له جه‌رگی یه‌كێتی دا”.
Entry filed under: مه‌لا كرێكار.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed