بــــــــارودۆخــــــــه‌كــــــــه ئــــــــاڵــــــــۆزتــــــــر ده‌بــــــــێت
2011/03/06 at 5:54 PM لێدوانێک بنووسە
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هه‌ڕه‌شه له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ده‌كات و به تایبه‌ت ئاسایش و دژه تیرۆر كردووه له ئاستی به‌رپرسیارێیه‌تیدا مامه‌ڵه بكه‌ن
كاتژمێر 2:30 ی شه‌وی ڕابردوو له دوو ڕووداوی جیادا له سلێمانی خێمه‌كانی خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی ئازادی ئاگریان تێبه‌ردرا و له كه‌لار ڕادیۆی ده‌نگ تاڵانكرا، ئه‌گه‌رچی ئاسایشی سلێمانی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا خۆی له‌م ڕووداوه بێبه‌ریكرد و ئاشكرایكرد كه ئه‌وان ئاگایان له‌مكاره نیه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای تایبه‌ت به كۆمه‌ڵنیووز ئاشكرایكرد كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و به تایبه‌ت ئاسایش و دژه تیرۆر كردووه كه له ئاستی به‌رپرسیارێیه‌تیدا مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه باڵایه ئاشكراشیكرد: كۆسره‌ت ره‌سول له بارودۆخی سلێمانی زۆر نیگه‌رانه و پێشتریش له هاتنی هێزه زێره‌ڤانی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له ئاڵۆزی بارودۆخه‌كه ئاگادار كردبوویه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش كۆسره‌ت ڕه‌سول چۆته ئاسایشی سلێمانی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون كه تێكچوونی بارودۆخی سلێمانی له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیش له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نن:
پاشئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه، ئه‌و چه‌ند خێمه‌یه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را سوتێندران، له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س و كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت كه كۆمه‌ڵێك چه‌كداری جل ره‌ش ئه‌و كاره‌یان كردووه‌و چه‌ندین هاووڵاتیش ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه “وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌و كاره دووره له ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی سه‌رشانی ئێمه، له‌كاتی روودانی ئه‌و كاره‌شدا ئێمه هێزه‌كانمان ره‌وانه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را كرد‌و ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێكردووه”.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه كه هیچ هێزێك نه كه‌سیان ده‌ستگیركردووه نه له كه‌سیشیان داوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌ركمان پاراستنی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستانه، له‌به‌رئه‌وه داواكارین كه كه‌س به‌و هه‌واڵه نا دروستانه فریو نه‌خوات، له‌و رووداوه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌مان به‌رده‌وامه.
Entry filed under: كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed