قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکەی شاری سلێمانی به وێنه
2011/02/24 at 9:44 AIM: لێدوانێک بنووسە
له 17ی شوبات‌و له‌یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه تا ئێستا تا ئێستا سێ گه‌نجی ئه‌مشاره به گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان پێكران‌و گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌وانیش بریتین له: رێژوان عه‌لی، سوركێو زاهیر‌و شێرزاد ته‌ها. هه‌روه‌ها گه‌نجێكی تر به‌ناوی زمناكۆ رزگار له 17ی شوباته‌وه له حاڵی كۆما (بێهۆشی)دایه‌و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه.
هاوكات زیاتر له‌سه‌د كه‌سی دیكه به هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه برینداربوون كه بارودۆخی ژماره‌یه‌كیان ناجێگیره.
“خوا هه‌قی رێژوانیان لێبسێنێت”
ئا: سالار جاف، سه‌رتیپ عوسمان
دڵسۆز عه‌بدوڵای دایكی رێژوان، هه‌رگیز ئه‌وه‌ی به‌بیردا نه‌ده‌هات كه ئه‌و رۆژه خۆره‌تاوه‌ی 17/2، شوومترین رۆژی ژیانی ئه‌و بێت، ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه، ئازیزترین كه‌سی له‌به‌رده‌م باره‌گای لقی چواردا به‌گوولله‌ی پاسه‌وانه‌كان پێكرا.
دڵسۆز كه ئێستا به‌ڕه‌شپۆشیی له‌خه‌مێكی قوڵدا ده‌ژی‌و زۆربه‌ی روخساری به‌نینۆك رنراوه، سیمای رێژوانی ته‌مه‌ن 16 ساڵی له‌به‌رچاو ون نابێت، ئه‌و، كوڕه گه‌وره‌و خه‌مڕه‌وێنی ماڵ بوو، “ئه‌و رۆژه پێش ئه‌وه‌ی بڕواته‌ده‌ر، زۆر دڵخۆش بوو، جلێكی جوانی له‌به‌ركردبوو، وتم رۆڵه نه‌چیت بۆ خۆپیشاندان، وتی ناچم‌و زوو دێمه‌وه. كه‌چی رۆشت‌و ئیتر نه‌هاته‌وه‌و چرای ماڵه‌كه‌میان كوژانده‌وه”.
دڵسۆز به‌ده‌م هه‌نسكی گریانه‌وه، هاواریكرد “خوا هه‌قی رێژوانیان لێبسێنیت، رێژوان چاوو رۆحم بوو، ئه‌ی خوا… خوا كوا كوڕه نازداره‌كه‌م…”.
ئێستا ئه‌م خێزانه‌و هه‌موو خه‌ڵكی شار، بۆ مه‌رگی ناوه‌ختی ئه‌م كوڕه رووخۆشه خه‌مبارن، كه دوای نیوه‌ڕوانێك له‌ماڵ هاته‌ده‌ر‌و پاش دوو كاتژمێر كه یه‌كێك له‌هاوڕێكانی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كات، كه‌سێك له‌بری رێژوان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و پێیده‌ڵێت “وه‌رن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، خاوه‌نی ئه‌م مۆبایله، فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه”.
ئه‌م هاوڕێیه‌ی كه ناوی (سه‌فین)ـه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و نیوه‌ڕۆیه پێكه‌وه لای ماڵه‌وه دانیشتوون‌و رێژوان پێیوتووه با بڕۆین بۆ بازاڕ، به‌ڵام ئه‌م له‌گه‌ڵی نه‌چووه‌و ئه‌و پێیوتووه: من ئه‌ڕۆم ئیشێكم هه‌یه‌و دێمه‌وه. سه‌فین وتی “كه رۆشتمه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، ته‌له‌فۆنم بۆ ژماره‌كه كرده‌وه، پرسیاری ته‌مه‌ن‌و ناوی رێژوانی لێكردم‌و وتی وه‌ره پزیشكی دادوه‌ری، كه چوم سه‌یرم كرد رێژوانه، به‌دوای منیش‌دا باوكی هات‌و به‌سه‌ر جه‌سته‌ی سارده‌وه‌بووی كوڕه‌كه‌یدا له‌مه‌یتخانه دانه‌ویه‌وه‌و ماچێكی ناوچه‌وانی كرد‌و دایه قوڵپی گریان”.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی دایكی وه‌ك حه‌زی مناڵێكی تازه پێگه‌یشتوو، رێژوان ئاواتی ئه‌وه‌بوو ببێت به‌پۆلیس، حه‌زیشی له‌ژنهێنان بوو.
دڵسۆز به‌ده‌م لاواندنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه وتی “كوڕه‌كه‌م حه‌زی ده‌كرد ببێت به‌پۆلیس، ئه‌یووت دایه گیان منیش حه‌ز ده‌كه‌م وه‌كو خاڵم ببم به‌پۆلیس، پێیده‌وتین ژنێكم بۆ بهێنن‌و قاتێكی تر له‌سه‌ره‌وه دروستبكه‌ن‌و ده‌بم به‌پۆلیس، چۆن جه‌رگیان سوتانم‌و ماڵه‌كه‌یان تاریك كردم”.
له‌نێو ئه‌و جلوبه‌رگ‌و ده‌فته‌رو كتێبانه‌ی كه رێژوان له‌دوای خۆی به‌جێی هێشتووه، دوو دێڕه شیعری عاشقانه سه‌ر به‌رگی ناوه‌وه‌ی ده‌فته‌رێك، سه‌رنج راده‌كێشێت، “كێ وه‌كو من خۆشی ئه‌وێی؟ كێ وه‌كو من بۆت ئه‌سوتێ ـ رۆژ نییه بۆ بینینێكت ده‌رسی یه‌كه‌مم نه‌فه‌وتێ”.
حاجی عه‌لی باوكی رێژوان، كه به(حاجی عه‌لی كاشی) ناسراوه، به‌دڵته‌نگی‌و حه‌سره‌ته‌وه باسی كوشتنی كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد، “به‌كرێكاری كوڕه‌كه‌مم به‌خێو كردووه، كوڕه‌كه‌م بۆئاژاوه‌گێڕیی‌و خۆپیشاندان نه‌ڕۆشتۆته ده‌ره‌وه، به‌ڵكو بۆ ئاسیاسێڵ رۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی سیمكارته‌كه‌ی بگۆڕێ، كه به‌لای لقی چواردا تێپه‌ڕ بووه، فیشه‌كیان پێوه‌ناوه‌و كوشتویانه، كوڕی منیان به‌بێ تاوان كوشت، زوڵمێكی زۆر گه‌وره‌یان لێكردم”.
وتیشی “حكومه‌تێك جه‌رگم بسوتێنێت‌و منداڵم بكوژێت، نامهه‌وێت. داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و به‌رپرسی لقی چوار‌و بكوژانی ناو لقی چواریش تۆمار ده‌كه‌م”.
رێژوان عه‌لی، له‌دایكبووی ساڵی 1997ه‌و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی دارۆغای شاری سلێمانین، پێنجه‌م منداڵی خێزانه‌كه‌یه‌تی‌و دوای چوار خوشك له‌دایكبووه، برایه‌كی بچوكی هه‌یه به‌ناوی رێكان‌و قوتابی پۆلی دووه‌می ناوه‌ندیی بوو.
“سوركێو به (BKC) پێكرا”
ئا: ئاسۆ سه‌راوی
پێش هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌ماڵ له‌ڕۆژی 20/2، سوركێو به باوكی ده‌ڵێت “باوكه گیان نه‌چیته ده‌ره‌وه، موزاهه‌ره‌یه، با توشی شتێك نه‌بیت، منیش ئه‌گه‌ر ئیمتیحانم نه‌بوایه، نه‌ده‌چومه‌وه بۆ مه‌كته‌ب” ئه‌وه، دوا قسه‌ی سوركێو بوو بۆ باوكی، به‌ر له‌مه‌رگی.
سوركێو زاهیر مه‌حمود ته‌مه‌ن 17 ساڵ، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 20/2، له‌نزیك مزگه‌وتی خانه‌قای سلێمانی، له‌ناو خۆپیشانده‌راندا به”فیشه‌كێكی (بی كه‌ی سی)” ده‌پێكرێ.
شێخ زاهیر مه‌حمودی باوكی، به چاوی پڕ له‌فرمێسكه‌وه (له‌مزگه‌وتی نوری سلێمانی) له‌پرسه‌ی كوڕه‌كه‌یدا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی ده‌كرد، ئه‌و كاتێك قسه‌ی بۆ ئاوێنه ده‌كرد، فرمێسك چاوه‌كانی وشك نه‌ده‌كرده‌وه “ته‌نها خه‌فه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌خۆم، ئه‌و خه‌می منی بوو، كه‌چی خۆی رۆیی”. باوكی سوركێو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كوڕه‌كه‌ی هه‌رگیز به‌نیازی “موزاهه‌ره” له‌ماڵ نه‌چۆته ده‌ره‌وه، “هه‌تا وتی ئه‌گه‌ر ئیمتیحانم نه‌بوایه، نه‌ده‌چومه ده‌ره‌وه”. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا چ لایه‌نێك به تۆمه‌تبار ده‌زانن له‌كوشتنی كوڕه‌كه‌یاندا؟ وتی”هیچ لایه‌نێك تۆمه‌تبار ناكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌ڕێگای دادگاوه خوێنی كوڕه‌كه‌م بسێنم”. ناوبراو ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه كوڕه‌كه‌ی سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نه‌بووه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش نه‌یهێشتووه هیچ حیزبێك لافیته‌ی پرسه بۆ كوڕه‌كه‌ی به دیواری مزگه‌وتی نوردا هه‌ڵبواسێ، “كوڕه‌كه‌م چه‌ند بۆ دنیا هه‌وڵی ده‌دا، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ قیامه‌ت، له‌پانزه ساڵییه‌وه نوێژ به‌جه‌ماعه‌ت ده‌كات‌و سه‌ر به هیچ حیزبێكیش نییه”.
سوركێو قوتابی چواری ئاماده‌یی بوو، هه‌ر بۆیه له‌ڕۆژی پرسه‌كه‌یدا چه‌ند قوتابییه‌كی هاوڕێی به به‌رگی ره‌ش‌و هه‌ڵواسینی وێنه‌ی هاوڕێكه‌یان، به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد، مه‌حمود حه‌كیم یه‌كێك بوو له‌و قوتابیانه كه به وته‌ی خۆی هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی سوركێو بوو، ئه‌و ده‌ڵێت “سوركێو نه‌ك له‌كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ئێمه‌ش رۆیی، به‌ڕاستی كوڕێكی نمونه‌یی بوو”.
خونچه قادری دایكی سوركێو، له‌ژێر خێمه‌یه‌كی پڕ له‌ژنی ره‌شپۆشدا به ده‌نگێكی نوساوه‌وه چۆنێتی رۆیشتنی كوڕه‌كه‌ی بۆ قوتابخانه، ده‌گێڕایه‌وه “پێش رۆیشتنی له‌ماڵ، له‌ده‌رگاكه‌وه به‌سوعبه‌ته‌وه وتی: خونچه شێت ئیتر من نابینیته‌وه، منیش دوایكه‌وتم‌و پێم ووت: وامه‌ڵێ خه‌ونم بینیوه، له‌خه‌وما چێشتی ته‌عه‌زێم لێناوه، (پاش كه‌مێك بێ ده‌نگی)… دایكت كوێربێت خۆی دڵی خه‌به‌ریدابوو”. خونچه ده‌سته‌كانی بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت “هێشتا شوكورم به‌به‌شی خوا، خۆ به‌ته‌نها كوڕی من نییه، خۆم له‌نه‌خۆشخانه‌بووم، ده‌زانم چه‌ند گه‌نج له‌خوێندا گه‌وزابوون”.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا، دایكی سوركێو به‌ده‌م هه‌وار‌و گریانه‌وه ده‌ڵێت “له‌حه‌قی كوڕه‌كه‌م خۆش نابم، گه‌ر بزانم چ دڵ ره‌قێك به‌و ده‌رده‌ی برد، به‌ده‌ستی خۆم تۆڵه‌ی لێده‌كه‌مه‌وه”.
شێرزاد به‌رگه‌ی برینه سه‌خته‌كه‌ی نه‌گرت
ئا: ئاوێنه
شێرزاد ته‌ها قادر دوایین كوژراوی رووداوه‌كانی سلێمانییه.
شێرزاد له‌دایكبووی 1983یه‌و ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 21/2 له به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی كرد تا داواكارییه‌كانی به‌ده‌نگی به‌رز به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام نه‌یده‌زانی فیشه‌كێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كۆتایی به هه‌موو ئاواته‌كانی دێنێت.
ئه‌و ئێواره‌یه شێرزاد به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ده‌كرێت‌و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی تیمی پزیشكی نه‌خۆشخانه به‌رگه‌ی برینه سه‌خته‌كه ناگرێت‌و رۆژی دووشه‌ممه 22/1 چاوه‌كانی بۆ هه‌میشه لێكده‌نێت.
“وه‌رن زمناكۆ له‌ته‌واریه‌كه‌یه”
بوورانه‌وه‌ی چوار رۆژی زمناکۆ له‌زاری باوكیه‌وه
ئا: ئاوێنه
من رزگار عه‌بدوڵام، كار‌و كه‌سابه‌تم به‌ڕێوه‌بردنی دوكانێكی جله كۆنه‌یه، زمناكۆ كوڕه گه‌وره‌ی ماڵم بوو، وا له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م لقی چواردا ته‌قه‌ی لێكراو له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و باره‌گایه‌وه بریندار كرا، به‌بووراوه‌یی له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كه‌وتووه. زمناكۆ ته‌مه‌نی 16 ساڵه، خوێندكاری پۆلی چواره له‌ئاماده‌یی ئه‌زمه‌ڕ. ئه‌و رۆژه (17/2) كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی كرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌مه‌كته‌ب هاتووه‌ته‌وه، دایكی ناردویه‌تی قیمه‌ی بۆ هێناوه بۆ ژه‌مه خواردنی ئێواره‌مان. كه بۆی هێناوه، وتویه‌تی: برسیمه. دایكی پێیوتووه: وه‌ره با تۆزێك له‌و قیمه‌یه‌ت بۆ سوور بكه‌مه‌وه. وتویه‌تی: نا پاره‌م به‌رێ حه‌زم له‌له‌فه‌ی مریشكه، ئه‌چم له‌بازاڕ ئه‌یخۆم. كه له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانی رۆشتووه، تێكه‌ڵ به‌و خه‌ڵكه بووه‌و له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كه‌دا چووه. ئێواره بوو كه هاتمه‌وه، وتم: كوا زمناكۆ؟ دایكی وتی: چووه‌ته ده‌ره‌وه. وامئه‌زانی چووه بسكیت بكڕێ. وتم: كه‌ی چووه ده‌ره‌وه؟ وتی: سه‌عات دوو.
یه‌كسه‌ری ترسم لێ‌نیشت. ته‌له‌فۆنم بۆ كرد، وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه، دوو سێ جاری‌تر هه‌وڵمدا، هه‌ر وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه، سه‌ری پێنجه‌م جار كه ته‌له‌فۆنم كرد، كه‌سێك وه‌ڵامی دایه‌وه، وتی: تۆ چی زمناكۆیت؟ وتم: باوكی ئه‌وم. وتی: وه‌رن بۆ ته‌وارییه‌كه.
ئیتر له‌و رۆژه‌وه زمناكۆ له‌بێهۆشیدایه، ئێستا به‌بووراوه‌یی‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌هیچ بێت، له‌پێخه‌فدا كه‌وتووه. له‌و رۆژه‌وه نه‌قسه‌یه‌كمان له‌م كوڕه بیستووه‌و نه‌جوڵه‌یه‌كیشیمان بینیوه… زمناكۆ كوڕێكی هه‌میشه رۆحسووك‌و هه‌میشه ده‌م به‌بزه بوو، ئێستاش ده‌نگی ئه‌و هه‌ر له‌گوێمدا ده‌زرنگێته‌وه كه هه‌ر بانگیان ده‌كرد به‌هێمنی‌و به”به‌ڵێ گیان” وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه… من وه‌ك باوكی قوربانییه‌ك داواكارم له‌دادگا، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سزا بده‌ن كه خوێنی كوڕی خه‌ڵك به‌مشێوه‌یه ده‌ڕژن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو چه‌كدارو كه‌سێك له‌وه تێبگات كه هه‌روا ئاسان نییه په‌نجه له‌سه‌ر به‌له‌پیتكه‌ی تفه‌نگه‌كه‌ت دابنێی‌و بڕۆی به‌بێ لێپێچینه‌وه ته‌قه له‌مناڵی خه‌ڵك بكه‌یت‌و خوێنی بڕژیت… -به‌ده‌م هه‌نسكی گریانه‌وه- ئاخ.. نازانم… ئاخ.. خوا ئه‌م زوڵمه له‌كه‌س قبوڵ نه‌كات…”
سه‌رچاوه/ئاوێنه
Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed