عه‌سکه‌رتاریه‌تی سه‌ر هه‌ولێر هه‌ڵگرن,با ڕاستی ده‌رکه‌وێت!
2011/03/20 at 6:22 AIM: لێدوانێک بنووسە
حه‌مه‌غه‌فور:پارتی هه‌موو ڕێگایه‌کی گرتۆته‌به‌ر هه‌تا ده‌نگی کپ کراوی هه‌ولێر وه‌کو ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌به‌خه‌ڵک بقه‌بڵێنێت. به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی به‌رجه‌سته‌ئه‌بێت، چونکه‌ڕاستی زۆر مه‌سه‌له‌که‌وتۆته‌ڕوو، وه‌ڕاپه‌ڕین به‌رچاوی جه‌ماوه‌ری ڕووناکتر کردۆته‌وه. واته‌هه‌رچی هه‌وڵێکی پارتی ئه‌یدات بۆ نیشاندانی ڕازیبوونی هه‌ولێر، زیاتر ڕاستی ئیستیبدادی خۆی به‌رجه‌سته‌تر ئه‌کاته‌وه به سه‌ر هه‌ولێره‌وه. بڕو بیانوه‌کانی که‌پارتی ئه‌یهێنێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانیه‌وه له قازانجی خۆی چه‌واشه‌کاری بکات، هێنده پووچ‌و پاده‌رهه‌وان، ته‌نانه‌ت به‌شداربووانی پرۆگرامه ته‌له‌فزیۆنیه‌کان‌و خودی بێژه‌ره‌کانیش، به‌ڕووزه‌ردیه‌کی زۆره‌وه‌کاتی به‌رنامه‌کانیان تێئه‌په‌ڕێنن! هه‌موو په‌خشی زاگرۆس تی‌ڤی مان بینی که‌فه‌رهاد پیر باڵ چۆن به‌شێوازی (محمد سعید صحاف) قسه‌و درۆکانی ڕێکئه‌خست، له‌به‌ر ده‌م ئه‌و گه‌نجانه‌ی برابوونه‌به‌رنامه‌که‌وه!
هه‌موو که‌س باس له‌عه‌سکه‌رتاریه‌تی پارتی ئه‌کات که‌هه‌ولێری پێ کۆنترۆڵ‌و بێده‌نگ کردووه. که‌س ناتوانێ ئه‌و ڕاستیه‌بشارێته‌وه که هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌به‌زه‌بری میلیشیاو تۆقاندن‌و پڕوپاگانده‌ی بێبنه‌ما داگیرکراوه. ئه‌و ده‌نگ‌و ڕه‌نگ‌و ڕایه‌ی له‌میدیاو راگه‌یاندنی پارتیه‌وه‌په‌خش ئه‌بێته‌وه، ته‌نیا هی پارتی خۆیه‌تی. ئه‌وه‌ده‌نگی واقعی‌و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر نیه. ده‌نگی خه‌ڵکی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ کپ کراوه. ئه‌و ده‌نگه‌کپ کراوه، ئه‌و ده‌نگ‌و چاوه‌ڕوانیه‌یه‌که پارتی لێی تۆقیوه، ده‌نگی هه‌ق‌و ڕه‌وای شاری هه‌ولێره وه‌کو شاری سلێمانی وایه. شارێکی داگیرکراویش دیاره‌بیر له‌ڕيزگاربوونی خۆی ئه‌کاته‌وه. تاسه‌ر ناکرێ شارێک له‌نێو بێده‌نگیدا ڕاگیرێت!
هه‌موو ئاماژه‌کان، چی له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌چی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌ولێره‌وه‌چی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه، پێمان ئه‌ڵێن؛ پارتی به‌کرده‌وه‌ته‌نها یه‌ک زمان‌و یه‌ک وه‌ڵام‌و یه‌ک ڕێگای هه‌یه‌و گرتۆته‌به‌ر‌له‌دژی خرۆشانی خه‌ڵک‌و قه‌یرانی سیاسی کوردستان، ئه‌ویش سه‌رکوت‌و ئیستبدادی سیاسیه. ئه‌م ڕێگایه‌ش له‌تونس، له‌میسرو یه‌مه‌ن‌و به‌حره‌ین‌و له‌لیبیاو ته‌نانه‌ت له‌سلێمانیش شکستی هێناوه. ئێستا جگه‌له‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر به‌خۆشحاڵی‌و هاودڵیه‌وه‌ئه‌ڕواننه‌ڕاپه‌ڕینی ناوچه‌کانی سلێمانی، خۆشیان له‌فکری دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکی کاریگه‌ردان تا ته‌وقی ئیستیبدادی پارتی پێ بشکێنن‌و ئازادی بگه‌ڕێننه‌وه‌بۆ هه‌ولێرو ده‌نگی نه‌فره‌ت‌و توڕه‌یی‌و ناڕه‌زایه‌تی به‌رهه‌قی خۆیان بڵند که‌نه‌وه‌و بیگه‌یه‌ننه‌گوێی جیهان. هه‌ولێر هیچ دوودڵیه‌کی نیه‌ئه‌گه‌ر بۆی بلوێت باوه‌شی گه‌رمی بۆ سلێمانی و بۆ په‌یامی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ئه‌کاته‌وه. لۆژیک نیه‌شارێک داگیرکرابێت‌و بیر له‌ڕزگاربوون‌و گێڕانه‌وه‌ی ئازادیه‌کانی خۆی نه‌کاته‌وه!
سه‌یرکه‌ن، پارتی له‌هه‌ولێردا ئازادی خنکاندووه‌و له‌لێدوانی ڕه‌سمی‌و ناڕه‌سمی‌و له‌میدیاو له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیه‌وه‌بێئینسافانه‌تۆمه‌ت ئه‌داته‌پاڵ مه‌یدانی ئازادی‌و مینبه‌ری ئه‌نجومه‌نی کاتی که گوایا ئازادی پێشێل ئه‌که‌ن! پارتی شارێکی گه‌وره‌ی له تاریکی و بێده‌نگیدا به‌زۆری سه‌رکوت ڕاگرتوه، که‌چی له‌ڕووی هه‌ڵدێت باسی نه‌بوونی ئازادی بکات له‌مه‌یدانی ئازادی سلێمانی! پارتی خۆی ده‌سه‌ڵاته و که‌چی داوای ئازادی له‌خه‌ڵک ئه‌کات! ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌سخه‌ره‌یه‌کی ته‌واوه. ئه‌م مامه‌ڵه‌و ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌بۆ پارتی چی ده‌ردێک ده‌وائه‌کات!؟
ڕۆژی 25شوبات د.پشتیوان‌و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی که‌به‌نیازبوون خۆپیشاندانێک له‌هه‌ولێر سازکه‌ن، به‌شێوازی نازیه‌کان‌و فاشیه‌کان ڕاپێچی زیندان‌و سه‌رکوت کران. بازگه‌کانی چوونه‌ناوه‌وه‌و چوونه‌ده‌ره‌وه‌له‌هه‌ولێر، تا بگات به‌ڕێگای ئاسمانیش بۆ هه‌ولێر، به‌توندترین ده‌زگای کۆنترۆڵ‌و جاسوسی ته‌نراون. پارتی ئێستا هێنده‌ی ده‌زگای پاراستن به‌که‌ڵکی دێت، هێنده‌بڕوای به‌ئه‌ندامان‌و ڕێکخستن‌و کادره‌کانیشی نیه! پارتی هیچ کات ده‌ستی له‌سه‌رکوت‌و ته‌نگ پێهه‌ڵچنین هه‌ڵنه‌گرتوه!
ده‌نگی ڕه‌واو ڕه‌سه‌نی شاری هه‌ولێر ئه‌و ده‌نگ‌و ڕایه‌بوو که‌له‌گه‌ڵ د.پشتیوان‌و هاوڕیکانیدا 25شوبات سه‌ربه‌رزانه هاتنه شه‌قام‌و پارتی دڕندانه پێچانیه‌وه. له‌و ساوه‌پارتی به‌هێزی عه‌سکه‌ر شاری هه‌ولێری کپ کردووه، به‌ڵام خۆی و ڕاگه‌یاندن‌و قسه‌که‌رانی پارتی که‌ئه‌ڵێی به‌ڕوو له‌ده‌میاندا ته‌قیوه‌ته‌وه، دێن‌و بێشه‌رمانه به‌ناوی هه‌ولێره‌وه قسه‌ده‌که‌ن، لێدوان ئه‌ده‌ن. ده‌رسی پاراستن به‌که‌سانێک ئه‌ڵێنه‌وه‌و ئه‌یانهێننه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن‌و ئاوازه نه‌شازه‌که‌ی پارتی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ژه‌نن!
ئه‌مڕۆ ڕۆژه‌ڵاتی ناوین و ناوچه‌که‌و کوردستانیش، ده‌نگی هه‌ق‌و ڕه‌وای جه‌ماوه‌ری سه‌رکوت کراوو بێ‌ماف کراوو تۆقێنراو به‌ئیستیبدادو سه‌رکوت‌و کوشتار، به‌ڕاپه‌ڕین‌و شۆڕشی جه‌ماوه‌ری به‌رزبۆته‌وه. ده‌نگی ڕه‌سه‌ن‌و به‌رهه‌قی خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌یه‌که‌پارتی‌و یه‌کێتی‌و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که‌لێی تۆقیون.
ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌زمانه‌کانی پارتی‌و یه‌کێتییه‌وه‌گوێمان لێی ئه‌بێت، ده‌نگی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌نگی پارتی‌و یه‌کێتیه. ئه‌و ده‌نگانه‌نوزه‌ی ئه‌و هێزانه‌ن که20 بیست ساڵه‌خه‌ڵکیان له‌نێو هه‌ژاری، بێ‌کاری، له‌ناو نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، وه‌له‌نێو گه‌نده‌ڵی‌و ده‌سه‌ڵاتی حزبی‌و میلیشیای چه‌کداری بنه‌ماڵه‌کاندا ڕاگرتووه‌و مشتێک ته‌وه‌زه‌ل، عه‌شایه‌رو میللیگه‌راو خاوه‌ن حزبی چه‌کدارو نه‌زان‌و دواکه‌وتوو، ده‌سه‌ڵاتدارو پاره‌دارو خاوه‌نی هه‌موو شتێکن.
ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌هه‌ولێر کپ کراوه‌له‌دژی ئه‌م بارودۆخه‌یه‌که20 ساڵه‌له‌سه‌ر ده‌وره. ئه‌و ده‌نگه‌شی که‌له‌ناوه‌نده‌ره‌سمیه‌کانه‌وه‌له‌هه‌ولێر به‌ر گوێمان ده‌که‌وێت، سه‌دای هات‌و هاواری ئه‌و هێزه کۆنانه‌یه که پێیان وایه هه‌تا دونیا دونیا بێت ئه‌بێت ته‌نها هه‌ر ئه‌وان سه‌روه‌رو ده‌ستڕۆیشتوو و خاوه‌ن قسه‌و خاوه‌ن بڕیار بن! خه‌ڵکی کوردستان بڕیاری داوه‌ئه‌م ڕه‌وشه هه‌ڵگێڕنه‌وه، بڕیاریان داوه‌ئ ه‌م تابلۆیه‌ڕاست که‌نه‌وه!
ئه‌گه‌ر پارتی‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕاست ئه‌ڵێن، هه‌ولێر وه‌کو سلێمانی بیر ناکاته‌وه، وه‌کو سلێمانی ناڕازی نیه، وه‌رن عه‌سکه‌رتاریه‌ت له‌سه‌ر شاره‌که‌هه‌ڵگرن با شاری هه‌ولێر خۆی قسه‌ی دڵی خۆی بکات! بزانین به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر ناگۆڕن بۆ مه‌یدانێکی ئازادی دیکه‌بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی کپ کراویان‌و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریان له‌دژی گه‌نده‌ڵی‌و ده‌سه‌ڵاتی حزب‌و بنه‌ماڵه‌کانتان!! له بیرتان نه‌چێت، ئه‌و سه‌رکوته‌ی هه‌ولێرتان پێ کۆنترۆڵ کردووه، زۆری نه‌ماوه به‌تووڕه‌یی پۆنگخواردووی شاری هه‌ولێر به‌سه‌رتاندا بشکێنرێته‌وه! عه‌سکه‌رتاریه‌تی سه‌ر هه‌ولێر هه‌ڵگرن با حه‌قیقه‌ت ده‌رکه‌وێت!
hamagafur@gmail.com
19مارس2011
Entry filed under: حه‌مه‌غه‌فور.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed